چەند وێنەیەکی دکتۆر نوری دێرسیمی
نوری دەرسیمی یان دێرسمی (مەحمەد نوری دەرسیمی - 1890 خۆزات(Xozat) لە 22-08-1973 حەلەب)؛ کۆچی دوایی کردووە، ناوبراو ڕۆڵی کاریگەری هەبووە لە ڕاپەڕینی دێرسیم کە بە کۆچگیری ناسراوە.
دکتۆر نوری دێرسیمی لە گوندی بورناخ یان بورناک (Burnak) سەر بە شارۆچکەی ئۆڤاجیک (Ovacık) لە شاری دەێرسیم لە دایکبووە.
لە ساڵی 1912 بۆ یەکەمجار لە ئەستەنبوڵ پەیوەندی بە کۆمەڵەی تابلێ ھێڤی(هیوا) کوردییەوە (Kürt Tabele Hêvî Cemiyeti) کردووە و بووەتە ئەندامی کۆمەڵەی تابلێ ھێڤی کوردی. ناوبراو سکرتێری گشتی کۆمەڵەی موحیبانی کوردستان بووە (Kürdistan Muhiban Cemiyeti) لە 22ی ئەیلوولی1918 خوێندنی تەواو کردووە و بووەتە پزیشکی ڤێتێرنەری مۆڵەتپێدراو. دوای بەشداریکردنی لە ڕاپەڕینی کۆچگیری، لە 15ی ئایاری 1921 ڕووی لە دێرسیم کرد.
لە 25ی حوزەیرانی 1921 بە فەرمانی ساکاڵی نورەتین (Sakallı Nurettin) کە لەلایەن سوپای ناوەندییەوە دادگای جەنگ دامەزرا، بە غیابی سزا دراوە.
جگە لە چالاکییەکانی لە ڕاپەڕینی دێرسیم، نوری دەرسیمی کە ڕاوێژکاری سەید ڕەزاش بوو نوری دێرسیمی یەک لە پێشەنگەکانی ڕاپەرینی دەێرسیم بووە، دوایی کۆمەڵکوژێکەی شارەکانی دێرسیم و ماردین بەناچاری لە ڕۆژی 04-04-1938 ڕوودەکاتە رۆژئاوای کوردستانە و لە شاری عەفرین نیشتەجێ دەبێت و لە ساڵی 1973 کۆچی دوایی کردووە.
ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی