جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «کۆهەواڵی بۆردمانەکانی سوپای داگیرکەری ئێران 22 موشەک ئاڕاستەی بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە کراوە»

Jump to navigation Jump to search
بەبێ کورتەی دەستکاری
ھێڵی ٢٦: ھێڵی ٢٦:
بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان بە هۆی ئەو هێرشانەوە تا ئێستا نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 25 کەسیش بریندارن.<ref>سەرچاوە:www.kurdistan24.net</ref>
بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان بە هۆی ئەو هێرشانەوە تا ئێستا نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 25 کەسیش بریندارن.<ref>سەرچاوە:www.kurdistan24.net</ref>


'''ئێران بە درۆن بارەگاکانی کۆمەڵە لە زڕگوێز بۆردومان دەکات'''
'
[[پەڕگە:C9ab98a362.jpg|وێنۆک|ڕاست]]
''ئێران بە درۆن بارەگاکانی کۆمەڵە لە زڕگوێز بۆردومان دەکات'''


كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رێکەوتی ٢٨-٠٩-٢٠٢٢ ژماره‌یه‌ك درۆن گه‌یشتنه‌ ئاسمانى سلێمانى‌و له‌ئێستادا بۆردومانى باره‌گاكانى كۆمه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن له‌گوندى زڕگوێز.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رێکەوتی ٢٨-٠٩-٢٠٢٢ ژماره‌یه‌ك درۆن گه‌یشتنه‌ ئاسمانى سلێمانى‌و له‌ئێستادا بۆردومانى باره‌گاكانى كۆمه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن له‌گوندى زڕگوێز.
ھێڵی ٣٧: ھێڵی ٣٩:


