هۆزان مەحمود

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Ho01.jpg

هۆزان مەحمود وەک ئەکتیڤیستێکی بواری مافەکانی ژنان و دامەزرێنەری پڕۆژەی کولتوری، خەباتکار بووە بۆ دووبارە ڕیفۆرمکردنەوەی ئه و یاسایانەی کەزیان بەمافەکانی ژنان دەگەیەنێت.

هەروەها کەمپین لەپێناو (دەستورێکی عەلمانی) یەکێک بووە له و چالاکیە گرنگانەی، کەهۆزان ئەوسا لەڕێگەی (ڕێکخراوی ئازادی ژن لەئێراق) و لەگەڵ‌ چەندەها ڕێکخراوی دیکە، توانیان لەڕێگەی فشارێکی زۆری مەدەنیانه، لە‌ئێراق و کوردستاندا،لەڕووی فشاری لۆکالی نێو دەوڵەتیەوە، هەنگاوێک بنێن بۆ عەلمانیکردنی دەستوری ئێراق و کوردستان.

هەروەها هۆزان مەحمود لەساڵی 2005 لەدوای بەردەبارانکردنی (دوعا) کەمپینێکی نێو نەتەوەیی ڕێکخست، ئەم کەمپینە لەدژی کوشتنی ناموسی و کوشتنی ژنان بوو لەکوردستاندا. فشارێکی گەورە بوو بۆ بەدیهێنانی هەندێک گۆڕانکاری لە مافەکانی ژنان لەدووتوێی ‌دەقەیاساییەکاندا.

هەروەها لە کەیسی کوشتن و توندوتیژی ژناندا کاریگەری هەبوو بۆ سەر مامەڵەی دەزگاکانی حکومەت لەکوردستاندا لەگەڵ ئەم کەیسانەدا. بە دوای ئەمەشدا چەندین کەمپینی گەورەی نێونەتەوەیی بۆ داکۆکی لە مافەکانی ژنان لە کوردستان و عێراقدا سەرپەرشتی کردوە.

جگە لەمانە هۆزان مەحمود بەردەوام بووە لە کۆڕ و سیمینار بەکوردی و زمانی ئینگیلزی لەکوردستان و لەهەموو جیهاندا، بۆ ئەوەی دەنگی ژنانی مافخوراو و زوڵملێکراو و تاوانەکانی ژنکوشتن بگەیەنێتە هەموو جیهان.

Ho.jpg

هەروەها هۆزان مەحمود ئەکتیڤیست و فێمینست و چالاکەوانی بواری مافەکانی ژنان، لەئێوارەی 06-04-2017 لەئاهەنگێکی تایبەت لەلەندەن لە Garden Court Chamber خەڵاتی گرنگی ئێما هێمفری بردەوە.

لەڕاستیدا لەچەندەها ڕێکخراوی وڵاتی بریتانیادا تەنها هەشت کەسایەتی و ڕێکخراوەکانیان خرابوونە کورتە لیستەوە بۆ کێبڕکێی وەرگرتنی ئەم خەڵاتە گرنگە. لەم هەشت کەسایتیە تەنها دووانیان خەڵاتەکەیان بردەوە کە هۆزان مەحمود و ڕێکخراوی پڕۆژەی کولتوری و شەکیلا مان و ڕێکخراوەکەی (ساوس هال بلاک سیستەرس) بوو.