حاجى په‌رى حاجى سه‌عيد

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٠:٤٢، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک حاجى په‌رى كچى حاجى سه‌عيدى حاجى ده‌روێشه‌. ساڵى ١٩٤٣ له‌...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

حاجى په‌رى كچى حاجى سه‌عيدى حاجى ده‌روێشه‌.

254328427.jpg

ساڵى ١٩٤٣ له‌ گه‌ڕه‌كى (حاجى حان) له‌دايكبووه و ساڵى ١٩٥٩ له‌گه‌ڵ غه‌فورى حه‌مه‌مين حه‌سه‌نى گه‌ڕه‌كى مه‌ڵكه‌ندى هاوسه‌رگيريى پێك هێناوه‌ و بوونه‌ته‌ خاوه‌نى دوو كچ و دوو كوڕ.

حاجى په‌رى

خاوه‌ن كه‌سايه‌تييه‌كى به‌هێز بووه، به‌ قسه‌خۆشه‌كانى چووه‌ته‌ ناو دڵى كه‌سوكار و خه‌ڵكييه‌وه‌.

له‌سه‌ر ده‌ستى مامۆستا (شوكريه‌ هيندى‌) فێرى دروومان و چنين بووه.

پاش ئه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌ كارى سياسى و نهێنى ناو شار ئاشكرا بووه‌ و چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه، حاجى په‌رى شانى داوه‌ته‌ به‌ر ئه‌ركى به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردنى منداڵه‌كانى و شوێنى باوكيشى بۆ گرتوونه‌ته‌وه‌ نه‌يهێشتووه‌ هه‌ژارى و نه‌دارييان پێوه‌ ديار بێت و به‌ ڕه‌نجى كارى دروومان و ئه‌ته‌مين چنين خوێندنى پێ ته‌واو كردوو‌ن.

له‌ ئێستادا مامۆستا شه‌ماڵى كوڕى، سه‌رپه‌رشتيارى يه‌كه‌مه‌ له‌ يه‌كه‌ى ئاماده‌ييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات له‌ سليمانى و شه‌هلا خانى كچيشى مامۆستايه‌ له‌ قوتابخانه‌ى پێشكه‌وتن له‌ گه‌ڕه‌كى تووى مه‌ليك و كه‌ژاڵ خانى كچيشى وه‌ك ئه‌ندازيارى كشتوكاڵيى و شاره‌زا له‌ ناوه‌ندى توێژينه‌وه‌ى كشتوكاڵيى به‌كره‌جۆ كارده‌كات.

هه‌رچى هه‌ڤاڵى كوڕه‌ گه‌وره‌شى هه‌يه، له‌بوارى هونه‌ريى و نووسيندا خۆى دۆزيوه‌ته‌وه‌ و دواتريش چووه‌ته‌‌ شاخ و بووه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ و چاره‌نووس و مه‌رگ ڕێگه‌ى نه‌داوه‌ ئازادى و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ببينێت‌.

زيندان و ئازارى كۆچى دوايى هاوسه‌ر و كوڕه جوانه‌مه‌رگه‌كه‌ى له‌لايه‌ك و گرانيى و ڕۆژگارى ناله‌بار له‌ لايه‌كى تره‌وه‌ چۆكيان به‌ حاجى په‌رى دانه‌داوه‌، به‌ڵكو بوونه‌ته‌ هانده‌رى تا وه‌ك ژنێكى شۆڕشگێڕ ده‌ربكه‌وێت، بۆيه‌ به‌شدارى له‌ كارى سياسى و كوردايه‌تيدا كردووه، ماڵه‌كه‌ى بووه‌ به‌ شوێنى شاردنه‌وه‌ و حه‌سانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و ‌نامه‌ى ڕێكخستن و شۆڕشى گواستووه‌ته‌وه‌‌. به‌داخه‌وه‌ ئه‌م ژنه‌ دياره‌ى گه‌ڕه‌كى حاجى حان له‌پاش مه‌رگى كوڕه‌كه‌ى و له‌تاو ئازارى جه‌رگسوتان له‌ ساڵى ٢٠٠٧ گيانى شيرينى سپاردووه‌ و له‌ گردى سه‌يوان و به‌ته‌نيشت هاوسەر و كوڕه‌كه‌يه‌وه‌ بۆ هه‌تاهه‌تايه‌ له ‌بيره‌وه‌رى شارى سلێمانيدا ماوه‌ته‌وه‌.

سەرچاوە: رێبوار حەمەتۆفیق محەمەد