مولازم سەید کەریم

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٩:٥٦، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (Manu پەڕەی ملازم سەید کەریم گواستەوە بۆ مولازم سەید کەریم کە پێشتر ڕەوانەکەر بوو)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

ناوی کەریم رەسوڵە. ساڵی 1949 لە گوندی هاودیان لە ناوچەی رواندز هاتۆتە دنیاوە.

لللwnload (5).jpg

پاش تەواوکردنی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و دوا ناوەندی لە رواندز، لە کۆلێژی سەربازیی درێژەی بەخوێندن داوە و ساڵی 1972 بۆتە ئەفسەر.

516.jpg

مولازم سەید کەریم لەسەردەمی خوێندکاریدا پەیوەندی بە یەکێتیی قوتابیان و پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و ساڵی 1974 کە شەڕ لە کوردستاندا دەستیپێکردەوە، بۆتە پێشمەرگە و لەهێزی (سەفین)دا کراوە بە ئامر بەتالیۆن.

پاش هەرەسهێنانی شۆڕشی ئەیلول چۆتە سوریا و کاتێکیش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزرا، ئەم لاوە، هاوڕێ لەگەڵ دەستە سەرەتاییەکانی هێزی پێشمەرگەدا گەڕاوەتەوە کوردستان و هێندەی نەبرد، لەبەر ئازایەتی و لێهاتوویی خۆی کرا بە فەرماندەی هەرێمی حەوتی باڵەییان و پاشان بەئەندامی مەکتەبی عەسکەریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

80453.jpg
146191592020 02.jpg

ئەم فەرماندە هەڵکەوتووە بەشداریی لەچەندین داستانی گەورەدا کردووە و سەرکردایەتی چەند نەبەردێکی تریشی کردووە لەوانە داستانی شێنێ، داستانی قەڵا سنج، قەندیل، مامەندە، دەشتی هەولێر، هیران و نازەنین، کەڵکی باڵەییان و چەند داستانێکی تر.

لە 15-09-1984 بە پیلانێکی ڕاستەوخۆی سەدام حسێن و ھەواڵگری سەربازی ئێراق و بە ھاوکاری حەمەی حەسۆل و جاشەکانی لە بازگەی تاسڵوجە لە شاری سلێمانی کەوتە بۆسەی دوژمنان و لەگەڵ شەھیدی فەرماندە سەباح مەجید ئاغا و شەھید نەھرۆ عەبدوڵڵا سەلیم شەھیدکران.