دەڵێن بەردێک لە ئاسمان بکەوێتە خوارەوە، بەر سەری کوردێک دەکەوێت
دەڵێن بەردێک لە ئاسمان بکەوێتە خوارەوە، بەر سەری کوردێک دەکەوێت
نووسینی: مانو بەرزنجی
لە مێژووی مرۆڤایەتی و شاری سلێمانیدا، ساڵی 1888 بە یەکەمین ڕوودا و دادەنرێت كه نهیزهكێك كهوتبێته خوارهوه و بووبێته هۆی گیانلهدهستدانی كهسێك. له مێژووی شاری سلێمانیدا ڕووداوی جۆراوجۆر ڕوویان داوە، جەنگ، كوشتنی تاك و ڕهشهكوژی و بهكۆمهڵ كوشتن، بۆردومان، لافاو و... بهڵام ئهوهی لێرهدا دهمهوێت باسی بكهم كهمێك جیاوازتر و ڕووداوێكی ئەسترۆنۆمی و فەلەکییەکە نزیکەی 136 ساڵ بەر لە ئێستا ڕووی داوه.
بەداخەوە وهكو كورد زۆر به كهمی مێژووی خۆمان نووسیوهتهوه و ڕوودا و كارهسات و بهسهرهاتهكانمام یادداشت و دۆكۆمێنت كردووه، ئهوهی ههمانبووه زیاتر دهمام دهم گێڕاومانهتهوه و وهك ئهدهبی زارهكییان لێهاتووه و زۆر و كهمیان بهسهدا هاتووه و ههندێ جاریش بوونهته بهشێك له ئهدهبی فۆلكلۆر. ئهو ههوڵانهشی لهم چهند ساڵهی کۆتایدا دراوه و كار لهسهر به دیجیتاڵکردنی مێژوو كراوه. زۆر مایەی دڵخۆشی نییە، چونكه زۆربهی زۆری داتا و زانیارییهكان خۆمان تۆمارمان نەکردوون و نهیار و بێگانهكان پاراستویانه و تۆماریان كردووه.
زانستی فهلهكناسی(The science of astronomy) زۆر گرنگی بە نهیزهك (Meteorite) نەیزەک داوە، چونکە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەژیانی مرۆڤەوە هەیە. جا بۆ ئەوەی بابەتەکە ڕوونتر بێت، سەرەتا با چهند زانیارییهك لهسهر نهیزهك بخهینه ڕوو و بزانیین كه نەیزەک چییە؟
نهیزهك، بریتییە لە پارچەیەکی ڕەق لە پاشماوەی تەنێکی دوورەپەرێز، وەک ئەستێرەی بچووک، کە لە بۆشایی ئاسمانەوە سەرچاوە دەگرێت و تا دهگاته سهر ڕووی هەسارە یان مانگێک، بە بەرگەهەوادا تێپهڕ دەبێت. لهم ڕێیهدا، دهكهوێته ژێر كاریگهری بهركهوتن و پەستان و کارلێکی کیمیایی و ئهم هۆكارانه وادهكهن كه لهشێوهی تۆپێکی ئاگریندا دهربكهوێت کە بە ئەستێرەی تەقێنەر یان ئەستێرەی کەوتو ناسراوە و لهلایهن فەلەکناسانیشهوه بە نموونەی گەشاوە، یان (ڕووناکی پڕشنگدار) ناوی دەبەن. نەیزەکەکان لە قەبارەدا جیاوازن. بە دیدی زانایانی جیۆلۆجی، جۆری بۆلاید (bolide) هێندە گەورەیە کە دهتوانێت گۆمێکی وەستاو دروست بکات.
به شێوهیهكی گشتی، نەیزەکەکان بەسەر سێ جۆردا دابهش كراون:
- یەکەم: نەیزەکی بەردین (STONY METEORITES) كه لە بەرد و کانزاکانی سیلیکات پێکهاتووه.
- دووەم: نەیزەکی ئاسنی بەردین (STONY-IRON METEORITES) کە بڕێکی زۆر لە هەردوو مادەی کانزایی و بەردینی تێدایە.
- سێهەم: نەیزەکی ئاسن (IRON METEORITES) کە تا ڕادەیەکی زۆر لە ئاسن و نیکلی کانزایی پێکهاتووه.
