عەزیز عارف ئەمین فەرخاغا

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٨:٥٨، ٥ی ئایاری ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «عەزیز عارف ئەمین فەرخاغا 1922 - 1986 وێنۆک لە ساڵی 1922 لە شاری '''سلێمانی''' لە دایکبووە. دووای تەواوکردنی کۆلێژی سەربازی پاشایی لە چلەکانی سەدەی ڕابوردودا پلەی ئەفسەری بەدەستهێناوە و لە ڕیزەکانی سوپایی پاشایەتی ئەودەم دامەزراوە. هاور...»ەوە)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

عەزیز عارف ئەمین فەرخاغا 1922 - 1986

278908416 .jpg

لە ساڵی 1922 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.

دووای تەواوکردنی کۆلێژی سەربازی پاشایی لە چلەکانی سەدەی ڕابوردودا پلەی ئەفسەری بەدەستهێناوە و لە ڕیزەکانی سوپایی پاشایەتی ئەودەم دامەزراوە.

هاورێی ئەفسه ري شەهیدی ( محەمەد قودسی) بوو ، وەک خێزانیش دراوسێ و تێکەڵیە کی خێزانی نزیکیان لە گەڵ ئەو خانەوادە سەربەرزەدا هەبووە.

پێش دامەزراندنی کۆماری کوردستان - مەهاباد بەشداری سەرهەڵدانەکەی رەشید عالی گەیلانی کردووە و لە شەری بازیاندا لە ئەسپ دەگلێ و پشتی دەشکێ و ماوەی شەش مانگ لە گەچ دەگیرێ ، بەو هۆیەوە نەیتوا نیوە لە گەڵ قودسی هاوڕێ ی بەشداری کۆماری مەهاباد بکات.

279080623 .jpg

دووای چاک بوونەوەی دەکرێ بە بەڕێوەبەری تەجنیدی سلێمانی بە پلەی ڕە ئیس ، لە بەر جوامێری و لێهاتووی خەڵکی سلێمانی ئەو دێڕە شیعرەیان بۆ داناوەو لە زۆر بۆ نەدا پیایاندا هەڵداوە:

ڕەئیسێ هاتووە ناوی عەزیزە

ئیجباری دەکرێ ڕیزە بە ڕیزە

278895871 .jpg

عەزیز عارف ئەمین لە مانگی 12 ساڵی 1986 کۆچی دواییکردووە و لە گۆڕستانی شەهیدانی لە شاری سلێمانی بە خاک سپێردراوە.


سەرچاوە: چیا ساکی