کوردستان موکریانی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

لە ساڵی 1947 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.

0001 (55615).jpg
11798Image1.jpg

خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی ھەر لە هەولێر تەواو کردووە. لە دوای وەرگرتنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی زمانی کوردی زانکۆی بەغدا وەرگرتووە.

بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵای ڕووی لە مۆسکۆ کردووە و لە ساڵی ١٩٧٧دا بڕوانامەی دکتۆرا لە زانستی فیلۆلۆژی لە ئینستیتیوتی ڕۆژھەڵاتناسی سەر بە ئەکادیمیای سۆڤیەت وەرگرتووە و ھەر لە ھەمان ساڵدا گەڕاوەتەوە وڵات و لە زانکۆی سلێمانیدا دامەزراوە.

ساڵانی ١٩٧٨ ھەتا ١٩٨٢ سەرۆکایەتی بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی سلێمانی و دواتر زانکۆی سەڵاحەدینی پێ سپێرراوە.

لە ١٩٨٢ ھەتا ١٩٨٧ لە بەغدا لە دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن دامەزراوە.

9996load (26).jpg

لەوێ لە گۆڤارەکانی «بەیان» و «ڕۆشنبیری نوێ» بەشداری کردووە.

ساڵی ١٩٩١ ڕووی کردووەتە وڵاتی ھۆڵەندا و وەک شارەزا و ھەڵسەنگێنەر لە سەنتەری وەرگێڕاندا کاری کردووە.

ساڵی ١٩٩٩ لە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراسدا سەرپەرشتی ئامادەکردن و سەر لە نوێ نووسینەوە و چاپکردنی «فەرھەنگی کوردستان»ی کردووە.

ساڵی ٢٠٠٠ بووە بە ئەندامی کارای کارگێڕی کۆڕی زانیاری کوردستان و لە ساڵی ٢٠٠٦ بوو بە سەرۆکی ئەو کۆڕە.

لە ٢٠٠١ەوە سەرنووسەری گۆڤاری «شاووشکا»یە، کە گۆڤارێکی ڕۆشنبیری وەرزییە بۆ ئافرەتان و لە ٢٠٠٢ دا «سەنتەری شاووشکا بۆ چالاکی ڕۆشنبیری» دامەزراندووە.

لە ٢٠٠٧ بە سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ھەڵبژێرراوە.

بەرھەمەکان

  • کوردستان موکریانی لە بەغدا
  • فەرھەنگی ڕووسی-کوردی (لەگەڵ ی. کێدایتینە)، مۆسکۆ، ١٩٧٧
  • ئافرەت لە ھۆنراوەی کوردیدا، سلێمانی ١٩٧٨
  • ڕێزمانی کوردی بۆ پۆلی یەکەمی بەشی زمانی کوردی سەر بە زانکۆکانی عیراق (بە ھاوکاری نەسرین فەخری)، ھەولێر، ١٩٨٢
  • وەرگێڕانی لە ڕووسیەوە بۆ کوردی کتێبی «ڕێزمانی زمانی کوردی: بە کەرەستەی دیالێکتی کورمانجی و سۆرانی»ی قەناتی کوردۆ، چاپخانەی الأدیب البغدادی، ١٩٨٤
  • سینتاکسی ڕستەی تێکەڵ، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر، ٢٠٠٤
  • زمانی كوردی (مۆرفۆلۆژیا)، ٢٠١٨