داڕێژە:ههڵبژاردهی دووهم
پێداچوونەوی ١١:٥٠، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا خدر لە ساڵی ١٩٥٨ لە گەڕەکی تەیراوەی شاری ھەولێر لە دایک بووە، قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی لە ھەولێر خوێندووە و بەشی کارەبای لە ئامادەیی پیشەسازی ھەولێر تەواوکردووە.
لە ساڵی ١٩٧٢ بۆیەکەمجار بەشداری شانۆگەرییەک دەکات بەناوی "ئەنجامی پوڵپەرستی"، هەروەها بەشداری دەیان شانۆگەریی و دراما و فیلمی سینەمایی کردووە.
جگە لە کاری هونەری لە ناوەڕاستی حەفتاکانەوە دەستی بە چیرۆکنووسین کردووە و کۆمەڵە چیرۆکێکی بەناوی "خەرەند" بڵاوکردووەتەوە.
لە ساڵی ١٩٨٠ ژیانی هاوسەری لەگەڵ شیرین سابیر پێکدەهێنن و بۆ یەکەمجاریش لەساڵی ١٩٨٤ دەستی هاوسەرەکەی دەگرێت و دەیباتە سەر تەختی شانۆ و دواتر لە چەندین دراما و فیلمدا بەیەکەوە رۆڵ دەبینن.
هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا خاوەن سێ کوڕ و دوو کچە.