داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

سەعید فەرەج پووری

11Saeed.jpg

سەعید فەرەج پووری (سعید فرج پوری) لە ساڵی 1960 لەشاری سنە لە دایکبووە.

ژەنیاری کەمانچەو ڤیۆڵۆن، مامۆستای وانەی هونەر لە بواری کەمانچە و ڤیۆڵۆن لە زانکۆ وناوەندەکانی فێرکاریی مۆسیقا. سەعید، ژەنیاری گرووپەکانی مۆسیقای، شەیدا، عارف، ئاڤا و دەستانە و لە زۆربەی کاری گۆرانیی هونەرمەندانی گەورەو ناسراودا هاوکار بووە.

سەعید خاوەنی شێوە و تیۆری خۆیەتی سەبارەت بە سازی کەمانچەو ئەوانەی بۆ فێرخوازان وەک سی دی بڵاو کردووەتەوە، زۆربەی ئەوانەی لەسەر بنەمای مۆسیقای کوردی نووسیون.

ئەو، وەکوو ئاهەنگسازیش کاری لەگەڵ خانم پریسا دا کردووە، کە ئالبوومێکە بە ناوی شوریدە ئەو ئەلبوومە بوو هۆی ئەوەی کە خەڵاتی ساڵی 2003 ی وەزارەتی فەرهەنگ و هونەری فەرەنسا بدرێت بە سەعید فەرەج پووری.


درێژەی بابەت