سیروان محەمەد محێدین
ئه‌ندازیار سیروان محەمەد هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى (بكالؤريۆس له زانستى ئه‌لكتڕۆنیك و په‌یوه‌ندیكردن ) له زانكۆى به‌غدا له ساڵى 1994.
ئه‌ندازیار سیروان ده‌ست به كاربوو وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له مانگى 6ساڵى 2010. ئه‌ندازیار سیروان ئه‌زموونى پێشووى كارگێڕى هه‌بووه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له وه‌زاره‌تى یارمه‌تى مرۆڤایه‌تى و هاوكاری له ساڵانى 1998 تا 2006 .
هه‌ر له ماوه‌ى ئه‌و ساڵانه به‌شدارى كردووه له دروست كردنى په‌یوه‌ندى له‌نێوان ده‌زگاى حكومى و نا حكومى و بیانى له ڕێگاى سیسته‌مى كارگێڕى ژماره (1) ساڵى 2002.
هه‌روه‌ها به‌شدارى كردووه له دامه‌زراندنى ستراتیجى ئاوارەکان (IDPs) و هاوكارى گه‌ڕاوه‌كان له ماوه‌ى پڕۆگرامى نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك . له كۆتایی ساڵی 2002 ئه‌ندازیار سیروان سه‌رپه‌رشتى ئه‌و چاڵاكيیانه‌ى كردووه بۆ دانانى سیستەمی ئاماده‌كارى فریاكه‌وتن و ده‌سه‌ڵاتى به‌رپرسیار له هه‌رێمى كوردستان له سه‌ر ئاستى پارێزگاكان له هه‌رێم به هاوكارى ڕێکخراوی SCF UK.
له سه‌ره‌تاى ساڵى 2005 ئه‌ركى هه‌ماهه‌نگى كردن له گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان گرته ئه‌ستۆ و تا ئایارى 2006 هه‌ر له‌م ئه‌ركه‌دا به‌رده‌وام بووه .
دوای دەست بەکاربوونی لە ساڵی ٢٠١٠ ، سەرۆکی دەستەی ئامار کار دەکات بۆ ڕێکخستنەوەی هه‌یكه‌لى ژێرخانى ده‌سته‌ى ئاماری هه‌رێمى كوردستان وپەیوەندی پتەوی هەبێ لەگەڵ دەزگای ناوەندی ئاماری عیراق و دەزگا ئاماريیە جیهانیيەکان لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵه‌تيیەکان بۆ بەرەوپێش بردنی سێکتەری ئامار لە هەرێمی کوردستان.
سەرچاوە: ده‌سته‌ى ئاماری هه‌رێمی كوردستان