دلێر ئیبراهیم

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٩:١٠، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search
396196081 .jpg
014board01.jpg

دلێر ئیبراهیم محەمەد لە دایکبووی سلێمانی گەڕەکی کانێسکان لە ساڵی١٩٥١ دا.

خوێندنی سەرەتاییم لە قوتابخانەکانی گۆیژە و جمهوری کە دەکاتە نەورۆزی ئێستا تەواوکردووە، ناوەندیم لە سەلاحەدین تەواوکردووە، خانەی مامۆستایانم لە سلێمانی لە ساڵەکانی ١٩٦٨ـ١٩٦٩تەواوکردووە.

وانەی مۆسیقام لە لای مامۆستا سەڵاح ڕەئووف خوێندووە، هەر ئەویش هاوکارم بووە بۆ بوون بە ئەندام لە تیپی مۆسیقای سلێمانی دا،هەروەها دابینکەری هەموو پێداویستییەکانی ئامێرەکەمەم بووە و کتێبی فێربوونی بۆ مەیسەر کردووم.

کاتی خۆی مامۆستا فەرەیدوون دارتاش هەرچی خوێندبوو دەربارەی تیوری مۆسیقا لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداد، بۆی باس دەکردم و فێری دەکردم، هەر لە ناسینی مەسافەکانی مۆسیقا و چۆنیەتی هەڵگەڕانەوەیان وزانین وناسینەوەی کۆردەکان و پەیژەکانی مۆسیقا و مەودای ئامێرەکانی مۆسیقا و ودەنگەکانی مرۆڤ..... هەموو ئەو بابەتانەی خۆی فێری بوبوو، بۆ منی باس دەکرد، لەو کاتەداهەموو بابەتەکان بۆ من نوێبوون، دیارە منیش لە ڕێی ئەو کتێبانەی ، بە پێی توانا، دەستم دەکەوتن گەنجینەی فێربوونەکەم فراوانتر دەکرد.

لە ئەزموونی مامۆستا ئەنوەر قەرەداخیش کەڵکی زۆرم وەرگرتووە کاتێ لە پەیمانگای مامۆستایان وانەی مۆسیقای پێ دەوتین.

لە ساڵی ١٩٦٩ لەدێی دێکۆنی بەری گڵەزەردە مامۆستابووم بۆ ماوەی ساڵێک، دوایی واتە لە ساڵی ١٩٧٠براین بۆ سەربازی ماوەی یەک ساڵ و نیو لە کەرکوک لە مەرکەزتەدریب و دوایی لە بەغا لە سریەی تەموین و نەقڵ سەربازبووم.

لە ساڵی ١٩٧٣ لە دێی مەرگە بووم بە مامۆستا.

396743222 .jpg

لە ساڵی ١٩٧٣وەکو ئەندام لە تیپی مۆسیقای سلێمانی وەرگیرام دوای ماوەیەک بووم بە ئەندامی هەیئەی ئیداری و لیژنەی هونەری تیپ.

لەساڵی ١٩٧٤ لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی بووم بە پێشمەرگە وەکوئەندامی تیپی مۆسیقای شۆڕش و دوای هەڵبژاردن لەهەمان ساڵدابووم بە دەستەی بەڕێوەبەر وئەندامی لیژنەی هونەری.

لەساڵی ١٩٧٥دوای پەیماننامەی شومی جەزایر،گەڕامەوە سلێمانی و بووم بە مامۆستای سروود لە قوتابخانەی شێخ مەحمود و مەڵکەندی ودەباشان.

لە مابەینی ساڵەکانی ١٩٧٣تا ١٩٨٢لەم تیپانەدا کارم کردووە:

تیپی مۆسیقای سلێمانی، تیپی چالاکی قوتابخانەکان، تیپی زانکۆ.

