هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
0029.jpg

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق کە ناسراوە بە هێرۆ خان، هاوسەری کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی دامەزرێنەر و سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، لە ١٩٤٨/٦/١٢ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، کچی ئیبراهیم ئەحمەدی نووسەر و ڕۆشنبیری مێژووی هاوچەرخی کوردە، تەنیا دوو منداڵی هەیە بە ناوەکانی قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی.

کچی سیاسەتمەدار و نووسەر ئیبراهیم ئەحمەد و هاوسەری جەلال تاڵەبانییە، کەسێکی دەستەڵاتداری ناو یەکێتییە و تەواوی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی یەکێتی لەلایەن ئەمەوە ئاڕاستەدەکرێت. کۆلیژی دەروونناسیی لە بەغدا تەواوکردووە. خاوەنی ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی شۆڕشی نوێیە. هەوادارانی بە دادە هێرۆ یان هێرۆخان بانگی دەکەن.

054126.jpg

هێرۆ ئیبراهیم لە ١٩٤٨/٦/١٢ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە بنەماڵەیەکی ڕۆشنبیردا گەورە بووە، قۆناغەکانی خوێندنی بڕیووە و چەندین جار لە خوێندن دابڕاوە بەهۆی هەڵاتن و تێکچوونی دۆخی عێراق، لە کۆتاییدا لە ساڵی ١٩٧٢ دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی دەروونناسی لە زانکۆی موستەنسەریە لە بەغداد، بەهۆی ئەوەی ساڵی پەنجاکان باوکی لەلایەن سەرانی حکوومەتەوە دەستگیر دەکرێت هێرۆ ڕووی بەرەو سیاسەت دەچەرخێت و شوێنی دەکەوێت، ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ جەلال تاڵەبانی هاوسەرگیری کردووە و شانبەشانی ئەو لە قۆناغەکانی دواتردا لە شاخدا بووە.

خێزانەکەی لە ساڵی ١٩٥٨ ڕوویان لە بەغدا کردووە و هیرۆ خان لەوێ خوێندویەتی. ئەو نەیتوانی خوێندنەکەی تەواو بکات بەهۆی کودەتایەکی سەربازی لە عێراق کە خێزانەکەی ناچار کرد هەڵبێن بۆ ئێران , لەوێ دیسان دەستی بە خوێندن کردەوە. لە ساڵی ١٩٧٢ لە زانکۆی ئەلموستەنسرییە , بەغدا لە دەروونناسی دەرچووە و کوڕە گەورەکەی بافیل لەدایک بووە.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دامەزرێنەری کەناڵی ئاسمانی کوردساتە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە و ماوەیەک بەرپرسی مەڵبەندی یەکی سلێمانی ئەو حیزبە بووە، لەدوای تێکچوونی دۆخی تەندروستی تاڵەبانی هەتاوەکوو گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە کەسی یەکەمی حیزب بووە، چەندین پڕۆژەی پێشکەشی بواری هونەر و ژنان کردووە و بەڕێوبەری ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانە (KSC).

0012419.jpg

خاتوو هێرۆ، خاوەنی ئەرشیڤێکی دەوڵەمەندە کە لە سەردەمی شاخ بەدەستی هێناوە. زۆرێک لە بۆنەکانی شۆڕشی نوێی بە کامێرای ئەو گیراوە کە دەبنە مێژوویەکی گرنگی بۆ نەتەوەی کورد .

خاتوو هێرۆ لە بواری میدیادا دامەزرێنەری یەکێک لە کەناڵە گەورەکانی تەلەفزیۆنی کوردییە - کەناڵی کوردسات .

004001.jpg

ئەندام و سەرۆکی دیفاکتۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانپەروەری کوردستانە دوای ئەوەی لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی ٣ی یەکێتیدا هەڵبژێردرا.

چالاکانە هونەر و ڕۆشنبیری بەرەوپێش دەبات و ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە پشتگیریکردنی هونەرمەندەکانی نەوەی گەنج.

خاتوو هێرۆ بەهۆی ئەوەی خۆی مۆسیقاژەن بووە، پاڵپشتی چەندین پڕۆژەی مۆسیقای کردووە، هەروەها خاتوو هێرۆ چالاکوانێکی مافی ژنانە و بەرەوپێشبردنی مۆسیقا و هونەرە.

کەناڵی کوردسات بۆ دەستپێکردنی چەندین پڕۆژەی هۆشیاری ژنان کەڵک وەردەگرێت .

0017 (1)01.jpg

هێرۆ خان لە ئێستادا بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خێرخوازی کوردستان ڕزگارکردنی منداڵانە و ئامانجی دابینکردنی خۆراک و شوێنی نیشتەجێبوون و پەروەردەیە بۆ هەزاران منداڵی بێ باوکی ئاوارە.

ئەو دانی بەوەدانا کە لەو کاتەدا ڕێکخراوێکی کوردیی بنەڕەتی زۆر پێویست بوو، چونکە بەشداریکردنی ستافی ناوخۆیی، تێگەیشتنێکی باشتر لە پێداویستییەکانی خەڵک مسۆگەر دەکات.

لە ٤ی ئایاری ٢٠٠٨ لەکاتی گەشتکردن بۆ فێستیڤاڵێکی ڕۆشنبیری لە شانۆی نیشتمانی بەغدا، بۆمبێک لە نزیک ئۆتۆمبێلەکەی تەقیەوە. چوار لە پاسەوانەکانی بریندار بوون، بەڵام هیرۆ خان بریندار نەبوو.

003001.jpg

خوشکی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد هاوسەری عەبدول لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراقە

311452109 .jpg

خەڵاتی پاپا

هێرۆ خان لە ساڵی ٢٠١٧ لە شاری سلێمانی خەڵاتی پاپای ڤاتیکان پێ دەبەخشرێت کە یەکەمین ژن بووە ئەو خەڵاتە وەربگرێت، بەهۆی خزمەتی بە منداڵ و بێسەرپەرشت و پێشمەرگە و مەسیحییەکان.