داڕێژە:ههڵبژاردهی دووهم
پێداچوونەوی ٢٢:١٤، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
شاسوار جەلال سەعید - هاورێ ئارام
شاسوار جەلال سەعید، ناسراو بە ئارام یان شەھید ئارام لە 31-11-1947 لەگەڕەکی (حاجی حان)ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
خوێندنی سەرەتایی لە شارۆچکەی ماوەت و چوارتا تەواوکردووە و قۆناغی ئامادەیی لە سلێمانی تەواوکردووە.
ساڵی ١٩٦٤ لە کۆلیژی ئەندازیاریی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە، بەڵام لەبەر کەم بینایی ڕەتکراوەتەوە بۆ کۆلیژی بازرگانی و ساڵی ١٩٧١ خوێندنی تەواوکردووە.
لەسەرەتای لاویێتییەوە تیێکەلاوی کاری سیاسیی و ڕێکخراوی قوتابییان بوو.
هاورێ ئارام ڕۆژنامەنووسێکی چالاک بووە و لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو چەند بابەتێکی لە ڕۆژنامەی ھاوکاریی گۆشەی (هەرجارەی باسێک)ی ئامادە کردووە، دواتریش ڕۆژنامەی برایەتی جگە لە چەندین وتارو بابەتی تری بڵاوکردووەتەوە