کەریم کابان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
02111 d8tPQ.jpg
002111.jpg

ناوی (عەبدولکەریم جەلال مەحموود عەزیز کابان)ە.

ساڵی 1927 لە سلێمانی لەدایک بووە.

0010 (7)1.jpg

سەرەتا، لە قوتابخانەی ئایینی و دواتر لە قوتابخانەی (فەیسەڵییە) خوێندویەتی. ماوەیەکیش خزمەتی پۆلیسی کردووە.

سەرەتای کاری هونەریی، بۆ ئەو کاتانە دەگەڕێتەوە کە لە تیپی سروودی قوتابخانەکاندا بووە.

لە سەرەتای چلەکانیشدا، لەو ئێزگەیەدا گۆرانی وتووە کە ئینگلیزەکان لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانییدا دایانمەزراندووە.

هەر لەم ماوەیەدا بووە یەکەمین گۆرانی خۆی بەناوی (لە ڕێی دڵداری) بۆ ڕادیۆی بەغداد تۆمار کردووە.

کەریم کابان خاوەن دەنگێکی بە سۆز و شێوازێکی تایبەت بەخۆیەتی.

لەگەڵ هونەرمەندی شەهید (قادر کابان)ی برایدا، لە ڕیزی پێشەوەی ئەو هونەرمەندانەن کە گۆرانی فۆلکلۆریی کوردییان لە بیرەوەریی و ناو ماڵەکانەوە بۆ سەر تەختی شانۆ گواستووەتەوە.

جگە لە گۆرانیوتن، لە بواری ئاوازدانانیشدا کاری کردووە و ئاوازی بۆ زۆربەی گۆرانییەکانی خۆی و چەندین هونەرمەندی تریش داناوە.

لە ماوەی ژیانی هونەرییدا، لە چەندین ئاهەنگ و فیستیڤاڵدا بەشداری کردووە و چەند جارێکیش خەڵات کراوە.

هونەرمەند لەساڵی 1945 لەبەغدا دەبێتە بەڕێوەبەری بەشی کوردی لەرادیوی بەغدا، لە 01-07-1945 لەشاری بەغدا ئاهەنگێکی گەورەدەگێرێت، هەرلەم ساڵەشدا یەکەم بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە کەبریتی بوو لە (8) گۆرانی.


لە 14-01-2016دا کۆچی دوایی کرد.