سدیق ساڵح

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٨:١٢، ٧ی ئایاری ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ڕەفیق ساڵح ئەحمەد ساڵى 1955 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە هەولێرو ناوەندى و دواناوەندى لە سلێمانی تەواوکردووە. وێنۆک ساڵى 1977 بەشی بەڕێوەبردنی نووسینگەى لە پەیمانگاى تەکنیکی سلێمانی تەواوکردووە. ساڵى 1981 بڕوانامە...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

ڕەفیق ساڵح ئەحمەد ساڵى 1955 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە هەولێرو ناوەندى و دواناوەندى لە سلێمانی تەواوکردووە.

4 101048.jpg

ساڵى 1977 بەشی بەڕێوەبردنی نووسینگەى لە پەیمانگاى تەکنیکی سلێمانی تەواوکردووە.

ساڵى 1981 بڕوانامەى بەکالۆریوسی لە بواری کارگێڕیدا لە زانکۆى موسڵ هێناوە. لە پەیمانگا تەکنییەکانی موسڵ، بەغدا، نەجەف، سلێمانی بۆ پتر لە 32 ساڵ وەک مامۆستاى کارگێڕى کارى کردووە. ڕۆڵى بەرچاوى هەبووە لە کردنەوەى بەشەکانی: کارگێرى، پەڕتووکخانە، گەشتوگوزار، سەرۆکی یەکەم بەشى ڕۆژنامەوانی بووە لە پەیمانگاى تەکنیکیی سلێمانی، وەک یەکەم دەزگاى ئەکادیمی بۆ پێگەیاندن و ئامادەکردنی کادیرى پسپۆر لەسەر بنەمایەکی ئەکادیمی لە مێژووى ڕاگەیاندنی کوردیدا. لە دەیان خولدا وەک مامۆستا بەشداری کردووە بە مەبەستى بڵاکردنەوەی هۆشیارى بەڵگەنامەیی، پەیوەندی گشتى، کارگێڕى. پتر لە 30 وتار و 3 توێژینەوى لە بواری ئەرشیف و کارگێرى بڵاوکردۆتەوە.

یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ئەرشیفى نەتەوەیی کوردستان لە سلێمانی وبنکەى ژین بۆ بووژاندنەوەى کەلەپووری بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانی کوردى کە لە کۆتایی ساڵی 2004ەوە لە سلێمانی دەستى بەکارەکانی کردووە و بەڕێوەبەرى ئەو بنکەیە. ئەو بنکەیە پتر لە 191 کتێى لە بوارەکانی بەڵگەنامە، کۆکردنەوەى بەرهەمی نووسەرانی پێشوومان، مێژووى دراوسێکانمان، ڕۆژنامەوانی کوردی، دەستنووس، ئەوەى ئەوروپیەکان لە ماوەى چەندان سەدەى ڕابوردوودا لەسەر کوردیان نووسیوە. سەربارى کۆکردنەوە و کۆپی کردنە سەر CD لێشاوێکی زۆرى پەڕتووک، ڕۆژنامە و گۆڤار و بڵاوکراوە، دەستنووس، بەڵگەنامە، وێنەى جۆراوجۆر..هتد.

لە بواری ڕۆژنامەوانی کوردیدا ئەم ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردیییانەى لەگەڵ “سدیق ساڵح”ى بەچاپ گەیاندووە: تێگەیشتنى ڕاستى 1918، ڕۆژى کوردستان 1922، بانگی کوردستان، بانگی حەق و ئومێدى ئیستیقلال 1923، ژیان 1926، چوار بەرگ، دیاری کوردستان 1925، نزار 1948، کوردستان و هاواری نیشتمان 1946، کوهستان 1945، دەنگی گێتیی تازە 1942 (خولی یەکەم) چوار بەرگ، دەنگی گێتیی تازە (خولی نیشتمانی) 37 ژمارە، هەتاو 188 ژمارە (1954-1960) بە 13 بەرگ، ڕۆژی نوێ 1960 (3 بەگ) ، بڵێسە 1959 (2 بەرگ) ، ڕوناهی 1960، برایەتی 1973، گەلاوێژ 1939 (18 بەرگ) ، چەندانییتر چاوەڕوانی چاپن. لێشاوێکی زۆرى پەڕتووک و دەستنووس و وێنە و ڕۆژنامە و گۆڤار و بڵاوکراوەى لە فەوتان ڕزگار کردووە و کۆپی کردوون لەسەر کۆمپیوتەر.[١]

  1. سەرچاوە:kurdishbookhouse