سوهراب محەمەدی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٢١:٢٠، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە لایەن Dler Rafeq (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک سوهراب محەمەدی، گۆرانیبێژ و میوزیکژەن و ئاوازدانەر و دووتارژەن لە ساڵی 1937 لە شاری مانێ و سامەلقان لە پارێزگای خوراسانی باکوور لە ئێران لەدایکبووە. باووباپیرانی سوهراب لە سەردەمانێکی دێرینەوە لەو ناوچانەدان. ئەو لە...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

سوهراب محەمەدی، گۆرانیبێژ و میوزیکژەن و ئاوازدانەر و دووتارژەن لە ساڵی 1937 لە شاری مانێ و سامەلقان لە پارێزگای خوراسانی باکوور لە ئێران لەدایکبووە. باووباپیرانی سوهراب لە سەردەمانێکی دێرینەوە لەو ناوچانەدان. ئەو لە بنەماڵەیەکی هونەری لەدایکبووە و وەک پاشماوەی نەتەوەیەکی فەرهەنگی دێرین، لەگەڵ خۆیاندا کرۆکی فەرهەنگی کوردیان وەک خۆی هێشتووەتەوە، کە ئەویش تەموورە (دوو تار) و گۆرانی کوردیە. ئەوانیش هاوشێوەی یارسان و ئێزدییەکان تەموورە بەشێکی گرنگی ژیانیانە. بە تایبەت بۆ کوردانی خوراسان، تەموورە بەشێکی گرنگی ناسنامە کوردییەکەیانە. باووباپیرانی سوهراب هیچ کات دانەبڕاون لە ئاواز و شیعر و میوزیکی کوردی و ئەمیش بە هەمان شێوە تا دوا ساتەکانی ژیانی سەرقاڵی ئاواز و میوزیک و گۆرانی کوردی بووە بە جۆرێک کە بنەماڵەکەی ئاماژەی پێ دەدەن کە لە دوا ساتەکانی ژیانی دەستبەرداری ئامێری دوو تارەکەی نەبووە.

Sohrab-mohammadi-share-jan.jpg

سوهراب لە تەمەنی 10 ساڵییەوە دەستی کرد بە ژەنینی ئامێری دوو تار کردووە. پاشان لە سەرەتای دامەزراندنی ڕادیۆی کورمانجیی لە خوراسان و تا دوا ڕۆژەکانی ژیانی لەوێ بە کاری هونەری بەردەوام بووە. یەکەمین گۆرانیبێژی کورمانجی بووە لەگەڵ ئەو ڕادیۆیە دەرکەوتووە. گۆرانییەکانی: تۆفان، شەهید، لیارە، گوڵا من، شاری جان. لە بەرهەمە ناودارەکانی سوهرابن. هەروەها خاوەنی چەندین خەڵاتی بەناوبانگە و بەشدارە بووە لە فێستیڤاڵەکان.

N00059480-b.jpg

ژیانی تایبەت: پیشەی سەرەکی سوهراب محەمەدی کشتوکاڵ و میوزیک و گۆرانی بوو. خاوەنی سێ کچ و پێنج کوڕە و هەموویان ژەنیاری دوو تارن.

کۆچی دوایی: سوهراب محەممەدی لە دوا ساتەکانی ژیانی نەخۆش کەوت و لە تەمەنی 82 ساڵیدا و لە ڕۆژی 13/8/2016 بە هۆی وەستانی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.



ئامادەکردنی: دلێر ڕەفیق