حاجی حەسەنی لۆکە
ئامادەکردنی: داناز عەبدولڕەحمان
حاجی حەسەنی لۆکە-خەفاف یان ( حاجی حەسەن عەلی ئەحمەد)ی دەرگەزێنی ناسراو بە (حاجی حەسەنی لۆکە) .
لە ساڵی 1902 لە گەڕەکی دەرگەزێن لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و لە ساڵی 1971 کۆچی دواییکردووە.
حاجی حەسەنی کۆلە یەکێک بوو لە بازرگانە دیار و ناودارەکانی شاری سلێمانی و کەسێکی خێرخواز و دینپەروەر،خۆشەویستی ناو خەڵک بوو،ماڵەکەی لە نزیک مزگەوتی مەولانا خالیدی نەقشبەندی و دوکانەکەشی لە حەوزە وشکەکە بووە.
رەحمەتی حاجی حەسەنی کۆکە سەرەتا وەک کەوش دروو کاری کردووە دواتریش بۆتە بازرگانی لۆکە و توتن و مازوو و پێستەی ئاژەڵ. خێزانەکەی ناوی خاتوو ( حەمدیە حەمە ساڵح) بووە و مندالەکانیشی بە ناوەکانی ( کاک قادر و کاک رەئوف و کاک عەبدوڵڵا و کاک عەزیز و کاک جەلال و کاک جەمال و کاک عەلائەدین و کاک بەهادین و شیرین خان)بووە.
حاجی حەسەنی لۆکە مزگەوتێکی گەورەی لە سەر شەقامی سالم دروستکرادوە کە هەر بەناوی خۆیەوە ناوسراوە بە مزگەوتی حاجی حەسەنی لۆکە .