پەیمانی سیڤەر سەد ساڵ دواتر

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

نووسینی: بورهان یاسین

2581.jpg

تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی PDF لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی مانومیدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!

پەیمانی سیڤەر سەد ساڵ دواتر

ئەم کتێبە بە دوو ئامانجی سەرەکی نووسراوە:

١) بۆ ئەوەی لە بەدواداچوونێکی ئەکادیمییانە رۆشنایی بخەمە سەر پەیمانی سیڤەر؛

٢) بڵاوکردنەوەی کتێبەکە وەک شێوازێک لە بەرزڕاگرتنی یادی سەد ساڵەی پەیمانی سیڤەر لە کۆتایی کۆنفرانسی سیڤەردا لە ١٩٢٠/٨/١٠.

ئەم کتێبە بەرهەمی کاری فراوانکردنی لێکۆڵینەوەیەکە کە رێک لە رۆژی سەد ساڵەی پەیمانی سیڤەردا، واتە لە ٢٠٢٠/٨/١٠، بە شێوەی وتار، بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی ئەو سەد ساڵەیە، بڵاومکردەوە.


ناوەڕۆکی کتێبەکە:

دەروازە: ئیستەیەک لە یادی سەد ساڵەی پەیمانی سیڤەردا --------

١- پێشەکی ------------------------ ٢- ژینگەی مێژوویی پەیمانی سیڤەر --------- ٢-١ پێدراو و روداوەکانی بەر لە سیڤەر ---------- ٢-٢ رێککەوتنەکانی ئاشتی دوای جەنگی یەکەمی جیهانی و سیڤەر ------ ٣- پەیمانی سیڤەر و کورد ---------- ٤- لە ئەگەری جێبەجێکردنی پەیمانی سیڤەردا! --------- ٥- گفتوگۆی دیکە و دەرەنجامەکان ------------ ژێدەرەکان -------------- هاوپێچەکان --------------------

لە دەروازەی کتێبەکەدا دەخوێنیتەوە:

"لەو رۆژەدا و دوای رێک سەد ساڵ لە پەیمانی سیڤەر، واتە لە٢٠٢٠/٨/١٠، پێشبینی دەکرا، یا راستییەکەی خواستێکی کوردانە هەبوو، کە تەوژمێک لە راگەیاندراو و چاڵاکی لە لایەن هێزە سیاسییە کوردستانییەکان، کۆمەڵگەی ئەکادیمی، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بەتایبەتیش ئەو ناوەندانەی کە خۆیان بە نەتەوەیی و سەربەخۆخواز لەقەڵەم دەدەن بڵاوبکرێتەوە و ئەنجام بدرێت.

لە راستیدا ئەوەی پێویست بوو ئەوە بوو کە دەبوایە هەموو ساڵی ٢٠٢٠ بکرایەتە ساڵی وەبیرهێنانەوەی پەیمانی سیڤەر، هەر لە کۆنفرانس، وۆرکشۆپ، سیمینار و بڵاکردنەوەی راگەیاندراوی جیا جیا وەک شێوەیەک لە بەرزڕاگرتنی یادی سەد ساڵەی ئەو پەیمانە.

ئەم چاوەڕوانییە لەو راستییەوە پێ هەڵدەگرێ کە سیڤەر یەکەمین و تا ئێستاش دواهەمین جار بووە کە تیایدا سەربەخۆیی کورد لە ئاست و دانپێدانانێکی نێودەوڵەتیەوە خرایە سەر نەخشەی جیهان.

بەڵام نەک هەموو ٢٠٢٠ نەکرا بە ساڵی سەد ساڵەی سیڤەر، بەڵکو تەنانەت رۆژی ١٠/٨/٢٠٢٠ تا رادەیەکی زۆر، جگە لە هەندێک نووسراو و هەوڵ، بە بێ دەنگی تێپەڕی.

تا ئەو جێگایەی ئاگاداریمان هەبێت، هیچ یەکێک لە هێزە سیاسییەکانی کوردستان بە راگەیاندراوی شایستەوە ئەو یادەی نەکردەوە.

تەنانەت مەسعود بارزانی و پارتی دیمۆکراتی کوردستان، کە هەر نەبێ لە ساڵانی دواییدا بەردەوام شیمانەی ئەوەیان کردووە کە "دۆسیەی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان لە دەستی ئەوان دایە،" لە یادی سەد ساڵەی سیڤەردا بە تەواوەتی بێدەنگییان هەڵبژارد! ئەم حاڵەتە دەبێ جێگای پرسیار، تەنانەت سەرسوڕمانیش، بێت!"

لە بەشی دەرەنجامەکانیش، بۆ نموونە، ئەمەی خوارەوە دەخوێنیتەوە:

"سیڤەر، وەک رووداوێکی گرنگ لە مێژووی مۆدێرنی کورددا، لە ناواخنی خۆیدا دوو رەگەزی تەواو دژ بە یەک هەڵدەگرێ: یەکێکیان سەرکەوتنی کورد لەوەی کە بتوانێ حزوری هەبێ لە رێککەوتنەکانی ئاشتی دوای جەنگ، وەک پێگەی پێزانراوی خۆی لەسەر شانۆی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.

ئەم پێگە پێزانراوەش لە شێوازی بەشی سێهەم بە ناوی کوردستان لە بەندەکانی ٦٢، ٦٣ و ٦٤، لە پەیمانی سیڤەر مسۆگەر کرا.

لە لایەکی دیکەوە هەر سیڤەر، لەبەر ئەوەی جێبەجێنەکرا دیوی شکستی کوردیش لەخۆ دەگرێ. ئەمە رێک ئەو ناکۆکی و ناسازیەیە کە لە خەمڵاندنی چیڕۆکی سیڤەردا دەردەکەوێ وە بازنەیەکی گرنگ لە گەشە و پێشوەچوونی ناسیۆنالیزمی کوردیی پێک دەهێنێ."