تەمەن و سەرچاوەی هاتنی نەیزەکەکان نەیزەکەکان تەمەنیان جیاوازە، کۆنترین تەنۆلکەکانی ناو نەیزەکێک، کە دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم و ئەلمنیۆم لە کۆندریتەکانی کاربۆن، تەمەنی ٤.٥٦ ملیار ساڵ دهبێت. ئەو نەیزەکانهشی کە لە ئەستێرە بچووکەکانەوە سەرچاوە دەگرن، تەمەنییان 4.5 ملیار ساڵە. ئهوانهشی کە لە مانگەوە سەرچاوە دەگرن تەمەنیان لە نێوان ٤.٥ بۆ ٢.٩ ملیار ساڵ و ئەوانهشی لە مەریخەوە سەرچاوە دەگرن تەمەنیان لە ٤.٥ ملیار ساڵ تا ٢٠٠ ملیۆن ساڵ دەبێت. زۆربەی نەیزەکەکان پێدەچێت لە پشتێنەی ئەستێرە بچووکەکانی نێوان مەریخ و موشتەری سەرچاوە بگرن، و لە سەرەتای مێژووی کۆمەڵەی خۆر 4.56 ملیار ساڵ لەمەوبەر دروست بوون. ئەم پارچە ئەستێرە بچووکانە یان لە خولگەی خۆرەوە خراونەتە دەرەوە، کەوتوونەتە ناو خولگەی بەزاندنی زەوی، لە ڕێگەی پێکدادان لەگەڵ تەنەکانی تر، یان لە ڕێگەی کارلێکی هێزە کێشکردنەکانەوە کە لەلایەن خۆر و موشتەرییەوە ئەنجام دەدرێت. لە كاتی گهڕان و کۆکردنەوەی زانیاری بۆ ماڵپەری کوردکۆلێکت (https://kurdcollect.com/) وەک پیشەی هەمیشەم، بەرێکەوت چاوم بە بابەتێکی سەرەنجراکێش كهوت کە پێشتر لە هیچ شوێنیکی تردا بەرچاوم نەکەوتبوو، ئهویش ڕووداوی كهوتنه خوارهوهی نهیزهكێكه لە ساڵی 1888 لە گوندێکی نزیک شاری سلێمانی، دووباره بوونهوهی ههمان ڕووداو له پاش چواره ڕۆژ له شاری كرمانشان له ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ماڵپەری ئەسترۆنۆمی (astronomy) کە هەڵبەت ئەوانیش لە ماڵپەری (middleeastmonitor) و (the journal Meteoritics & Planetary Science ) و سەباح دەیلی تورکی وەریانگرتووه و زۆرێکی تریش لە ماڵپەرە بەناوبانگە جیهانێکان ئاماژهیان بۆ كردووه، باسیان لهم ڕووداوه كردووه و هەموویان لەسەر ئەوە کۆکن کە ڕووداوەکەوە بهو جۆره دهگێڕنهوه كه له كاتی خۆیدا له بەڵگەنامهكانی ئیمپراتۆری عوسمانیدا تۆمار كراوه. کۆمەڵێک زانا (دووانیان لە تورکیا و یەکێک لە ئەمریکا) لەم دواییانەدا ئەم باسەیان لە ئەرشیفی تازە دیجیتاڵی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا دۆزیوهتەوە. ئاشكرایه كه خەلافەتی عوسمانی بە تۆمارکردنی ورد و درشت ناسراوە. وە دیجیتاڵکردنی ئەم دواییەی بەڵگەنامەکان وایان لێ دەکات لە جاران زیاتر دەستیان پێ بگات. توێژەران ئەنجامەکانیان لە 22ی نیسان لە گۆڤاری (Meteoritics & Planetary Science) بڵاوکردووهتەوە.
ئەو زانایانەی کە بەناو تۆمارەکانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا گهڕاون، چاویان به نامەیەکی بەرپرسە باڵاکانی عوسمانی كهوتووه کە باس لە تۆپێکی ئاگرینی گەورە دەکهن كه بەر گوندێک کەوتووە لە شاری سلێمانی. لە تۆمارەکەدا هاتووە (کاتژمێر 8:30 شەو ڕێکەوتی 10ی مانگی 8ی ساڵی 1888 تۆپێکی ئاگرینی گەش ئاسمانی سەرووی گوندێکی شاخاوی هەرێمی کوردستان لە نزیک شاری سلێمانی ڕووناک کردەوە.) لەم تۆمارەدا زیاتر لە چوار جار ئاماژە بە گردێک دەکات نزیک شاری سلێمانی کە هاوشێوەی ئەهرامەکانی میسرە هەر بەئەهرام ناوی بردووە و دەڵێت (نزیک سەرچنارە) هەر لە بەڵگەنامە پارێزراوەکانی خۆیاندا ئاماژە بە دوو سەربازگەی عوسمانی دەکەن کە یەک لەوانە زیندان بووە نەماوە. لەبەڵگەنامەی دووەمدا ئاماژە بە ناوی دوو گوند کراوە بە ناوەکانی Çişane و Horilmar کە لەڕاستیدا ڕوون نییه کە ئاخۆ له سلێمانی ئەمرۆدا هەمان گوند بە هەمان ناوەوە ماوه یان نا!؟ هەڵبەت یەکەم نامەی مستەفا فایک مستەفا پاشا (Mustafa Faik Mustafa Pasha) پارێزگاری سلێمانی دوای ڕووداوەکە بۆ ئەحمەد مونیر پاشا (Ahmed Munir Pasha)ی ناردووه و ئەویش بۆ سوڵتانی ناردووە.
