کۆمیتەی شۆڕشگێڕی حیزبی دێموکراتی کوردستان

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٨:٠٤، ١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «کۆمیتەی شۆڕشگێڕی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەیەکی چەپگەرا بوو کە دژ بە سیاسەتی ڕێبەریی پارتی دێموکراتی کوردستان ڕاوەستا و دەستی بە خەباتی چەکدارانە دژ بە پاشایەتیی پەھلەوی کرد. راپە‌ڕینی ٤٦-٤٧ لە‌ کاتێکدا بوو کە‌ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات،...»ەوە)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

کۆمیتەی شۆڕشگێڕی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەیەکی چەپگەرا بوو کە دژ بە سیاسەتی ڕێبەریی پارتی دێموکراتی کوردستان ڕاوەستا و دەستی بە خەباتی چەکدارانە دژ بە پاشایەتیی پەھلەوی کرد.

راپە‌ڕینی ٤٦-٤٧ لە‌ کاتێکدا بوو کە‌ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات، مانەوەیان لە کوردستانی گەرمێن لەگە‌ڵ گرفت بەرەوڕوو بوو و سەرەڕای نالەباربوونی ھەلومەرجەکە بۆ تێکۆشان لە نێوخۆی وڵات، گەڕانەوە بۆ رۆژھەڵاتی کوردستان، شەریفزادە رۆڵی سەرەکیی لەم حەرەکەتە دا کەوتە ئەستۆ. شۆڕشگێڕانی ٤٦-٤٧ راپەڕینێکی چەکدارانەیان وە‌ڕێخست و بە گیانی خۆیان نرخی ئەم راپەڕینەیان دا .

لە ماوەی ١٨ مانگ درێژەکێشانی ئەو راپەڕینەدا، چەندین کەس لە بە نرخترین تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات شەھید بوون بەڵام بەو زەبرانەی لەو ماوە کورتەدا لە ئەرتەشی رێژیمی شایان وەشاند و لەمەش زیاتر بە بەخشینی گیانی خۆیان، ناوی حیزبەکەیان و پێویستیی خەبات دژی بندەستیی نەتەوەییان لە فکر و حافیزەی خەڵکەکەیان دا چەسپاند.[١]

  1. سەرچاوە: ویکیپیدیا