شێخ لەتیفی حەفید
شێخ لەتیف کوڕی شێخ مەحموودی حەفیدی کوڕی شێخ سەعیدی کوڕی شێخ محەمەدە بچکۆل کوڕی حاجی کاک ئەحمەدی شێخ کوڕی شێخ مارفی نۆدێیە لە ساڵی 1917 لە شاری سلێمانی لەو بنەماڵە تێکۆشەرەدا و لە سەردەمێکی پڕ کارەسات و تەقینەوەی مێژوویی‌دا چاوی بە ژیان هەڵهێناوە.
شێخ لە تی‌ف هێشتا منداڵ بووە تەمەنی نەگەیشتبووە سێ ساڵان دوای بە دیل گیرانی شێخ مەحموودی حەفیدی باوکی بە خاو و خێزانەوە ڕوویان کردە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لای سمکۆ (ئیسماعیل ئاغای شکاک) . شێخ لەتیف ساڵی 1930 لە تەمەنی سیانزە ساڵیدا بەشداریی شۆڕشی چەکدارانەی کوردی کردووە.
لە ساڵی 1942 لە لایە ن حکومەتی پاشایەتی پەلاماردراوە ، بەڵام دەستگیرنەکراوە و خۆی گەیاندۆتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دوای سالێک گەڕاوەتەوە . بەشداریی لە کۆماری کوردستان لە مەهاباد کردووە، دەربەدەری و ئاوارەیی و دوورەوڵاتی زۆر بینیوە و چەندین جار لەلایەن دوژمنانی کوردە وە زیندانی کراوە.
شێخ لەتیف کوڕی سەرکردەی بەناوبانگی کورد شێخ مەحموودی حەفید کوڕی شێخ سەعید کوڕی کاک ئەحمەد کوڕی شێخ مارفی نۆدێیە کە یەکێک بووە لە زانا بەناوبانگەکانی ئایینی لە کوردستان. (ئەحمەد تەقی)ی کۆچکردوو دەلیَ:
ئەم خێزانە خانەدانەی شێخ مەحموودی حەفید پتر لە ١٥٠ سال لە کوردستاندا ناوبانگیان بڵاوەو جێگایەکی تایبەتیان ھەیە ھەموو کوردستان و بەتایبەتی لە لادێکاندا بە چاوی ڕێز‌و پیرۆزەوە تەماشای ھەموو وەچەیەکانی شێخ مارفیان کردووە.
ناوبراو بەم شێوەیە لە سەر بنەماڵەکە زیاتر قسە دەکات و دەڵیَ:
نەوەکانی شێخ مارف نەک ھەر لەناو کوردستاندا بەڵکو لەلایەن کاربەدەستانی عوسمانیش بەرادەیەکی زۆر ڕێزیان لێدەگیران.
شێخ لەتیف ھێشتا ھەر منداڵ بوو، تەمەنی نەگەیشتبووە سێ ساڵان دوای بە دیلگرتنی شێخ مەحموودی حەفید لە ساڵی ١٩١٩ لەلایەن ئینگلیزەوە بەماڵەوە پەنایان بردۆتە بەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان لای سمکۆی شکاک (ئیسماعیل ئاغای شکاک) .
ساڵی ١٩٣٠ لە تەمەنی سێزدە ساڵی بەشداری خەباتی شۆڕشی چەکدارانەی کوردی کردووە. لە سالی ١٩٤٢ لەلایەن حکوومەتی پاشایەتی ئەو کاتی ئێراقەوە پەلاماردراوە، بەڵام دەستگیر نەکراوە و خۆی گەیاندووەتە کوردستانی ئێران. دوای سالێک گەڕاوەتەوە سلێمانی.
ھەست و نەستێکی پر سۆز‌و بێگەردی ھەبووە بەرامبەر بە کوردستان کوردایەتی سەردەمانێک بیروباوەری کوردایەتی بلاودەکردەوەو ئەمە کارێکی گەورەی کردە سەر مشت و مالکردنی ژیانی سیاسی کە بچێتە ناو بناوانی ژیانی کۆمەڵی رەش و رووت و ھەژاران.
