داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

حەجی جندی

ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی

Heciye.cindi-rewan.jpg

حەجی جندی لە ساڵی 1908 ، فیلۆلۆژیست و وەرگێڕ و زمانزان و نووسەری ئێزدی بووە . جندی نووسەری کتێبی جۆزێف و زێلیکسە.

لە گوندی ئیمانچایرە ( Emançayîra) ، لە دیخۆرە قێرسێ ( Dîxora Qersê) , باکووری کوردستان لە بنەماڵەیەکی ئێزیدی لەدایک بووە . تەمەنی منداڵی هەر لە گوندەکەی خۆیان بەسەر بردووە.

لە ساڵی1918 بەهۆی کۆمەڵکوژی و هێرشی سەربازانی تورکیا کۆچیان کرد و پەڕینەوە بۆ دیوی سۆڤیەت. لەوێ حاجی بێ ماڵ و حاڵ دەمێنێتەوە، بۆیە دەچێتە خانەی بێسەرپەرشتان و لە وێ ژیانی دەست پێدەکات.

جگە لەوەش بەسەدان منداڵی کورد هەبوون کە دایک و باوکیان لە کۆمەلکوژی سوپای تورک کوژرابوون لە خانەی پێسەرپەرشتان خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی تەواو کرد.

تا ساڵی 1929 ، چووەتە خولی ئامادەکاری مامۆستا.

لە ساڵی 1930 ، چووە فاکەڵتی فیلۆلۆژی یەریڤان . هەروەها بووە یەکەمین خوێندکاری کورد کە لە ئەرمینیا لە فاکەڵتی وەرگیراوە.

لە ساڵی 1932 ، دەستی کرد بە کۆکردنەوەی زاراوەی کوردی و کەرەستەی فۆلکلۆر. هەروەها لە ساڵی 1930 وە لە ڕیا تەزە(Riya Teze) کار دەکات.

هەروەها لە ڕادیۆی کوردی (کە تەنها هەواڵەکانی پەخش دەکرد) کاری کردووە.

سەرۆکی ئەکادیمیای پێداگۆژی کوردی بووە لە ئەرمینیا .

لە ساڵی 1938 لەلایەن ئیدارەی ستالین لەگەڵ زۆرێک لە ڕۆشنبیرانی دیکەی کورد دەستگیرکرا و زیندانی کران ، کە تۆمەتبارکرابوون بە بریکاری دەوڵەتە ئیمپریالیستەکان.




درێژەی بابەت