لەساڵی ١٩٧٦هەستاوم بە کردنەوەی دەورەی فێربوونی مۆسیقا بۆقوتابیە بەتواناکانی ئەو قوتابخانانەی کارم تێدا کردووە، دەرئەنجامی ئەوهەوڵانە تیپی مۆسیقای مناڵانی قوتابخانەی شێخ مەحمود دروست بوو، ئەندامانی ئەم تیپە لەگەڵ ئەندامانی تیپی مۆسیقای نەورۆز کە مامۆستا عوسمان محەمەد ئەمین بەڕێوەی دەبرد، تیپی مۆسیقای مناڵانی سلێمانیان پێكهێنا کە بۆ ماوەی دووساڵ لەسەر یەک، پلەی یەکەمی عێراقیان بەدەست هێنا لە فیستیڤاڵی ساڵانەی چالاکیی قوتابخانەکانی سەرتاسەری پارێزگاکانی عێراقدا، تیپی مۆسیقای مناڵانی سلێمانی لە ڕووی ئیداریەوە سەر بە چالاکی قوتابخانەکانی سلێمانی بوو لە ژێر سەرپەرشتیاری کاک عوسمان ومن دا.

تیپی مۆسیقای مناڵانی شێخ مەحمود لەساڵی ١٩٧٦لە نوسین و ئاوازی من ئۆپەرێتی (ئاهەنگی شوان) یان پێشکەش کردو پلەی دووەمیان لەسەرئاستی سلێمانی بەدەست هێنا.

تیپی مۆسیقای مناڵانی [[سلێمانی]] لەگەڵ کۆمەڵێک لە قوتابیە بە تواناکانی هاوڕێیان بەرهەمێکی شانۆییان لەو فیستیڤاڵانەد الە ساڵی ١٩٧٧داپێشکەشکرد لە نووسینی سمکۆ ناکام و دەرهێنانی عوسمان چێوارو دانان و پرۆڤەکردنی مۆسیقاکە من پێی هەستام، ، ئەم شانۆگەریەکە ناوی ) بەیتی ڕێزانکێ ) بوو، لە پێشدا لەدەرهێنانی مامۆستا کەمال سابیر بوو لە سەر ئاستی پارێزگای سلێمانی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا بۆیە کاتێ هەڵبژێردرا ببرێت بۆسەر ئاستی عێراق بۆ پێشبڕکێ، بەرپرسان و زۆربەی ڕاهێنەرانی چالاکی قوتابخانەکان لە پێناو پتەوکردن وچاککردنی ئەو بەرهەمە، پێیان باش بوو دەرهێنەرەکە بگۆڕن و ئەوەبو لەئەنجامدا عوسمان چێوار بەو کارە هەستا، لە هەمان ساڵدا پلەی یەکەمی عێراقی بەدەست هێنا.

لە تیپی مۆسیقای سلێمانی ئەم کارانەم ئەنجامداوە :

395488915.jpg

پێشەکی ودابەشکردن بۆ گۆرانی عوسمان عەلی بەناوی ببم بە قوربان لارولەنجەکەی.

دانانی ئاوازودابەشکردن وهۆنراوەی وام ئەزانی ئەسعەد قەرەداخی وڤیان.

دابەشکردنی پارچە مۆسیقایەکی مامۆستا ولێم لە ژێر ناوی (نەورۆز )لە بەغا پێشکەشکرا.

دانانی پێشەکی بۆ گۆرانی ( من دووروتۆدووری)مامۆستا کەریم کابان و چیمەن.

ئاوازو دابەشکردنوئامادەکردنی هۆ کچێ دەمەڕۆ بۆ عەبدولقادر حەسەن.

ئاوازوئامادەکردنی بەرهەمێک کە هۆنراوەی مامۆستا هێمن بە ناوی ناڵەی جودایی بۆ یەکەم جار عەدنان کەریم وتی و تۆمارمان کرد دوایی بەهۆی کێشەی بەینی کاک عەدنان و تیپی سلێمانی بەداخەوە ئەو بەرهەمە سەرنگوون کرا و لای کەس نەماوە، دوایی داوا لە کاک حەسەن گەرمیانی کراوە تۆماری بکات و لە تەلەفزیۆنی کەرکوک تەسجیل کرا و بە سوپاسەوە بە ناوی کاک خالید سەرکارەوە بڵاوبۆوە چونکە ئەو کات من پێشمەرگەبووم و نەکراوە ناوی منی لەسەربێت، کاک خالید ئەو ئازایەتییەی کردووە، ئەگەر بزانرایە،خوا بیپارێزێ،تا سزای ونبوون و مردنی لەگەڵدابووە.

