هاورێ محەمەد ساڵح

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٨:٥٠، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «هاورێ محەمەد ساڵح لە 24-12-1960 لە گەرەکی ئیسکان لە شاری '''سلێمانی''' لە خێزانێکی هونەر دۆست لە دایکبووە، هەر بۆیە خولیایی هونەری شانۆو نووسینی هەبووە. وێنۆک لە چەند گۆڤارێک وەک گۆڤاری (کاروان) و (بەیان) ڕۆژنامەی هاوکاری نووسین و بڵاو...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

هاورێ محەمەد ساڵح لە 24-12-1960 لە گەرەکی ئیسکان لە شاری سلێمانی لە خێزانێکی هونەر دۆست لە دایکبووە، هەر بۆیە خولیایی هونەری شانۆو نووسینی هەبووە.

3.2nload (37).jpg

لە چەند گۆڤارێک وەک گۆڤاری (کاروان) و (بەیان) ڕۆژنامەی هاوکاری نووسین و بڵاوکراوەی هەبووە.

وەک شانۆکار ڕۆڵی لە هەندێک شانۆدا هەبووە.

هەر لە قوتابخانەی دواناوەندی (هەڵکەوتی) کوڕان بەشداری لە چالاکی قوتابخانەکاندا کردووە.

پاشان لە ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی لە شانۆگەری (دەروێش شێتەکە) ڕۆڵی دەروێشتی بینووە.

لە ڤیستڤاڵ ساڵانەی لاوان بەشداری کردووە.

هەروەها بەشداری لەم شانۆگەریانە کردووە.

  • شانۆگەری دڵدارانی باران
  • شانۆگەری سەبری ئەیووب
  • شانۆگەری شیرین و فەرهاد
  • شانۆگەری بەرگە ئەفسوناوییەکەی پاشا
  • شانۆگەری ڕووبار
  • شانۆگەری جەنابی جانەوەر
  • شانۆگەری پەتا سپێکە
  • شانۆگەری شار
  • شانۆگەری دکتۆرە سەرخۆشەکە
  • شانۆگەری دەروێشە شێتەکە

هەروەها لە ساڵی نیوان 1980 بۆ ساڵەکانی 1990 جگە لە ڕۆڵ بینین ئەرکی بەڕیوەبەری شانۆکانی گرتۆتە ئەستوو.

پاشان لە درامای (چیرۆکەکانی ڕۆژگار) لە کەناڵی کوردسات بەشداری کردووە، هەروەها لە وڵاتی هۆڵندا بەشداری لە کورتە فیلمی (بریاڕ) بەشداری کردووە.

ناوبراو لە ڕۆژی 18-11-2023 لە وڵاتی هۆڵندا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد لە سەر وەسێتی خۆی لە گردی سەیوان بەخاک سپێردراوە.