داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ژن سەرچاوەی ژیان و ئازادی

نووسین: ناسک نەسیری

271916175.jpg

ساڵانێكی زۆرە كە ژنان لەسەرتاسەری جیهان بۆ مافەكانیان خەبات دەكەن و قوربانی دەدەن، بەڵام هێشتا ئەوەی پێویستە بۆ ژنان نەكراوە و لەژێر هەر ناو و ئایدیایەك ژن دەچەوسێندرێتەوە. لەسەرتاسەری جیهان چ لە وڵاتانی پێشكەوتوو و زلهێز و چ لە وڵاتانی دواكەوتوو و بێهێز، ژنان بە دەیان و بگرە بە سەدان شێوە دەچەوسێندرێتەوە و مافەكانی پێشێل دەكرێت، لە وڵاتانی پێشكەوتوو هەندێكجار ژن وەك كاڵایەك دەبیندرێت و هەڵسووكەوتی لەگەڵدا دەكرێت و مافەكانی دەخورێت و بە پێی پێویست مافەكانی پێنادرێت هەر لە مووچە و كارەوە بگرە هەتا زۆر شتی تر.

لە وڵاتانی دواكەوتوو و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیش ژن لە ژێر ناوی شەریعەت و ئایینەوە وەك كۆیلە و خزمەتكار و بەردەست حیسابی بۆ دەكرێت و مافەكانی زەوت دەكرێت و زۆر جاریش بە سەرچاوەی فیتنە لە قەڵەمدەدرێت و بە گشتی دەتوانین بڵێین زۆر جار ڕوانینیان بۆ ژنان ڕوانینێكی سێكسییە.

هەر بۆیە سەرەڕای ئەم هەموو خەبات كردن و قوربانیدان هێشتا لەسەرتاسەری جیهان ژن مرۆڤی پلە دوو و پلە سێ چاولێدەكرێت.

بۆیە هەتا ئەو كاتەی كە ژن وەك مرۆڤ سەیر نەكرێت و مرۆڤ نەكرێت بە سەنتەر ئەو كێشانە هەر بەردەوام دەبێت، دەبێت لە سەرتاسەری جیهاندا مرۆڤ سەنتەر بێت نەك ئایین و ئایدیۆلۆژیا و سیاسەت و كەلتوور. چونكە بە درێژایی مێژوو ژنان لە هەموو بوارەكانی ژیان قوربانیان داوە و بە داخەوە ئێستاش بەردەوامە. ژنان لە بواری تەندروستی، كۆمەڵایەتی، پەروەردە، ئابووری و سیاسەت هەمیشە قوربانی بوون. زۆرجاریش بە ناوی خوا و ئایینەوە ، هەندێكجار بەهۆی ئایدیۆلۆژیاوە، هەندێكجار بە هۆی ئابوورییەوە و زۆریش لە ژێر ناوی سیاسەتەوە بوونەتە قوربانی.

زیاتر لە شەش مانگە كە دۆخێك لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان هاتۆتە ئاراوە كە لە 40 ساڵی ڕابردوودا وێنەی نەبووە. شەهید كردنی ژینا و سەرهەڵدانی شۆڕشی ژنان و گەنجان بە ڕادەیەك گوشاری خستۆتە سەر كۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران هەر نەبێتەوە.


درێژەی بابەت