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، بۆردومانى ئێران بۆسه‌ر هه‌رێمى كوردستان بۆ پێنجه‌م ڕۆژى له‌سه‌ریه‌ك به‌رده‌وامه‌و پێشتر ئێران هۆشداریدابوو له‌بۆردومانى بنكه‌و باره‌گاكانى كۆمه‌ڵه‌و دیموكرات‌و هێزه‌ كوردیه‌كان‌و داواى له‌دانیشتوانى ده‌وروبه‌رى باره‌گاى ئه‌و هێزانه‌ كردبوو، دوربكه‌ونه‌وه‌، چونكه‌ هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر.<ref>سەرچاوە:https://www.awene.com/detail?article=76025</ref>
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، بۆردومانى ئێران بۆسه‌ر هه‌رێمى كوردستان بۆ پێنجه‌م ڕۆژى له‌سه‌ریه‌ك به‌رده‌وامه‌و پێشتر ئێران هۆشداریدابوو له‌بۆردومانى بنكه‌و باره‌گاكانى كۆمه‌ڵه‌و دیموكرات‌و هێزه‌ كوردیه‌كان‌و داواى له‌دانیشتوانى ده‌وروبه‌رى باره‌گاى ئه‌و هێزانه‌ كردبوو، دوربكه‌ونه‌وه‌، چونكه‌ هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر.<ref>سەرچاوە:https://www.awene.com/detail?article=76025</ref>
'''ئێران چەند بنکە و بارەگایەکی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆردوومان دەکات'''
[[پەڕگە:25e1.jpg|وێنۆک|ڕاست]]
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئێران بۆردوومانی چەند بنکە و بارەگایەکی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان کرد، حوسێن یەزدان پەنا، سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "شەهید و بریندارمان" هەن.
هاوکات ئارام مودەریسی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئێران بە درۆن بۆردوومانی کردوون و "زیانی گیانیمان نییە." بە گوتەی ئارام مودەریسی، "چوار ماڵ و بارەگا" زیانیان پێگەیشتووە.
لەلایەکی دیکەوە، بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ رووداو نێردراون، لە کۆیە و سنووری قەڵادزێش بۆردوومان هەبوون.
تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە لەبارەی دوایین زانیاریی قوربانییەکانی بۆردوومانەکانەوە بە رووداوی راگەیاند، "تاوەکو ئێستا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 12 کەسیش بریندار بوون."
قایمقامی کۆیە باسی لەوەش کرد کە "بە 22 مووشەک" بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە بۆردوومان کراون و تیمە تەندروستییەکان لە ئامادەباشیدان و بریندارەکان دەگوازنەوە.<ref>سەرچاوە:https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/280920227</ref>
'''شەش مووشەکی دیکە ئاراستەی بارەگاکانی حیزبی دیموکرات لە قەزای کۆیە کران'''
دوای بۆردوومانەکانی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆی هێزە کوردییەکان رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە، زڕگوێز و شێراوا، ئێران شەش جاری دیکە کۆیە و شەش جاریش شێروای لە پردێ بۆردوومان کردەوە.
نزیک کاژێر 01:30 خولەکی پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، ئێران جارێکیتر شێراوای بۆردوومان کردەوە، رەنجە جەمال نێردراوی رووداو بۆ شوێنی بۆردوومانەکە گوتی: "بەچڕی شەش جار نێو بارەگاکەی [بارەگای پارتی ئازادی کوردستان- پاک] بۆردوومان کردەوە، ئەوەی باس دەکرێت لەنێو بارەگاکەدا شەهید و بریندار هەن؛ تیمی رۆژنامەڤانیش لەوێ بوون و ویستویانە ئەوێ جێبهێڵن بەهۆی بۆردوومانەوە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە؛ ئێمە بۆ کڕینی هەندێک پێداویستی هاتینە سەر شەقامەکە و شوێنەکە بۆردوومانکرا."
رەنجە جەمال گوتیشی: "لەگەڵ هاوکارێکی رۆژنامەڤانم قسەمکرد کە لەوێ بریندارە و ئەو گوتی: لەنێو پێشمەرگەکانیشدا قوربانی هەیە."
هاوکات فەرهاد دۆڵەمەڕی نێردراوی رووداو لە کۆیە گوتی، دوای شەش جار بۆردوومان کردنەوەی بارەگاکانی دیموکرات، دەگوترێت چەند درۆنێکی دیکە لە قەلادزێ بینراون و لە رێگەدان بەرەو کۆیە.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، پێش بۆردوومانەکانی دوای نیوەڕۆ، بە رووداوی گوت، تاوەکو ئێستا 3 شەهید لە نەخۆشخانەکان تۆمارکراوە لەگەڵ نزیکەی 16 بریندار. <ref>سەرچاوە:https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2809202214</ref>
'''ئێران باره‌گای حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌سلێمانی و هه‌ولێر بۆردومان ده‌كات'''
چه‌ند خوله‌كێك به‌ر له‌ئێستا تۆپخانه‌و درۆنه‌كانی ئێران له‌ سێ شوێنی جیاوازی هه‌رێم ده‌ستیان به‌ بۆردومان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی هاوڵاتی، له‌ ئێستادا به‌درۆن ئێران بۆردومانی ناوچه‌ی زڕگوێزه‌ڵه‌و كانی شاسوار له‌خوارووی پارێزگای سلێمانی ده‌كات.
هه‌ر به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ كۆیه‌ش ، بۆردومانی حزبی دیموكرات و كۆمه‌ڵه‌ كراوه‌و چه‌ند موشه‌كێك ئاڕاسته‌ی باره‌گای حزبه‌كه‌یان كراوه‌.
له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری برادۆست،  به‌ چڕی بۆردومانی بناری به‌ربزین ده‌كرێت.
هاوڵاتی بۆ زیانه‌ گیانییه‌كانی ئه‌و بۆردومانه‌ی زرگوێزه‌ڵه‌ په‌یوه‌ندی كرد به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سلێمانییه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆردومانه‌كه‌یان پێشتڕاستكرده‌وه‌، به‌ڵام رایانگه‌یاند، تائێستا زیانه‌ گیانییه‌كان نه‌زانراوه‌.<ref>سەرچاوە:https://hawlati.co/page_detail?smart-id=25482</ref>
'''سوپای پاسداران به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ هێرشی سه‌ر باره‌گای حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات راگه‌یاند'''
كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ هێرشی سه‌ر باره‌گای حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی راگه‌یاند و ده‌ڵێت، سوپای پاسداران هێرشه‌كانی له‌ رێگه‌ی موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌.
به‌پێی ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی، "سوپای پاسدارانی ئێران ئۆپەراسیۆنێکی نوێی بۆ سەر شوێنەکانی گروپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەی کوردستانی عێراق دەستپێکردوە، لەم ئۆپەراسیۆنەدا تۆپخانەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هێزەکانی زەمینی سوپای پاسداران، بە چەکی زیرەک و ورد، ناوەندەکانی گردبونەوە و مەشق و ئۆپەراسیۆنی گروپەکانی جێگیر لە ناوچەی کوردستانی عێراقیان کردوەته‌ ئامانج".
هاوكات ئاژانسی ته‌سنیم بڵاویكرده‌وه‌، له‌ بۆردومانه‌كانی سوپای پاسداراندا باره‌گاكانی کۆمەڵە، دیموکرات و پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بە موشەک و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی خۆكوژ كراونه‌ته‌ ئامانج.
لە 24ی ئەیلولەوە زنجیرەیەک هێرشی موشه‌كی و ئاسمانی بۆ سه‌ر باره‌گای حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردوه‌، كه‌ ئێران تۆمه‌تباریان ده‌كات به‌وه‌ی له‌ پشت ناڕه‌زاییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ن.
له‌ دوای گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی له‌ رۆژی 16ی ئه‌م مانگه‌دا خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له‌ شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و چه‌ند شارێكی دیكه‌ ده‌ستیپێكرد، به‌هۆیه‌وه‌ پێكدادان دروستبون و تا ئێستاش ده‌یان كه‌س كوژراون و سه‌دانی دیكه‌ش برینداربون.<ref>سەرچاوە:لە 24ی ئەیلولەوە زنجیرەیەک هێرشی موشه‌كی و ئاسمانی بۆ سه‌ر باره‌گای حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردوه‌، كه‌ ئێران تۆمه‌تباریان ده‌كات به‌وه‌ی له‌ پشت ناڕه‌زاییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ن.
له‌ دوای گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی له‌ رۆژی 16ی ئه‌م مانگه‌دا خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له‌ شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و چه‌ند شارێكی دیكه‌ ده‌ستیپێكرد، به‌هۆیه‌وه‌ پێكدادان دروستبون و تا ئێستاش ده‌یان كه‌س كوژراون و سه‌دانی دیكه‌ش برینداربون.</ref>
٢٬٠٩٤

دەستکاری

مێنۆی ڕێدۆزی