تەمەنی بیست ساڵان بوو پارتێکی ڕامیاری دامەزراند بەناوی (کۆمەڵی برایەتی)یەوە کە ھەموو توانایەکیان بۆ ڕزگاری گەل تەرخان کردبوو دژی ھەموو جۆرە جەوسانەوەیەک وە لەکاتی دامەزراندنی لە ساڵی ١٩٤٦ بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتەکە ھەڵبژێردرا. لە دروست کردنی کۆماری مەھاباد/ کوردستان بەھەموو توانایەکیەوە بەشداری کردووە.
ساڵی ١٩٥٦ لەو کاتەی نووری سەعید سەرۆک وەزیرانی ئێراق بوو شێخ لەتیف گیرا و سەرەتا لە گرتووخانەی سلێمانی و پاشان بەسڕا لە زیندانی بوو تا کودەتا سەربازییەکەی ١٤ی تەمموزری ١٩٥٨ی بەغدا.
لەو دوو سێ ساڵەی پاش کودەتاکە جموجۆڵی سیاسیی ھەبوو، لە خزمەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دوور نەبوو. لە ساڵی ١٩٦١ لە دژی دەسەڵاتی ئێراقی بوو و لە گوندی سیتەک نیشتەجێ بوو.[١]
لەتیف مەحمود سه‌عید محه‌مه‌د، ناسراو به (شێخ لەتیفی حەفید )، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٤٦ له لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی یه‌كه‌م كه به كۆنگره‌ی دامه‌زراندن و یا یه‌كگرتنی یه‌كه‌م ناو ده‌بردرێت به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كورد هه‌ڵبژێردراوه، ئه‌مه‌ش جێبه‌جی كردنی به‌شێك له ڕاسپارده‌كانی مستەفا بارزانی وه‌كۆ دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی پارته نوێیه‌كه بووه...
لەتیف مەحمود سه‌عید محه‌مه‌د، ناسراو به شێخ لەتیفی حەفید، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٤٦ له لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی یه‌كه‌م كه به كۆنگره‌ی دامه‌زراندن و یا یه‌كگرتنی یه‌كه‌م ناو ده‌بردرێت به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كورد هه‌ڵبژێردراوه، ئه‌مه‌ش جێبه‌جی كردنی به‌شێك له ڕاسپارده‌كانی مستەفا بارزانی وه‌كو دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی پارته نوێیه‌كه بووه، ساڵانی (١٩٥٦- ١٩٥٨) له به‌ندیخانه‌ی سلێمانی، حیله و به‌سره به‌ند كراوه، ساڵی ١٩٦٣ ئه‌ندامی كۆنگره‌ی كۆیه(كۆنگره‌ی یه‌كه‌می گه‌ل) بووه، له ٢١ی كانونی دووه‌می ١٩٦٣ له شارۆچكه‌ی رانیه ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری كورد بووه له‌گه‌ڵ شاندی عێراقی به مه‌به‌ستی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان، ساڵی ١٩٦٤ پشتگیری باڵی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی نه‌كردووه و پشتیوانی سه‌رۆك بووه، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق بووه، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ده‌ستوری سه‌ر به نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) بووه.