وێنەی یەکەم نیشانی دەدات کە ئەم دەستنووسە لە 7ی موحەڕەمی 1306 (هیجری) كه دهكاته 1ی ئیلولی 1304 به ڕومی نووسراوە و هاوتایە لەگەڵ ڕۆژی پێنجشەممە 13ی ئەیلوولی 1888 و 12 ڕۆژ دواتر له ڕووداوەکە لە 22ی ئابی 1888ی زاینی کە دەکاتە 1ی ئیلول 1304ی ڕومی. واتا لە 13ی ئابی 1888 ڕاپۆرتەکە ئاراستەی دەسەڵاتداران کراوەو لە نامەکەدا وردەکارییەکانی ڕووداوەکە دەخاتە ڕوو. بەگوێرەی ئەم دەستنووسە، کاریگەرییەکی نەیزەکی لە نزیک شاری سلێمانی تەقینەوەی هەوا وشەی ناو دەقەکەی haceriye-yi ihrak ئاماژەیە بۆ تۆپی ئاگرین/ بەردی تەقێنەر لە 10ی ئاب Ağustosun onuncu Perşembe günü ئاماژەیە بۆ 10ی ئاب، پێنجشەممە، لە کاتژمێر 8:30 PM و نەیزەکەکان کەوتنەتە سەر گردێک هاوشێوەی ئەهرام. وشەی ناو دەقەکە ahram ئاماژەیە بۆ شێوەی هەرەم لە کۆتایی ناوی گوندێک دەبات بەناوی چیشانێ Çişane کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای سەرچنار Serçinar ڕەنگە گوندی جێشانە بێت!! هەروەها لە درێژەی نامەکەدا دەڵێت: لە ویلایەتی شاری سلێمانی ڕووناکییەکی بەهێزی گەشاوە لەگەڵ دوکەڵیکی زۆر بەدوای خۆیدا و بەرەو گوندێک بە ناوی دیلەڤەر Dilaver بە دیوی ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی ڕۆشتووە زانا تورک و ئەمریکێکە دەڵین: ناو و شوێنی ئەم گوندە نە بە زمانی عەرەبی و کوردی و نە لەسەر ئەو نەخشەیەی کە سەردەمی عوسمانی دروستکرابوو نەماندۆزییەوە.
هەرچەند لە کاتی نووسینی ئەم بابەتە پەیوەندیم بە چەند کەسێکەوە کرد لە گوندەکانی كەڵەکن و فەیاڵ، کانی گۆڕان، هەروەها گەرام بەدووی ناوی گوندەکانی پارێزگای سلێمانی دواجار هیچی ئاکامی نەبووە. بەدیدی من ناوی دیلەڤەر (دۆڵەڕووت)ی دەکات و تورکەکان نەیانتوانیوە وەک خۆی بیخوینەوە ئاماژەش بۆ گردێک وەک هەرەمەکانی میسیر دەکاتە گردەکانی گۆیژە کە لە ئێستادا کۆمپانیای قەیوان پرۆژەی نیشتەجێبوونی تێدا دەکات. بەکورتی بەمشێوەیە باسی ڕووداوەکە دەکات. 10ی مانگی 08ی ساڵی 1888 نەیزەکێک تۆپێکی ئاگرین کە شوێنەواری دوکەڵیکی زۆر بەدوایی خۆیدا جێهێشتبووە بە ئاراستەی ئەو گوندە ڕۆشتووە کە نزیک سەیرانگای سەرچنار بووە لە نزیک ئەو گردەکە کەوتۆتە خواری کە هاوشێوەی ئەهرامە. لە ڕێکەوتی 10ی 8ی 1888 سەعات 8:30 دەقەی شەو تۆپێکی ئاگرینی ڕووناکێکی زۆر پڕشنگدار بەئاراستەی ئەو گوندە ڕۆشتووە کە نزیکی گردێک هاوشێوەی ئەهرام بووە لە نزیک شاری سلێمانی لە رۆژئاوای سەیرانگای سەرچنار، ئەم تۆپە ئاگرینە لە دوایی کەوتنەخوارەوە بۆ ماوەی 10 خولەک لە ئاسمانەوە نەیزەکەکانی واتا بەرد باریووە (بەردە باران) لە ئاکامی ئەم بەرد بارینەدا پیاوێکی کوشت و کەسێکی دیکەی کەمئەندام کرد.
