ده‌سته‌ى ئاماری هه‌رێمی كوردستان

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١١:١٣، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک ده‌سته‌ى ئاماری هه‌رێمی كوردستان وه‌ك لایه‌نی به‌رپرس له‌ به‌ده‌ستهێنانی نیشانده‌ر، ژماره‌ و داتای هه‌مه‌جۆر له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵ دایه‌ كه‌ ئه‌و داتا و نیشانده‌رانه‌ی به‌ ده‌ست دێن بخاته‌...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

ده‌سته‌ى ئاماری هه‌رێمی كوردستان وه‌ك لایه‌نی به‌رپرس له‌ به‌ده‌ستهێنانی نیشانده‌ر، ژماره‌ و داتای هه‌مه‌جۆر له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵ دایه‌ كه‌ ئه‌و داتا و نیشانده‌رانه‌ی به‌ ده‌ست دێن بخاته‌ ڕوو و بڵاوی بكاته‌وه‌ به‌ شێوه‌ی ئه‌لیكتڕۆنی تاكو زیاترین سوودی لێ وه‌ربگیرێ له‌لایه‌ن دام و ده‌زگا حكومیيه‌كان بۆ داڕشتنی پلان و سیاسه‌ته‌كانیان كه‌ پشتیان به‌ستووه‌ به‌ داتا.

Krso1.jpg

كابینه‌ی نۆیه‌می حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی تایبه‌تی داوه‌ به‌ ئه‌لیكتڕۆنی كردنی خزمه‌تگوزاريیه‌ حكوميیه‌كان بۆیه‌ ده‌سته‌كه‌مان هه‌ڵساوه‌ به‌ نوێ كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی تاكو ببێته‌ سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتنی داتا و نیشانده‌ره‌كان به‌ ئاسانترین شێوه‌ و زیاترین سوودی لێ وه‌ربگیرێ. ئه‌مڕۆ شێوه‌ی نوێی ماڵپه‌ڕى ده‌سته‌ ئه‌خه‌ینه‌ بواری جێ به‌جێ كردن و دڵنیاین سوودی لێ وه‌رده‌گیرێ و ئێمه‌ چاوه‌ڕێین كه‌ هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ تازه‌یه‌ پێش بخه‌ین. هیوادارین توانیبێتمان ئه‌و خزمه‌ته‌ پێش بخه‌ین.


سیروان محەمەد محدین

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان