کەریم زەند
پێداچوونەوی ٠٩:٠٢، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «کەریم زەند لە ساڵی 1924 لە شاری '''سلێمانی''' لە دایکبووە. وێنۆک لە رۆژی 10-10-2017 کۆچی دوایی کردووە. کەریم زەند گەڕیدە و مێژوونووسێکی کورد بوو. خوێندنی ئایینی، سەرەتایی و ناوەندیی لە شاری '''سلێمانی''' تەواو کردووە و ساڵی 1944 خانەی مامۆس...»ەوە)
کەریم زەند لە ساڵی 1924 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
لە رۆژی 10-10-2017 کۆچی دوایی کردووە.
کەریم زەند گەڕیدە و مێژوونووسێکی کورد بوو. خوێندنی ئایینی، سەرەتایی و ناوەندیی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە و ساڵی 1944 خانەی مامۆستایانی بەغدای تەواو کردووە.
ساڵی1946 بەشداریی لە کۆماری کوردستان کردووە و لەدوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لە مەھاباد چووەتە یەکێتیی سۆڤیەت.
ھەروەھا لە بوارەکانی مێژوو، جوگرافیا و بابەتی دیکەدا خاوەنی دەیان کتێبە، و خاوەنی کتێبی تۆماری تەمەنە کە لە ٥ بەرگ پێکھاتووە و باس لە جوگرافیا و شێوەزاری میللەتانی کوردستان دەکات.
زەند یەکەم کەسە کە کتێبی ئینجیلی کردووەتەوە کوردی.
کەریم زەند لە 10-10-2017 لە کاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی، لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری سلێمانی بەھۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی93 ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.