کەنداڵ نەزان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی

پرۆفیسۆر کەنداڵ نەزان، سەرۆکی ئەنستتیوتی کورد لە فەرەنسا (Kurdish Institute of Paris).

40-saliya-damezirandina.jpg

هاوڕێی ژان پۆڵ سارتەر (Jean-Paul Sartre).

دکتۆر کەنداڵ نەزان لە ساڵی 1949 لە شارۆچکەی فارقینی سەر بە پارێزگای ئامەد لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە فارقین و ئامەد تەواوکردووە، دوای خوێندنی ناوەندی دوو ساڵ پزیشکی لە ئەنقەرە دەچێتە فەرەنسا بۆ خوێندنی فیزیای ناوکی (ئەتۆم).

Institute-kurde-de-paris.png

بڕوانامەی ماستەرەکەی لە زانکۆی پاریس-ئۆرسای((’Université de Paris-Orsay,)) بەدەستهێناوە ، بڕوانامەی DEA ( بڕوانامەی خوێندنی پێشکەوتوو )ی لە فیزیای ڕیاکتۆر لە پەیمانگای زانست و تەکنیکە ئەتۆمییەکان لە ساکلی (’Institut des Sciences et techniques nucléaires de Saclay) بەدەستهێناوە.

تێزی دکتۆراکەی لەسەر فیزیای تەنۆلکە . وەک توێژەر لە CNRS و لە کۆلێژی فەرەنسا کاری کردووە

کەنداڵ نێزان شانبەشانی خوێندن و چالاکییە پیشەییەکانی، پابەندە بە بەرگریکردن لە دۆزی کورد. وەک خوێندکارێک یەکێتی قوتابیانی کورد لە فەرەنسا دامەزراند، پاشان (ماڵی کورد) و بەشداری کردن لە دروستکردنی کۆمەڵەی فەرەنسا-کوردستان. ئەم کۆمەڵەیە لە ڕێگەی بڵاوکراوە میدیایەکانەوە، ڕۆڵی پێشەنگی لە ناساندنی دۆزی گەلی کورد لە فەرەنسادا گێڕاوە. هەروەها دوو گۆڤار بە ناوەکانی رووناکی و ئازادی دەرکردووە.

Paris-kurt-enstitusu-2.jpg

لە سەردەمی حکومەتی میشێل ڕۆکارددا (Michel Rocard)بووە بە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی زمانە ناوچەیی و کەمینەکان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران.

لە ساڵی 1974 لەگەڵ چەندین رووناکبیری بەناوبانگی فەڕەنسی وەکو ( ژان پۆڵ سارتەر(Jean-Paul Sartre) ، سیمۆن دی بۆڤوار(Simone de Beauvoir) ، ماکسیم ڕۆدینسۆن(Maxime Rodinson) ، پیێر ڤیدال ناکوێت (Pierre Vidal-Naquet) ، ئێدگار مۆرین(Edgar Morin) ، بێرنارد دۆرین(Bernard Dorin) هەروەها و ژیراد شایلان ( Gérard Chaliand).

سارتەر (Jean-Paul Sartre)، سیمۆنە دی بوڤار(Simone de Beauvoir)، ماکسیم رۆدینسۆن (Maxime Rodinson)و چەندین کەسایەتی دیکەی فەڕەنسی کۆمەڵەی فەرەنسا - کوردستان دادەمەزرێنن.

ئەو کۆمەڵەیە رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە ناساندی کورد لەنێو فەڕەنسییەکاندا.

لە مانگی 2ی ساڵی 1983 ، لەگەڵ دەیان ڕۆشنبیر و هونەرمەندی کورد لە دەربەدەریدا لەنێویاندا سینەماکاری گەورەی کورد یڵماز گونەی ، براوەی خەڵاتی (پاڵم دۆر لە فێستیڤاڵی کان لە ساڵی 1982) ، ئەنستتیوتی کوردیان لە فەرەنسا دامەزراندووە.

کەنداڵ نەزان رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە ناساندنی کورد لە فەڕەنسا، هەروەها لە رێگەی نووسینی کتێبێک بەناوی کورد و کوردستان کە بە هاوبەشی لەگەڵ دکتۆر قاسملوو و دکتۆر عیسمەت شەریف وانلی نووسیویانە و بۆ چەندین زمانی ئەوروپی وەرگێڕدراوە، هێندەی دیکە کورد بە ئەوروپییەکان دەناسێنن.

لە ساڵی 2008 کەناڵی کورد یەک دادەمەزرێنێت و گرنگییەکی زۆر بە بوژاندنەوەی فەرهەنگی کورد و زمانی کوردی دەدات.

سەدان وتاری بە زمانەکانی فەڕەنسی و ئینگلیزی لە گۆڤار و رۆژنامە بەناوبانگەکانی فەڕەنسا و ئەوروپادا لەسەر کورد نووسیوە.

لە ئێستادا لە پاریس دەژی و سەرۆکی ئینیستیتوتی کوردە لە پاریس.