پاسۆک

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٨:٣٢، ١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «پارتی سۆسیالیستی کورد یان پارتی سەربەستی کوردستان (کورتکراوە: پاسۆک). وێنۆک لە ١١ی ئەیلوول ١٩٧٥ لە شاری '''کەرکووک''' دامەزرێنرا. پاسۆک زۆربەی کادیرانی لە کاژیک بوون. یەکەم کۆبوونەوەی پاسۆک لە ماڵێک لە گەڕەکی عەقاری شاری '''سلێمانی...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

پارتی سۆسیالیستی کورد یان پارتی سەربەستی کوردستان (کورتکراوە: پاسۆک).

24 102859.jpg

لە ١١ی ئەیلوول ١٩٧٥ لە شاری کەرکووک دامەزرێنرا. پاسۆک زۆربەی کادیرانی لە کاژیک بوون. یەکەم کۆبوونەوەی پاسۆک لە ماڵێک لە گەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ھەریەک لە فەرھاد عەبدولقادر و ئازاد مستەفا و مامۆستا شیرزاد وەک دامەزرێنەرانی پارتەکە بەڕێوەچوو.

شوناسی پاسۆک وەک پارتی سۆسیالیستی نەتەوەیی کورد، وێڕای گرنگی ھزری ناسیۆنالیستیی، بەڵام وەک پیشنیاری جەمال نەبەز وشەی نەتەوەیی، پاشخانێکی سیاسی و حەماسیی ئەو کاتی کورد و ئامادەیی نەوەیەکی نوێی بزووتنەوەی سیاسی ھێزێکی بەو پارتە بەخشی و وای کرد پاسۆک لەماوەی کەمتر لە ساڵێک مەفرەزەی چەکداری بچێتە شاخ و خەباتی چەکداری دەستی پێ بکات و ھاوکات ڕۆلی لە ھۆشیاری سیاسیی گشتیی خەڵک ھەبێت وەک سەرەتایەک بۆ شۆرشی نوێ.

یەکێک لە چالاکییە سیاسییەکانی ئەو کاتی پاسۆک ڕفاندنی ژمارەیەک قوتابی بوو کە وێڕای بوونی تیبینی لیکۆلەرەانی سیاسیی لەسەر خودی ئەو چالاکییە سییاسییە، بەڵام بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان مەبەست تەنیا ناوبانگی ھێزی پاسۆک بووە کە لە زاری یەکیک لە سەرکردەکانی پاسۆک ئەوان ھیچ داوایەکیان لە کەسوکاری ئەو قوتابیانە نەبووە.