ژیاننامه
لەتیف مەحمود سه‌عید محه‌مه‌د لە شاری سلێمانی لە دایكبووه، لە پیاوە ناودارەكانی كوردە و خاوەنی پایەیەكی كۆمەڵایەتی بووە، له بنه‌ماڵه‌ی شێخه‌كانی ڕێبازی قادری به‌رزنجی سلێمانییه كه په‌یڕه‌وی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی (١٠٧٧ـ١١٦٥) بوو، له وه‌چه‌ی شێخ ئه‌حمه‌دی نۆدێیی ناسراو به كبریت الأحمره و كوڕی بچوكی مه‌لیك مه‌حمودی یه‌كه‌م (١٨٨١ـ ١٩٥٦)ه، له مانگی كانونی یه‌كه‌می ١٩٠٨ سه‌عیدی باپیری له شاری موسڵ به ده‌ستی حزبی یه‌كێتی و پێشكه‌وتن (حزب الاتحاد و الترقي) تیرۆر كراوه و شێخ مه‌حمودی باوكی بریندار بووه.
ساڵی ١٩١٩ شیخ مه‌حمودی باوكی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی شانشینی یه‌كگرتووی بریتانیاوه به حوكمداری كوردستان ده‌ستنیشان كراوه، له ڕاپۆرتی هه‌واڵگریی بریتانیا له ساڵی ١٩٣٣ نووسراوه به جێنشینی خه‌بات و به‌رخودانی شێخ مەحموودی حەفید ناسێندراوه، ساڵی ١٩١٩ كه منداڵ بووه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاواره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٣١ بەشداری شەڕی ئاوباریك (سلێمانی)ی له ڕاپه‌ڕینی شێخ مه‌حمودی حهفيددا كردووە، لە دامەزرێنەرانی كۆمەڵەی برایەتی ساڵی ١٩٣٨ە، له ساڵی ١٩٣٩وه په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ مستەفا بارزانی ی‌دا له شاری سلێمانی پته‌و كردووه، ساڵی ١٩٤١ چاوی به نه‌قیب ڤیڵچڤیسكی نوێنه‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی یه‌كێتی سۆڤێت له كوردستان و شانشینی ئێران كه‌وتووه به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه و مافه‌كانی كورد، ساڵانی (١٩٤٢ـ ١٩٤٣) له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ژیاوه و ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌كی كوردیی به هاوكاری به‌شێك له سه‌رۆكهۆزه‌كان له شاره‌دێی سه‌رده‌شت پێك هێناوه.
له ١٢ی ته‌مموزی ١٩٤٣ به موڵه‌تی مه‌لیك مه‌حمودی باوكی كارئاسانی بۆ ده‌ربازبوونی مستەفا بارزانی (١٩٠٣ـ ١٩٧٩) له ده‌ستبه‌سه‌ری له شاری سلێمانی به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ده‌ڤه‌ری بارزان كردووه ، ساڵی ١٩٤٦ پشتگیری كۆماری دیموكراتیی كوردستانی كردووه.
ساڵی ١٩٧٣ دیوانی هۆنراوه‌كانی به كوردی كرمانجی ناوه‌ڕاست و به ناونیشانی (گوڵی وه‌ریو) له دووتۆی ٨٢ لاپه‌ڕه له شاری سلێمانی له چاپ دراوه، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسی بووه.
لەتیف مەحمود سه‌عید محه‌مه‌د ساڵی ١٩٤٦ له لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی یه‌كه‌م كه به كۆنگره‌ی دامه‌زراندن و یا یه‌كگرتنی یه‌كه‌م ناو ده‌بردرێت به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كورد هه‌ڵبژێردراوه، ئه‌مه‌ش جێبه‌جی كردنی به‌شێك له ڕاسپارده‌كانی جه‌نه‌راڵ مستەفا بارزانی بوو وه‌كۆ دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی پارته نوێیه‌كه، ساڵی ١٩٤٦ هه‌واڵی نسكۆی كۆماری دیموكراتی كوردستانه‌وه له‌لایه‌ن جه‌لال ئه‌مین به‌گ (١٩١١- ٢٠٠٤) پێگه‌یشتووه، ساڵانی (١٩٤٦ـ ١٩٥٨) په‌نای به زۆرێك له كادیرانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، وه‌ك غه‌نی بلوریان و هه‌ژار موكریانی و حه‌یده‌ری و عهبدولڕەحمان زه‌بیحی داوه، ساڵی ١٩٤٨ چاپخانه و په‌ناگای بۆ كادیرانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ساز داوه تا چاپه‌مه‌نییه‌كانی تیایدا بڵاو بكه‌نه‌وه، ساڵی ١٩٤٨ خۆپێشانده‌رانی چه‌پی شاری سلێمانی به ناڕه‌وا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ری و ئه‌ویش بۆ بڵاوه‌پێكردنیان ته‌قه‌ی هه‌وایی كردووه و به‌مه‌ش شێخ مەحموودی حەفیدی باوكی لێ ناڕازی بووه.
