حاجی حەسەنی لۆکە

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئامادەکردنی: داناز عەبدولڕەحمان

441765434.jpg


حاجی حەسەنی لۆکە-خەفاف یان ( حاجی حەسەن عەلی ئەحمەد)ی دەرگەزێنی ناسراو بە (حاجی حەسەنی لۆکە) .

لە ساڵی 1902 لە گەڕەکی دەرگەزێن لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و لە ساڵی 1971 کۆچی دواییکردووە.

حاجی حەسەنی کۆلە یەکێک بوو لە بازرگانە دیار و ناودارەکانی شاری سلێمانی و کەسێکی خێرخواز و دینپەروەر،خۆشەویستی ناو خەڵک بوو،ماڵەکەی لە نزیک مزگەوتی مەولانا خالیدی نەقشبەندی و دوکانەکەشی لە حەوزە وشکەکە بووە.

رەحمەتی حاجی حەسەنی کۆکە سەرەتا وەک کەوش دروو کاری کردووە دواتریش بۆتە بازرگانی لۆکە و توتن و مازوو و پێستەی ئاژەڵ.

خێزانەکەی ناوی خاتوو ( حەمدیە حەمە ساڵح) بووە و مندالەکانیشی بە ناوەکانی ( کاک قادر و کاک رەئوف و کاک عەبدوڵڵا و کاک عەزیز و کاک جەلال و کاک جەمال و کاک عەلائەدین و کاک بەهادین و شیرین خان)بووە.

حاجی حەسەنی لۆکە مزگەوتێکی گەورەی لە سەر شەقامی سالم دروستکرادوە کە هەر بەناوی خۆیەوە ناوسراوە بەمزگەوتی حاجی حەسەنی لۆکە.


بابەتە پەیوەستکراوەکان مزگەوتی حاجی حەسەنی لۆکە لە شاری سلێمانی