چەند وێنەیەکی یاشار کەمال و تیلدای هاوژینی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٢٣:٣٢، ٥ی ئازاری ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

یاشار کەمال و تیلدای (Tilda) هاوژینی

یاشار کەمال و تیلدا.jpg

ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی خۆشەوستی ئەوانی کۆکردەوە لە هەموو ڕوویەکەوە کۆی کردنەوە کۆبوونەوەیەکی ناوازە و سەرنجڕاکێش . یاشاری کورد و تیلدای جولەکە.

ئەو دوو هاوسەرە لە ساڵی 1952 هاوسەرگیریان کردوو و ماوەی 50 ساڵ پێکەوە ژیان. تیلدا، هەرگیز نەیدەویست لە دوایی نیو سەدە پێکەوە بوون بگۆڕیت بۆ دابڕانی سەرمەدی.

بۆیە لە سەرەمەرگدا داوایی ئەوەی کرد لە گۆڕستانی موسڵمانان بەخاک بسپێردرێت. ئەو خۆشەویستییە گەورەیە تیلدای جولەکەی گواستەوە بۆ گۆڕستانی موسڵمانان یاشار کەمال بوو.

تیلدا کەسێکی سەنگین و ڕۆشنبیروو زمانزان بوو. کە تا ڕادەیەکی بەرچاو زمانی ئینگلیزی، فەرەنسی، ئیسپانی، عیبری، تورکی و کوردی دەزانی، ١٧ بەرهەمی یاشار کەمالی بۆ زمانی بیانی وەرگێڕا و ڕۆشنایی خستە سەر نووسینەکانی یاشار کەمال بە زمانی بیانی.

یاشار کەمال و تیلدا1.png

گۆشەگیریی نازییەکان لە ئەڵمانیا کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر ژیانی تیلدا هەبوو. زۆرێک لە خزمەکانی لە ئۆردوگاکانیدا کرابوون بە سابوون و لەناوچوون. تیلدا کەسێکی بریندار بوو.

یاشار کەمال و تیلدا2.jpg

هەمیشە خەمگین و دڵتەنگ بوو. حەزی لە سەفا قسەی ناشرین نەبوو. یاشار کەمالیش دوایی ئەوەی بەبەر چاوی خۆیەوە کە منداڵیک بوو لە کاتی نوێژدا باوکی دەکوژن ئیتر بۆ ئەبەد بێ دەنگ دەبێت.

خۆشەویستی نێوان یاشار و تیلدا خۆشەویستی یەکگرتنی دوو بریندار بوو، دوو ژان و سوێی، دوو کانیاوی خوێن بوو. هەر بۆیە یاشار دەڵیت بیرکردنی نیو سەدەی دەوێت.

یاشار کەمال نەک تەنها خۆشەویستی خۆی لەدەستدابوو، بەڵکو نیوەی ژیانیشی لەدەستدابوو، کە هاوتای برینەکەی بوو.

تێبینی:یاشار کەمال لە ژیانیدا دووجار ھاوسەرگیری کردووە یەکەمیان لە ساڵی 1952 لەگەڵ (تیلدا) سێرێرۆ کە بەڕەچەڵەک جوولەکە بوو وە دووەم ھاوسەرگیری لەگەڵ عایشە بابان بوو لە ساڵی2002 کە مامۆستای زانکۆی بیلگییە بوو لە ئەستەنبوڵ.

Tilda.gif
Ekran-Alınt.jpg
یاشار کەمال و تیلدا3.jpg