داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

قادر حاجی عەلی

000866.jpg

قادر حاجی عەلی، لە ساڵی 1955 لە سلێمانی لەدایکبووە.

کۆلێژی جیۆلۆجی تەواوکردووە، ساڵی 1980 چووەتە شاخ و بووەتە پێشمەرگە، لە تەمەنی 28 ساڵی بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی رەنجەدەرانی کوردستان.

ساڵی 1994 دەزگای زانیاریی یەکێتی دامەزراندووە.

ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بووە. ساڵانی 1998 بۆ 2000 کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بووە.

لە ساڵی 2009 لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی دیکە لە جیابوونەوەیان لە یەکێتی راگەیاند و بزووتنەوەی گۆڕانیان دامەزراند.

دوای کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا بەهۆی ناکۆکی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە بزووتنەوەی گۆڕان راگەیاند.

قادری حاجی عەلی، دوو جار هاوسەرگیریی کردوە و خاوەنی سێ منداڵە.

درێژەی بابەت