داڕێژە:Shasham
شەهێن سابیر رەحیم لە17ی کانونی دووەمی ساڵی (1983) لەسلێمانی لەدایک بووە.
دوو بروانامەی لەبواری ڕاگەیاندندا بەدەست هێناوە سەرەتا لەپەیمانگای تەکنیکی سلێمانی، پاشانیش بەهۆی ئەوەی لەیەکەمەکاندا بووە لە(زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی) وەرگێراوە، ئەگەرچی بەر لەخوێندنەکەی لەساڵی (2000)ەوە، لەبواری میدیادا کاردەکات.
دەستپێکی کارەکانی پەیوەندی بە دەزگامیدیاییەکان..
لەسەرەتاکانی ساڵی2001ەوە وەک خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری(21)، یەکەم ئەزمونی کاری میدیایی دەکات، پاشان لەساڵی (2002) لەڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆدا دەستبەکار دەبێت و لەچالاکییە میدیایەکانی ئەو وەزارەتەدا کاردەکات، لەو سەرو بەندەدا ڕاگەیاندنی ئەو وەزارەتە خاوەنی دوو بڵاو کراوەدەبن بەناوەکانی (گۆڤاری شارستانی)، (هەفتەنامەی ناوخۆ)، کە لەهەردووکیاندا کاری کردووە، لەگەڵ ئەوەی لەسەر کارەکەی بەردەوام دەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەساڵی (2007-2010) لەسایتی چاودێردا وەک لێپرسراوی هەواڵی ئەدەبی هونەری کاری کردووەو بەشی چاوپێکەوتنی سایتەکەی وەرگرتووە، کە زیاتر لە30 چاوپێکەوتنی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی نێو بواری ئەدەب هونەری ئەنجامداوە لەکوردستانی گەورە، هەروەها دوو چاوپێکەوتنی وەرگێردراوە بۆسەر زمانی ئینگلیزی و لەڕۆژنامەیەکی ڕۆاژنەی لەندەن بڵاوکراوەتەوە. ئەو لە چالاکی کارەکانی بەردەوام دەبێت هەر لەساڵی (2009- 2011) لەگۆڤاری شانۆدا، کە تایبەت بووبە (تیپی شانۆی سالار) وەک ڕۆژنامەنوسێک کاری کردووە بەشی چاوپێکەوتن کەبەشێکی گرنگ بووە لەگۆڤارەکەدا وەری گرتووە، چەندین چاوێکەوتنی تایبەت بەهونەری شانۆی تێدا ئەنجامداوە لەگەڵ هونەرمەندە دیارەکانی نێو ئەو بوارە لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات.
لەساڵی (2009)ەوە لێپرسراوی بەشەکانی (تەنسیق، ریکلام، بەدواداچونی کێشەی هاووڵاتی) بووە لەئاژانسی هەواڵ ڕادیۆی ناوخۆ، کەدەزگایەکی ڕاگەیاندنی حکومی سەربەوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی