محەمەد مستەفا (حەمه بۆر)

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
456457 (8).jpg

ساڵی 1920 لە شاری سلێمانی لەدایکبووه، لە سەرەتای لاوییەوە سەرقاڵی کاری ئەدەبی و نووسین بووه.

لەچلەکانی سەدەی ڕابردوودا دواناوەندیی لە سلێمانی تەواو کردووه، لە حەفتاکانەوە له بەغداد نیشتەجێ بووە و لەوێش سەرقاڵی کاری نووسین و لێکۆڵینەوە بووه.

ئەمەجگەلەکارکردن لەڕادیۆی کوردیی بەغدا، لەدوای ئازادیی عێراق لە سلێمانی و دواتر لە هەولێر نیشەجێ بووه.

لە دواڕۆژەکانی ساڵی 2013 کۆچی دوایی کرد.

حەمەبۆر لەژیانیدا خاوەنی زیاتر لە 40 کتێب بووه، بەشێکیان تا ئێستەش دەستنووسن، لەو کتێبانە دوو دیوان و ساغکردنەوە و لێکۆڵینەوەی شیعری مستەفا بەگی کوردی و شێخ ڕەزای تاڵەبانین.

92870.jpg