داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسووف

ملا سيد احمد الفيلسوف.jpg

ناوی تەواوی سەید ئەحمەدی کوڕی سەید ئەمینی کوڕی سەید موحەممەدی کوڕی سەید ئەمینی کوڕی سەید خدری کوڕی سەید بەوانی کوڕی سەید خان عەلی خانە و نازناوی (فەیلەسووف) بوو،و بە مامۆستا مەلا سەیید ئەحمەدی فەیلەسوف ناسرابوو، ئەوەش لەبەر بلیمەتی و زیرەکی و شارەزابونی بە شێوەیەکی بێ وێنە لە زانستە شەرعی یەکان و فەلسەفە و عەقیدەی ئیسلامی و زانستە کانی تری وەک بەلاغەو مەنتیق و عیلمی کەلام و سەرف و نەحوی عەرەبی و فەلەک و ئوستورلاب و جوگرافیا و مێژوودا. ھەروەھا شارەزایی زۆرباشی ھەبوو لەزانستی زەوی ناسیدا.

مامۆستا مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف لە نەوەی بابا شێخ ئەحمەدی باینچۆی کوری سەید مەحموودی سەبزەوارییە و لە سەیدەکانی (پیرخزری) یە پشتاوپبشت دەچنەوە سەر ئیمام ڕەزا ی مەشھەد خوای لێ ڕازی بێت.

لە ساڵی ١٩١١ ز بەرامبەر ١٣٢٩ک لە کەرکووک لەدایکبووە.

ھەر منداڵ دەبێت و لە تەمەنی چوار ساڵیدا باوکی ئەگوێزێتەوە بۆ بەغدا و لەوێ نیشتەجێ دەبێت، ھەر بۆیە مامۆستا فەیلەسوف لەوێ گەورە دەبێ و پێ دەگات و ھەر لە بەغداش فێری زمانی عەرەبی و فارسی و تورکی دەبێت. دوای ئەوە لە کەرکووک و ھەندێ ناوچەی دەوروبەری و چەمچەماڵ و ھەولێر ژیان بەسەر دەبات و ماوەیەکیش لە ئێران بوە. لە ژیاندا ھەژاری و کەم دەرامەتی و نەبونی زۆر بینیوە.


درێژەی بابەت