حاجی حەسەنی لۆکە

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئامادەکردنی: داناز عەبدولڕەحمان

80963.jpg
441765434.jpg


حاجی حەسەنی لۆکە-خەفاف یان ( حاجی حەسەن عەلی ئەحمەد)ی دەرگەزێنی ناسراو بە (حاجی حەسەنی لۆکە) .

لە ساڵی 1902 لە گەڕەکی دەرگەزێن لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و لە ساڵی 1971 کۆچی دواییکردووە.

حاجی حەسەنی کۆلە یەکێک بوو لە بازرگانە دیار و ناودارەکانی شاری سلێمانی و کەسێکی خێرخواز و دینپەروەر،خۆشەویستی ناو خەڵک بوو،ماڵەکەی لە نزیک مزگەوتی مەولانا خالیدی نەقشبەندی و دوکانەکەشی لە حەوزە وشکەکە بووە.

رەحمەتی حاجی حەسەنی کۆکە سەرەتا وەک کەوش دروو کاری کردووە دواتریش بۆتە بازرگانی لۆکە و توتن و مازوو و پێستەی ئاژەڵ.

خێزانەکەی ناوی خاتوو ( حەمدیە حەمە ساڵح) بووە و مندالەکانیشی بە ناوەکانی بەرێزان (قادر، رەئوف، عەبدوڵڵا ، عەزیز ، جەلال، جەمال، عەلائەدین، بەهادین و شیرین خان)بووە.

حاجی حەسەنی لۆکە مزگەوتێکی گەورەی لە سەر شەقامی سالم دروستکرادوە کە هەر بەناوی خۆیەوە ناوسراوە بە مزگەوتی حاجی حەسەنی لۆکە لە شاری سلێمانی.


بابەتە پەیوەستکراوەکان مزگەوتی حاجی حەسەنی لۆکە لە شاری سلێمانی