قادر دەباغی (مامە قالەی دەباغی)
مامە قالەی دەباغی تێکۆشەری ناوداری کۆمەڵەی (ژ-کاف) ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ڕۆژهەڵات.
مامە قالە دەباغی پیاوێکی شۆڕشگێری کوردستانی رۆژهەڵاتە لە کۆمەڵەی ژێکافەوە ئەندام بووە، هەروەها بەشداری کردووە لە کۆماری کوردستان لە مەهاباد.
مامە قالەی دەباغی کەسێکی ئەدیب و نوسەرو زمانزان بووە.
قادر دەباخی ناسراو بە مامە قالە یەکێک لە خەباتکارانی کۆماری کوردستان لە مەھاباد لە ساڵی 1946 بوو.
ئەو ھەموو ژیانی خۆی لە پێناوی دۆزی کورد دانا و ماوەیەکی دوور و درێژ بێ وچان خەباتی کرد.
قادر دەباخی یەکێک لە چەند دامەزرێنەری کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد یان ژێکاف بوو، کە دواتر بوو بە ئەندامی پارتی دێموکراتی کوردستان-ئێران.
ئەو زیاتر لە ١٠ ساڵی کۆتایی ژیانی خۆی لە لەندەن بەسەر برد وە لەندەن وەکوو شوێنی دوورخستنەوە بۆ ئەو وابوو؛ مامە قالە ھەر لەم شارەش مایەوە و پاش چەند ساڵ بەربەرەکانێ لەگەل نەخۆشی لە ٢٦ی 26-02-2009 کۆچی دوایی کرد.
مامە قالە دوایین ئەندامی ژێکاف بوو وە بە مەرگی ئەو دوایین کەسی دامەزرێنەری ئەم پارتە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
قادری دەباغی کەسایەتی سیاسی و ئەدەبی شاری سەقز بووە و وەکوو تێکۆشەرێکی سیاسی و ئەدەبی چەندین بەرھەمی جۆراوجۆری چاپ و بڵاو کردووەتەوە.