داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Dow9914nload (13).jpg

وەرگێڕان لە سوێدییەوە: حەسەن قازی

قسەکانی ئامینەکاکەباوە نوێنەری سەربەخۆ لە پارڵمانی سوێد

سەبارەت بە داوخوازی دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری داد/ ناوخۆ

لە لایەن پارتیی دێمۆکڕاتەکانی سوێدەوە.

سێشەمە ٧-ی ژووەنی ٢٠٢٢

سپاس سەرۆکی پارڵمان و نوێنەرانی بەڕێزی پارڵمان!

ئەو متمانە پێ نەکردنە کە دەنگی لە سەر دەدرێ لەمەڕ وەزیری داد مۆرگان یووهانسۆنە.

ئەمن و مۆرگان یووهانسوون هاوکارییەکی گەلێک باشمان هەبووە سەبارەت بە کار و خەبات بە دژی سەرکوتکردن بە ناوی نامووس. هیچ وەزیری دادیك تاکوو ئێستا ئەوەندە دەستپێشخەری نەکردووە و و ئەوەندە هەنگاوی هەڵنەهێناوەتەوە بۆ توندکردنی قانوون لەو بوارەدا.

ئەگەرچی زۆر هەنگاوی دیکە ماوە کە هەڵبهێندرێتەوە باوەری من بە مۆرگان یووهانسۆن لە سەرجێی خۆیەتی و نەگۆڕاوە. بە پێچەوانە وەک هەموو دەزانن وتوێژی حکوومەت بۆ پەیوەست بوون بە پەیمانی ناتو تەئسیری بووە لە سەر باوەڕی من و زۆر کەسی دیکە بە حکوومەت.

لە ڕۆژنامەکان دا ئیدیعائ ئاوا کراوە کە گۆیا ئەمن لە پارڵمان لە بەرژەوەندیی کورد کار دەکەم لە جیات ئەوەی لە پێناو بەرژەوەندییەکانی سوێد کار بکەم. بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە ئەو شتەی منی نیگەران کردووە سەروەری سوێدە


درێژەی بابەت