داڕێژە:ههڵبژاردهی سێیهم
وێنەکانی گەمەی دوایی ئێران بە چاوی کامێرایەکی ڕووسییەوه 1901- 1914
نووسینی: جان. چالێنکۆ
وەرگێڕانی: حەسەن قازی
سیاسەتی روووسییە لە ئازەربایجانی ئێران بە گشتی واداندراوە کە بە گشتی کۆنسوولە خۆجێیەکانی کارتێکەرییان لە سەر بووبێ، کە زۆر جار تەواو بە پێچەوانەی ئه و ڕێنوێنیانە دەجووڵانەوە کە لە لایەن وەزیری ڕووسییە لە تاران و وەزارەتی کاروباری دەرەوە لە سەنت پێترزبورگەوە بە دەستیان دەگەیشت.
بۆ وێنە، گومانێکی کەم لەوەدا هەیە کە بیروڕا و کردەوە تیژپەڕە ئیمپریالیستییەکانی کۆنسوولی گشتی لە تەورێز میلر و جێنشینەکەی، پرۆبرایێنسکی، دەورێکی نێوەندییان دەگێڕا لە ڕووداوەکاندا، نفووزی ئەوان لە ساڵی 1912 دا زیاتر بوو کاتێک میلر بوو بە بەرپرسی مێزی ئاسیای نێوەندی لە وەزارەتی کاروباری دەرەوە لە سەنت پێترزبورگ.
ئیاس تەنیا کۆنسوولێک بوو کە لەگەڵ ئه و ڕەوتە نەدەگونجا. ئیاس نەخشەی دانانی شوجاعودەولەی وەکوو حاکمی گشتی ئازەربایجان کە سەرەڕای دژایەتی حکوومەتەکانی بریتانیا و ئێران لە لایەن میلرەوە کێشرابو و، بە هەڵبژاردنی هەرە خراپ دەزانی.
لەم گوزاریشتەی لە خوارەوە دا دێ ئیاس شوجاعودەولە وەکوو کەسێکی بە تەماح، هاندەر و گەندەڵ دەناسێنێ و، لە گوزارێشتەکانی دواتری دا تەنانەت شتی زۆر توندتری لە سەر دەڵێ.
ئیاس چ حەول نادا بۆ شاردنەوەی بێزاری خۆی له و پیاوە، تا ڕادەیەکی ئەوتۆ، کە بریکاری کۆنسوولی بریتانیا لە تەورێز بنووسێ: (ئیاس لە ساوجبولاغ (سابڵاغ) فەنلاندی یە و زۆر دژی رووسییە یه).
لە بەر ورووژاندن و حەولی لە زێدەی لایەنگران و مەئموورەکانی ترک، کەشوهەوای سیاسی لە سابڵاغ بە خیرایی بەره و خراپی و گرژی دەچوو و، به گوێنەدانی تەواو بە ئیدارەی حاکمی ئەستانەکە و دڕێژەکێشانی شەڕی نێوخۆیی لە نێوان عەشیرەتەکان لە چیاکاندا. ئێستا بڵاو بوونەوەی دەنگۆی پەیتا پەیتا سەبارەت خۆ کۆکردنەوەی هێزەکانی ترک له و بەری سنوور زیاد ببوو.