لە ساڵی ١٩٤٨ بە هاندانی حزبی شیوعی ئێراق بەشێك لە جوتیارانی ده‌ڤه‌ری عه‌ربه‌ت له سنووری پارێزگای سلێمانی لە دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه و به لاوازبوونی حزبی شیوعی عێراقی ئاشت ده‌بنه‌وه، بەڵام بە درێژایی ساڵانی شەستەكانی سەدەی بیست بەوە ناسراو بووه كە یارمەتی شیوعییەكانی داوه سەرباری پشتگیریكردنی لە بارزانییەكان و بزوتنەوەی نەتەوایەتی كورد، بەڵام لە ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداری لەگەڵ دەوڵەتی عێراقدا خۆی پاراستووه، له ٢٧ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٥٠ له‌لایه‌ن جه‌لال خالیدی پارێزگاری سلێمانییه‌وه به تۆمه‌تی هاوكاری یاخیبووی به‌ناوبانگ خوله پیزه به‌ند كراوه و دواتر دوور خراوه‌ته بۆ ناسرییه له باشووری عێراق به فه‌رمانی نوری سه‌عید سه‌رۆكوه‌زیرانی پاشایه‌تی عێراق، ساڵی ١٩٥٢ به‌شداری ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی شاری سلێمانیی كردووه، له ١٠ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٥٦ كه‌ژاوه‌ی ته‌رمی شێخ مەحموودی حەفید (١٨٨١ـ ١٩٥٦) ده‌گه‌ینێرێته شاری سلێمانی و جه‌ماوه‌ری به‌ره‌وو به‌ندیخانه‌ی ده‌به‌ن تا شێخ له‌تیف چاوی پێبكه‌وێ به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسی پاشایه‌تی عێراق ته‌قه له جه‌ماوه‌ر ده‌كرێ و دوو كه‌س شه‌هید ده‌كرێن بێ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر به مه‌به‌ستی خۆی بگات.
له ساڵانی (١٩٥٦ـ ١٩٥٨) سه‌ره‌تا له به‌ندیخانه‌ی سلێمانی به‌ند كراوه و دواتر بۆ به‌ندیخانه‌ی حیله و دواتر بۆ به‌ندیخانه‌ی به‌سره له باشووری ئێراق گوازراوه‌ته‌وه ئه‌م به‌ندكردنه ته‌نیا به ویستی عومه‌ر عه‌لی پارێزگاری سلێمانی بووه، ساڵی ١٩٥٦ له به‌ندیخانه په‌یوه‌ندی به سه‌ركردایه‌تی حزبی شیوعی ئێراقییه‌وه هه‌بووه و به نیازی په‌یوه‌ندیكردن به جه‌نه‌راڵ مستەفا بارزانی بووه له‌ڕێی حزبی شیوعی عێراقه‌وه، ڕۆژی ١٤ی ته‌مموزی ١٩٥٨ له بروسكه‌ێك بۆ ڕووخێنه‌رانی ڕژیمی پاشایه‌تی عێراق یه‌كێك له دواكارییه‌كانی خه‌ڵكی شاری سلێمانی ئازادكردنی ناوبراو بووه، له دوای چه‌ند ڕۆژ له كودتای ١٤ی ته‌مموزی ١٩٥٨ له به‌ندیخانه ئازاد كراوه، له ڕۆژی یه‌كشه‌مه ١٠ی ئابی ١٩٥٨ له شاری کەرکووک پێشوازی له شێخ ئه‌حمه‌د شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولسه‌لام (١٨٩٢ـ ١٩٦٩) ناسراو به شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان كردووه كه تازه له به‌ندیخانه‌ی به‌سڕه ئازاد كرابوو و تا شاره‌دێی پردێ له سنووری پارێزگای کەرکووک له‌گه‌ڵ كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیدا بووه، له ١٧ی نیسانی ١٩٥٩ و له كۆنگره‌ی دووه‌می بزووتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانی ئێراقدا