شەهید و خائین پێشمەرگە و جاش

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١١:٤٦، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

نووسینی: عەبدوڵڵا کەریم مەحمود

402651875.jpg

سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کوردی ، له‌ دوای راپه‌ڕینه‌وه ، ئه‌وه‌نده‌ داد په‌ره‌رن ، جیاوازی نێوان ( شەهیدو خائین ) ، (پێشمه‌رگه‌و جاش ) یان ، ‏له‌ لیستی شه‌هیدان وخانه‌ نشینان دا نه‌هێشت .

گه‌ر به‌ وردی وقوڵی بڕوانینه‌ ، وێنه‌ی تراژیدیای سوتاندنی ئەو تراکتۆرە و دەیان مەرگەساتی جەرگ بڕ و غەدر .

گه‌ر چیرۆکی مه‌رگه‌ساتی روداووه‌که‌ ، بۆ هه‌ ر که‌سێک ، له‌ هه‌ر ‏نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر ، لە نیشتمانێکیتر باس بکه‌ین، بڕوا ناکه‌م هه‌ستی مرۆیانه‌ی بتوانێت له‌ ئاستی ‏ئه‌و خیانه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌دا ، نوقمی شه‌رم نه‌بێ و بێ ده‌نگ بێ .

له‌ ناخ و ویژدانی خۆی دا ، هه‌ست به‌ ئازارێکی ئاڵۆزی ده‌رونی و رسوایی نه‌کات .

‏سه‌رکرده‌کانی کورد ، شانازی به‌م تراژیدیا و ئه‌م جۆرە سیناریۆ ی کورد کوشتنە دەکەن ، به‌ سه‌رکه‌وتن و داستانی سه‌روه‌ری ‏وشکۆ ی حیزبایەتی ده‌زانن .

ئه‌م سه‌رکردانەی کورد ، سه‌دام ئاسا ,مه‌دالیای ئازایه‌تی و قاره‌مانیه‌تی به‌و سەرەک جاش و مسته‌شارو خائین وجاسوسانه‌ ‏ده‌به‌خشن ,به‌پاڵپشتی ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری سوپای عێراق ، توانیویانه‌ ئه‌و پێشمه‌رگه‌و ‏فه‌رماندانه‌ له‌ ناو به‌رن .

له‌و سه‌رده‌مه‌ دژاوار و ئاڵۆزا‌نە دا . باشووری کوردستان ، رووی پرۆسەی خاپورکرنی گونده‌کان ‏دە بوونه‌وه‌ .

دوای هەرەس ، پێشمەرگەکانی نیشتمان بۆ ئەوەی پلان و بەرنامەی دروست کردنی ئۆردگاکان تێک بشکێنن .

هه‌ندێک له‌ سه‌رکرده‌کانی کورد خه‌ت مائیل بوون ، فایله‌کانیان به‌ڵگه‌ی ته‌واون و دۆکۆمینتن .

هیچ ده‌ستوورو یاساو رێسایه‌ک ناتوانێ ، وشه‌و رسته‌و زانیاری و راپۆرتی ناو ئه‌و فایلانەیان بسڕێته‌وه‌ .

هه‌ندێ له‌ سه‌رکرده‌کان ،به ‌نه‌خشه‌و پیلان و بەرنامەی دووفاقانە ، له‌و سه‌رده‌مانەدا ، پەیوەندیان بە ده‌یان سەرەک جاش ومه‌فره‌زه‌ خاسه‌ و ره‌فیق حیزبی و ره‌فیق سه‌دام ونه‌سیر موته‌قه‌دیم و جاسوس و خائینەوە هەبووە.

وه‌ک له‌م ‏ وێنه یە دا ئەم تراکتۆرەکە دەبینین ، ئەو سەرۆک جاشانە ی ئەو مەرگەساتەیان ئەنجام داوە.

به‌ جیهازی تایبه‌تی بە بەردەوامی پەیوەندیان بە ئیستیخباراتی عه‌ سکه‌ری سوپای عێراقی ، لیواکانی فه‌یله‌قی یه‌ک و فه‌یله‌قی پێنج ، له‌ که‌رکوک و هه‌ولێر هەبووە .

