سدیق ساڵح

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

لە رێکەوتی 18-11-1957 لە گوندی گۆڕەدێ سەر بە شارۆچکەی چوارتا لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە.

4 101048.jpg

ماڵیان لە شاری کەرکووک بووە بۆ لە دایکبوونەکەی دایکی ناوبراو خاتوو (گوڵچین حەمە سەعید) دەگەرێتەوە بۆ گوندەکەی خۆیان- گۆڕەدێ سدیق ساڵح لەو گوندە لە دایک دەبێت.

لە ساڵی 1962 تا ساڵی 1968 لە شاری هەولێر ژیاون و ساڵی 1963 لە قوتابخانەی ئیبن موستەوفی و قوتابخانەی زانین (سەقافە) لە شاری هەولێر دەست بە خویندن دەکات و پاشان لە قوتابخانەی شێخ مەحموودی حەفید لە سلێمانی تەواو دەکات.

ساڵی 1977 چۆتە زانکۆی سلێمانی و ساڵی 1981 بەشی جیۆلۆژی کۆلیژی زانستی زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە.

لە ساڵی 1983 لە کارگەی چیمەنتۆی تاسلوجە دەست بەکار بووە و ساڵی 2021 خانەنشین بووە.


یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ئەرشیفى نەتەوەیی کوردستان لە سلێمانی وبنکەى ژین بۆ بووژاندنەوەى کەلەپووری بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانی کوردى کە لە کۆتایی ساڵی 2004ەوە لە سلێمانی دەستى بەکارەکانی کردووە و بەڕێوەبەرى ئەو بنکەیە.

Vastleggen in volledig scherm 7-5-2024 101620.bmp.jpg