ئامادەکردنی گۆرانیەکانی ناو شانۆگەریەکی(بە داخەوە ناوەکەیم بیر نەماوە ) تیپی پێشڕەوهونەرمەندعەدنان کەریم وتویەتی ( هەموو ڕۆژێ خۆر هەڵدێ) دروست کردنی تیپی میللی مناڵان لە ساڵی ١٩٧٦دا، ناوەکانیان:

کارزان عومەر ساز، یادگار رەئوف سەنتور، ڕێبوار عیسا تەپڵ، خالید گۆرانیبێژ

ڕەحیم باڵەبان.

تێبینی

ئەو سەردەمە هێشتاهیچ مناڵێک خۆی فێری باڵەبان نەکردبوو، بۆیە کاک ڕەحیم بەو کارە هەستا و لە پشتی پەردەوە بەشداربوو لەگەڵیان دا.

لەساڵی ١٩٨٢بوم بە پێشمەرگە لە ڕیزەکانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، پێش چونی من، ئاراس لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا تیپی مۆسیقای شەهیدکارزانیان دامەزراندبوو، منیش بوومە ئەندام لەو تیپەو دوایی بومە بەرپرسی تیپەکە، لەو تیپەداچوار شریتمان دەرکرد و ئاهەنگی نەورۆزی ١٩٨٤یشمان لە سورداش کردهەروەها فیستیڤاڵی نەورۆزو هەڵەبجەمان لە شاری سەقز کرد، لەو تیپەدا ئامێری بێزگیتارم لێداوەو ئاوازم داناوەو پێشەکیم بۆ بەرهەمەکان داناوە.

لەکاتی پێشمەرگایەتیدا لەگەڵ شوان عەبدولکەریم کاباندا چوارژمارە هۆرەمان دەرکردووە، جگە لەوەی کتێبێکم بە ناوی تیوری مۆسیقا نوسیوە وە لە ساڵی ١٩٩٠دا چاپکراوە،کتیبی تیوری مۆسیقام نووسیوە و دەزگای خاک بڵاویکردۆتەوە، هەروەها کتێبێکم بۆ مناڵان نووسیوە بە ناوی (نانەبەرە) هەموو ئەرکی ئەم کتێبە هەر لە بیرۆکەکەی تا تایپکردن و دیزایین و دۆزینەوەی لایەک کە هەستێ بە چاپکردنی برای شاعیری هەست ناسک کاک ئەحمەد محمد پێی هەستاوە.

تا ئەو کاتەی چوینە دیوی ئێران و ماوەیەک ماینەوە، بەدرێژایی حەوت ساڵ، لە ساڵی ١٩٨٣ تا ساڵی ١٩٩٠ مەسئولی کۆمیتەی شاخی هونەرمەندان بووم ولە ساڵی ١٩٩٠لە سەقز پێشنیارێکم کرد لەلای برا هونەرمەندەکانی شاخ بۆ ئەوەی فیستیڤاڵێک ڕێکبخەین لەژێر ناوی( فیستیڤاڵی نەورۆزو هەڵەبجە) دا کە مۆسیقاو شانۆوهونەری تەشکیلی لەخۆی بگرێت، لەپێشدا تەنیا ئاراس لەگەڵمدا هاتەپێش و ئامادەیی خۆی دەربڕی، وردە وردە زۆربەی برادەران هاتنە ڕیزو بەشدار بوون، لەو فستیڤاڵەدا کۆراڵی داستانی هەڵەبجە کە لەئاوازودابەشکردنی من بوو پێشکەش کرا لەگەڵ زۆر بەرهەمی تردا.

کۆمەڵێک وتارم دەربارەی مۆسیقا نووسیوە.

لەساڵی ١٩٩٠ەوە چووم بۆ سوید و ساڵی ٢٠٠٣گەڕاومەتەوە کوردستان.

خەڵاتی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد م وەرگرت لە ساڵی ٢٠١٢دا.


بابەتە پەیوەستکراوەکان.