کوردستان موکریانی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٨:٣٧، ٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «لە ساڵی 1947 لە شاری '''ھەولێر لە دایکبووە. ''' خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی ھەر لە '''ھەولێر''' تەواو کردووە. لە دوای وەرگرتنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی زمانی کوردی زانکۆی بەغدا وەرگرتووە. بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵای ڕووی لە مۆسکۆ کرد...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

لە ساڵی 1947 لە شاری ھەولێر لە دایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی ھەر لە ھەولێر تەواو کردووە. لە دوای وەرگرتنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی زمانی کوردی زانکۆی بەغدا وەرگرتووە.

بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵای ڕووی لە مۆسکۆ کردووە و لە ساڵی ١٩٧٧دا بڕوانامەی دکتۆرا لە زانستی فیلۆلۆژی لە ئینستیتیوتی ڕۆژھەڵاتناسی سەر بە ئەکادیمیای سۆڤیەت وەرگرتووە و ھەر لە ھەمان ساڵدا گەڕاوەتەوە وڵات و لە زانکۆی سلێمانیدا دامەزراوە.

ساڵانی ١٩٧٨ ھەتا ١٩٨٢ سەرۆکایەتی بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی سلێمانی و دواتر زانکۆی سەلاحەدینی پێ سپێرراوە.

لە ١٩٨٢ ھەتا ١٩٨٧ لە بەغدا لە دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن دامەزراوە.

لەوێ لە گۆڤارەکانی «بەیان» و «ڕۆشنبیری نوێ» بەشداری کردووە.

ساڵی ١٩٩١ ڕووی کردووەتە وڵاتی ھۆڵەندا و وەک شارەزا و ھەڵسەنگێنەر لە سەنتەری وەرگێڕاندا کاری کردووە.

ساڵی ١٩٩٩ لە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراسدا سەرپەرشتی ئامادەکردن و سەر لە نوێ نووسینەوە و چاپکردنی «فەرھەنگی کوردستان»ی کردووە.

ساڵی ٢٠٠٠ بووە بە ئەندامی کارای کارگێڕی کۆڕی زانیاری کوردستان و لە ساڵی ٢٠٠٦ بوو بە سەرۆکی ئەو کۆڕە.

لە ٢٠٠١ەوە سەرنووسەری گۆڤاری «شاووشکا»یە، کە گۆڤارێکی ڕۆشنبیری وەرزییە بۆ ئافرەتان و لە ٢٠٠٢ دا «سەنتەری شاووشکا بۆ چالاکی ڕۆشنبیری» دامەزراندووە.

لە ٢٠٠٧ بە سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ھەڵبژێرراوە.

بەرھەمەکان

  • کوردستان موکریانی لە بەغدا
  • فەرھەنگی ڕووسی-کوردی (لەگەڵ ی. کێدایتینە)، مۆسکۆ، ١٩٧٧
  • ئافرەت لە ھۆنراوەی کوردیدا، سلێمانی ١٩٧٨
  • ڕێزمانی کوردی بۆ پۆلی یەکەمی بەشی زمانی کوردی سەر بە زانکۆکانی عیراق (بە ھاوکاری نەسرین فەخری)، ھەولێر، ١٩٨٢
  • وەرگێڕانی لە ڕووسیەوە بۆ کوردی کتێبی «ڕێزمانی زمانی کوردی: بە کەرەستەی دیالێکتی کورمانجی و سۆرانی»ی قەناتی کوردۆ، چاپخانەی الأدیب البغدادی، ١٩٨٤
  • سینتاکسی ڕستەی تێکەڵ، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر، ٢٠٠٤
  • زمانی كوردی (مۆرفۆلۆژیا)، ٢٠١٨