فەرمانی سەرۆکایەتیی دیاریکردنی (ڕێبوار تەها) وەک پارێزگاری شاری کەرکوک
رۆژی 10-08-2024، لە بەغدای پایتەختی ئێراق کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە ئامادەبوونی 9 ئەندامی ئەنجومەنەکە بەڕێوەچوو، تێیدا رێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکووک دەستنیشانکرا و محەمەد حافز بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردرا.
هەروەها چوار فراكسیۆنی كورد و عهرهب و كریستیان بهشدارییان لهو ههڵبژاردنهی 10-08-2024 دا كرد، بهڵام فراكسیۆنهكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپهیمانی عهرهبی راكان جبوری، بهرهی توركمانی بهشدارییان لهو كۆبوونهوهیهدا نهكردو دهنگیان نهدا كه به ههموویان خاوهنی 7 كورسی ئهنجومهنهكهن.
ڕۆژی سێشەممە 13ی ئابی2024 . 13-08-2024 لە کۆشکی بەغدا سەرۆک کۆماری ئێراق عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید پێشوازی لە پارێزگاری نوێی شاری کەرکووک کرد.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆماری ئێراق فەرمانی سەرۆکایەتیی دیاریکردنی (ڕێبوار تەها) وەک پارێزگاری شاری کەرکووک ڕادەست کرد، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکو کارەکانیدا. عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی پارێزگاری کەرکووک کردەوە کە لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و کارکردن بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ خەڵکەکەی لە هەموو پێکهاتە و مەزهەبەکان و دابینکردنی پێداویستی و ئاواتەکانیان.
لای خۆیەوە ڕێبوار تەها پێزانینی خۆی بۆ ڕێنماییەکانی جەنابی سەرۆک کۆماری ئێراق دەربڕی، جەختی لەوە کردەوە کە لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی شارەکەدا کاردەکات بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کەرکووک بە هەموو پێکهاتەکانیەوە هەروەها پێداچوونەوەی بۆ کرد جەنابی بەڕێز بەرنامەی کاری داهاتووی لەم ڕووەوە.