مەولانزادە ڕەفعەت بەگ

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٣:٥٢، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «نووسین و ئامادەکردنی: '''مانو بەرزنجی''' وێنۆک مەولانزادە ڕیفعەت بەگ (لەدایکبووی ١٨٦٩، ئەستەنبوڵ - کۆچی دوایی ١٩٣٠، حەلەب)، ڕۆژنامەنووس و شاعیری عوسمانی بووە. '''ژیانی ڕابردوو و خێزان''' باپیری مەولانزادە ناوی محەمەد بەگ بووە، ی...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

نووسین و ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی

406951-2013775211.jpg

مەولانزادە ڕیفعەت بەگ (لەدایکبووی ١٨٦٩، ئەستەنبوڵ - کۆچی دوایی ١٩٣٠، حەلەب)، ڕۆژنامەنووس و شاعیری عوسمانی بووە.

ژیانی ڕابردوو و خێزان

باپیری مەولانزادە ناوی محەمەد بەگ بووە، یەکێک بووە لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی شاری سلێمانی ، وەک باس دەکرێت کەسی نزیکو شوێنکەوتووی مەولانە خالید بووە باوکی مەولانزادە ناوی عەبدوڕەحمان ناجیم ئەفەندی بووە کە لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، عەبدولڕەحمان چووەتە خزمەتی مەدەنی عوسمانی و بووە سەرۆکی دادگای پارێزگای ئامەد و پاشان سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەیروت، هاوکات شاعیر بووە و لە ساڵی ١٨٩٥ لە خەرپێت کۆچی دوایی کردووە. هاوسەرەکەی ناوی (Nuriye Ulviye Mevlan Civelek) نوریە ئولڤیەی سیڤێلێک بوو.

ڕۆژنامەگەری و دەربەدەری

مەولانزادە ڕەفعەت بەگ یەکێک بوو لە ڕۆژنامەنووسە دیار و خوێندەوارەکانی دەوڵەتی عوسمانی. خاوەن و سەرنووسەری ڕۆژنامەی سەربەستی (Serbesti) و هاوڕێی ڕۆژنامەنووسی کوژراو حەسەن فەهمی بووە. زۆربەی ژیانی لە دەربەدەریدا بەسەر بردووە، لەوانە فەرەنسا، یەمەن، میسر، سوریا و یۆنان بەسەر بردووە.

نەیاری عەبدولحەمیدی دووەم بووە، سەرەتا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی (Ciwantirk ) بووە، بەڵام دواتر بووە بە یەکێک لە توندترین ڕەخنەگرانی و دواتر دەبێتە ئەندامی پارتی لیبراڵ ئەنتێنت(Liberal Entente). ناوبراو یەکەم کەس بوو لە نێو دەوڵەتی عوسمانیدا دژایەتی و جینۆسایدی ئەرمەنییەکان شەرمەزار کرد. سیاسەتەکانی دژە ئەرمەنەکانی CUP کە بە شێوەیەکی سیستماتیکی لەلایەن تورکە گەنجەکانەوە وەک ئامرازێک بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئەرمەنستان لە ڕێگەی جینۆسایدەوە پلانیان بۆ دانراوە.