داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Malakari.jpg

حاجی مەلا کەریم زەنگەنە ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی

حاجی مەلا کەریم حاجی سەعید زەنگەنە لە ساڵی 1897 لە شاری سلێمانی لە گەرەکی سەرشەقام لە دایکبووە.

تەمەنی سێ ساڵ بووە باوکی کۆچی دواییی کردووە.

دایکی ئامینە خان رەسوڵ ئاغایان لە لە دەوڵەمەندەکانی زەنگەنە بوو بە خیوی کردووە و ناردووێتیە قوتابخانە روشدیەی تورکی کە تەنیا قوتابخانە بووە لەشاری سلێمانی هەتا پۆلی چوارەمی سەرەتاییی خوێندووە.

بەلام خونیدنی بەهۆی بڕیارێکی حکوومەتی عوسمانی تەواوو نەکردووە. لەبەر ئەوەی قوتابی دەبوایە بە پۆسەنی رەسمی بێتە قوتابخانە کە بریتیی بووە لە (چاکەت و پانتۆڵ و شەپقەی قەپاغدار) ئەم بریارەی جێبەجێ نەکردووە و وازی لە خویندن هانیوە. درێژەی بابەت