به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ئاشتیخوازانی ئێراق هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٥٩ له‌گه‌ڵ شاندێكی كوردی باشووری كوردستان سه‌ردانی یه‌كێتی سۆڤێت و دیداری له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران و په‌نابه‌رانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی كردووه، ساڵی ١٩٦٢ له گوندی سیته‌ك نیشته‌جێ بووه، ساڵی ١٩٦٣ ئه‌ندامی كۆنگره‌ی كۆیه كۆنگره‌ی یه‌كه‌می گه‌ل (كۆنگره‌ی یه‌كه‌می گه‌ل) بووه.
له ٢١ی كانونی دووه‌می ١٩٦٣ له شارۆچكه‌ی ڕانیه ئه‌ندامی شاندی دانووستانكاری كورد بووه له‌گه‌ڵ شاندی ئێراقی به مه‌به‌ستی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان، ساڵی ١٩٦٤ پشتگیری باڵی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی نه‌كردووه و پشتیوانی سه‌رۆك بووه. ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق بووه، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ده‌ستوری سه‌ر به نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) بووه، لە كۆتاییەكانی تەمەنیدا نەخۆش كه‌وتووه و ماوەیەكی زۆر لە ناو جێگە دەمێنێتەوە، ساڵی ١٩٦٦ له جوندیان سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر پێشوازی له شاندێكی حكومه‌تی عێراقی بۆ دانوستان كردووه، ساڵی ١٩٦٧ له گوندی سیته‌ك سه‌ر به پارێزگای سلێمانی پێشوازی له جه‌لال حیسامه‌دین نوره‌دین(مام جەلال) (١٩٣٣ ـ ٢٠١٧)، ناسراو به جەلال تاڵەبانی كردووه، له ده‌مژمێر شه‌ش و نیوی ئێواره‌ی ١٢ی ئایاری ١٩٧٢ له نه‌خۆشخانه‌ی ڕاهبات له شاری به‌غدا كۆچی دوایی كردووه و له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی به‌خاك سپێردراوه، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كه‌ژاوه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی به‌ره‌و شاری سلێمانی به ڕێ كراوه، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك مستەفا بارزانی به‌شداری پرسه‌ی له شاری سلێمانی بووه، به‌هۆی كۆچی دوایییه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر (١٩١٤ـ١٩٨٢)ی سه‌رۆك كۆماری ئێراقه‌وه پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه.
له به‌رهه‌مه‌كانی
- گوڵی وه‌ریو ـ ١٩٧٣.
- گیاكه‌ڵه.
- گیاكه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ـ ١٩٧٨.
- یادداشته‌كانی شێخ (له‌تیف)ی حه‌فید له‌سه‌ر شۆڕشه‌كانی شێخ مه‌حمودی حه‌فید ـ ١٩٩٥
- بیره‌وه‌رییه‌كان ـ ١٩٩٥.[٢]
شێخ لەتیف لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 12-05-1972 لە نەخۆشخانە ی (الراهبات) لە بەغدا لە تەمە نی (55) ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و دواتر تەرمەکەی هێنراوەتەوە بۆ سلێمانی و لەنێو مزگەوتی گەورەدا بەخاک سپێردراوە