دوای پلانەکانی ئاش بەتاڵ ، ئەو سەرەک جاشانە, بە پاڵپستی ئیستیخباراتی عەسکەری و جاسوسی ناو گوندەکان ، به‌ ئوتۆمۆبیلی تایبه‌تی به‌ هاوکاری هێزه‌کانی سوپا ی عێراق و ‏کۆپته‌ر.

تاریک و لێڵی به‌یانیان خۆیان ده‌گه‌یانده‌ , ناو گوندو شوێنه‌ چه‌په‌که‌کانی نێو ‏گردۆڵکه‌و دامێنی کێوه‌کان .

به‌دوای پێشمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زه‌ وکه‌رت و هه‌رێمه‌کان دا ده‌گه‌ڕان ، بۆ ئه‌وه‌ی ئە و پێشمه‌رگانە گوله‌ باران بکه‌ن ، یا دەستگیریان بکەن و بۆ مشتێ پاره‌ بیان فرۆشن .

دوای راپه‌رین زۆر لەوسه‌رکردەو فەرماندانەی کوردو کوردایەتی ، زۆر سەرەک جاش و جاسوس و خائینانە یان ، لە ماڵ و گەڕەک و گوندەکانی خۆیان حەشارداو پاراست .

بۆ ئەوەی رووبەرووی دادگای گەل نەکرێنەوە و تۆڕی خەت مائیلەکانیان نەکەوێتە روو .

دوای راپەرین ، هێڵەکانی خەت مائیلی هەردوولایان بوو بەیەک ، پێکەوە دەیان ته‌لار و کۆمپانیای جۆراو جۆریان ،له‌ ‏سه‌ر ئێسک و پروسکی شەهیدانی نیشتمان دامه‌زراند .

ئەوە ٣٢ ساڵە ، ئه‌و جاش و خائین و جاسوس و مسته‌شارو ئه‌و ره‌فیق حیزبی و نه‌سیر موته‌قه‌دیمانه‌، هاورێ ی گیان به‌ گیانی ئەوسه‌رکردەسیاسیی و فەرماندانەی کوردن .

پێکه‌وه‌ پێکی خوێنی گرێ بەستی نەوت و بەنزیخانەو دەسکەوتی خەیاڵاویی کۆمپانیاو و سه‌رکه‌وتنی حیزبایەتی و خیانەت هه‌ڵده‌ده‌ن .

ئیستا ناوی ئه‌و جاشانه‌ ی به‌ ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ ی ئه‌م نیشتمانه‌ کوژراوه‌ ، له‌ ناو لیستی شه‌هیدانی نیشتماندا، به‌ پله‌ی باڵای جیا جیا تۆمارکراوە .

ناوی ئەو تاوانبارانە له‌ لیستی خانه‌نشینی ‏پێشمه‌رگه‌ به‌ جۆرێک تۆمار کراوە ، پله‌کانیا ن زۆر له‌ شه‌هیدوپێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان باڵاتره‌ .‏

ئه‌مه‌یه‌ سیناریۆی کۆمیدیای پڕله‌ تراژیدیای ، سایکۆلۆژی عه‌قڵی مەزاجی سه‌رکردایه‌تی خه‌باتی رزگاری خوازی ‏کورد.

بروانه‌  ئه‌م سه‌رکردانه‌ ی کورد ، چه‌ ند داد په‌ره‌رن ، چه‌ند به‌ به‌رنامه‌و پلان و نه‌خشه‌ ی چڕ و پڕ، له‌ دوای راپه‌رین ‏وپه‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێمی  کوردستان 
جیاوازی نێوان (شەهید) و  (خائین)  و  (پێشمەرگە ) و (جاش ) یان نەهێشت .

هەموو بە هایەکی سەروەری و شکۆمەند یان کاڵ کردەوە . ‏

  • له‌ شه‌وی 29- 30 /1979 سیروان تاڵه‌بانی فه‌رماندی هه‌رێمی 5 قه‌ره‌داغ و حه‌سه‌ن خاوێ ی و عه‌لی چه‌له‌بی و حاجی چاوشین و نه‌جات که‌رکوکی و محه‌مه‌د که‌ریم و هه‌ژار ، له‌ کاتی گه‌رانه‌وه‌یان له‌ سه‌کردایه‌تی یه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ ، له‌ گوندی زێڕین جۆی شاره‌زوور ده‌کەونه‌ که‌مینێکی جاشه‌وه‌ و دوا هه‌ناسه‌ ده‌سپێرن.