میترا بابەک

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
9951601.jpg

میترا بابەک لە ساڵی 1958 لە شاری کەرەج لە وڵاتی ئێران لە دایکبووە، دکتۆری دەروونی و هاسەری پێشوی عادل موراد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانە کە ئێستا لە وڵاتی بریتانیا نیشتەجێیە.

ناوبراو کچی وێنەگر و ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی کەیهانی پێش شۆڕشی ئیسلامی ئێران، محەمەد حوسێن عەبابافەهایە.

ناوبراو دوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە 1979 دا لە بەشی کۆمیوتەری کۆمپانیای ئیران خۆدرۆ(ناسیۆناڵی ئەو دەم) دەستی بەکار کرد و بە هۆی تێکەڵی زۆری لەگەڵ کرێکارانی کارخانەکە وەکوو یەکەم ژنی شۆڕای ئیسلامی کارگەکە هەڵبژێردرا و هەر لەو کاتەدا بەڵگەی زۆری لەسەر گەندەڵی ئەو ڕژێمە ئاشکرا کرد بۆیە زۆری نەخایاند کە لەلایەن سپای پاسداران و بەڕێوەبەرایەتی کارخانەکە هەڕەشەی زیندانی لێکراو بۆیە ناچار بە خۆ حەشار دان بوو.

لە ساڵی 1981 دا لەگەڵ عادل موراد بەرێوەبەری کاروباری دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دا هاوسەرگیری کرد و لە ئێرانەوە چوو بۆ سوریا و لوبنان و هەرلەوێش فێری زمانەکانی عەرەبی و کوردی سۆرانی و فەیلی بوو و لە زانکۆی دیمەشق دەستی کرد بە خوێندن، ناوبراو لەو هاوسەرگیریە دا بوو بە دایکی دوو منداڵ، بە ناوەکانی ئاری موراد و ژینۆ موراد.

Adel-zino.jpg

ئاری جورنالیست و چالاکی مافی مرۆڤ و کێشەکانی کوردستانی زۆر بە دونیا ناساندوە و هەروەها ژینۆ دیزاینەرێکی بە توانایە و لە ساڵی 2016 دا خەڵاتی سەرکەوتووترین خانمەبازرگانی کوردی لە بریتانیا بردەوە.

دوای 18 مانگ لە هاوسەرگیریەکەی لە سەردانێکی دا بۆ ئێران باوکی لەدەست دا و هەر لەوکاتەش دا لەگەڵ عادل موراد لە ئێران دەستگیر کران، و دوای ئازاد بوونیان بۆ هەمیشە ئێرانیان جێهێشت و وەکوو پەنابەری سیاسی لە بریاتانیا نیشتەجێ بوون.

هەرلەگەڵ چۆنی بۆ ئەم وڵاتە دەستی کرد بە خوێندن و هەرلەوێش وێڕای کارکردن، دوکتۆرای بەدەست هێنا.

ناوبراو لە چەند بابەتی دەروونی و ڕاوێژکاری کێشەی خێزان و کێشە جنسییەکان دا شارەزایی وەرگرت، لە 1998 دا لە رێکخراوی دژی ماددەهۆشبەرەکان و لە 2001 دا لەگەڵ ڕێکخراوی تەندرووستی لەندەن ئان ئێچ ئێس دەست بە کار بوو. میترا، پسپۆڕ و ڕاوێژکاری دەروونیە و 26ساڵ لە بوارەکانی چاند، زمان، ئایین و سیاسەت دا لێکۆڵینەوەی کردووە و ڕێکخراوێکی بە ناوی (Middle Eastern Family Counselling Service) و بە شێوەیەکی بێێبەرانبەر و بە زمانەکانی کوردی، فارسی، عەرەبی و ئینگلیزی کردەوە و هەربۆخۆی سەرپەرشتیاری هەموو بەشەکانی وە ئەستۆ گرت، ئەم ڕێکخراوە لە 2011 تاکوو ئێستا بە شێوەی تایبەتی و تاکە کەسی درێژە بەکارەکانی دەدا..