هەرچەندە لە نامەی دووەم و سێیەمدا باسی ئەوە دەکات لەگەڵ ناردنی نامەکەدا بەردێکیان ناردووە بۆ سوڵتان، هەرچەندە توێژەران نەیانتوانیە بەردەکە بدۆزنەوە بەڵام بە پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرتەکەی ساڵی ١٨٨٨ دیارە یەکێک هەبوو بەڵام بەڵگەنامە ئەرشیفییەکان لەڕادەبەدەر بهڵگهنهویستن. زانا ئەمریکی و تورکەکان دەڵین: مەحاڵە بە وردی بەرزی و خێرایی و قەبارە و شوێنی تۆپی ئاگرینەکە بزانیت. بەڵام، بە پشتبەستن بەو گوندانەی کە تێیدا بینراوە، تێپەریوە توێژەران پێیان وایە نەیزەکەکە لە باشووری ڕۆژهەڵاتەوە هاتووەو لەسەر گردێکی شێوە هەرەمی لە سلێمانی کەوتووە، هەروەها دەڵێن: تا ئەو جێگایەی ئێمە ئاگادارین، مردن بەهۆی نەیزەکەوە بە شێوەیەکی لەناوچوون دەگمەنە؛ تاکە قوربانییەکی پشتڕاستکراوەی لێدانی نەیزەکەکان ژنێکە بە ناوی ئان هۆدجس، کە لە ساڵی ١٩٥٤ لەسەر قەنەفەکەی خەوی لێکەوتبوو، کاتێک بەردەکە لە سەقفەکەیەوە کەوتە خوارەوە و بەر چەناگەی کەوت. بەردەکە وەرگیرایەوە، و پشتڕاستکرایەوە کە لە بنەڕەتدا دەرەوەی زەوییە. هۆدجس ڕزگاری بوو. بۆیە ڕووداوەکەی ساڵی 1888ی شاری سلێمانی بە یەکەمین ڕووداو دادەنرێت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا. کە نەیزەک و تۆپەئاگرینەکان کەسیێکی کوشتبێت. هەروەها ڕووداوەکەی سلێمانی بە کۆنترین و باوەڕپێکراوترین ڕاپۆرتی مردن دادەنرێت کە لە ئەرشیفی عوسمانیێکاندا دۆزراوەتە، ئەمە یەکەم نموونەی بەڵگەدارە لە مێژوودا.
بەڵگەی دووەم: دەکاتە نامەی دووەم گەیشتۆتە دەست ئەحمەد مونیر پاشا. بەڵگەی سێیەم: دەکاتە نامەی سێیەم کە گێشتووهتە دەست کامیل پاشا، وەزیرى گەورە (Kâmil Pasha, grand vizier) تێبینی: بە پشتبەستن بە سێ دەستنووس کە بە زمانی تورکی عوسمانی نووسراون و لێ دەرهێنراون لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئەرشیفی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا. هەروەها ئەم ڕووداوە لەلایەن مستەفا فایک مستەفا پاشا پارێزگاری سلێمانییەو بۆ عەبدولحەمیدی دووەم (سوڵتانی 34ی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی) نێرراوە. دۆزینەوەی ئەم بەڵگانە پێشنیازی ئەوە دەکەن کە ڕەنگە هێشتا تۆماری مێژوویی دیکە هەبن کە باس لە ڕووداوەکەی شاری سلێمانی بکەن کە بۆتە هۆی مردنی کەسێک و برینداربوون کەسێکی دیکە و زیانێکی زۆر بەر زەوییە کشتوکاڵی و بێستانەکانی ئەو ناوچیە کەوتووە. بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ساڵی ٢٠١٨ کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەرشیفی دەوڵەتی عوسمانی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە: بەشی پەرەپێدانی ستراتیژی ٢٠١٨ ، بە گشتی ٦٠،١٣٢،٥٧٠ بەڵگەنامە بۆ دیجیتاڵ میدیا گواستراوەتەوە. لە نێو ئەم داتا گەورانەدا، نزیکەی 5,640,000 بەڵگەنامە هەن کە لە شەش پێکهاتوون و دیجیتاڵ کراون: ڕەنگە بەهەزاران بەڵگە لەو ئەرشیڤە دۆڵەمەندەی ئمپراتۆری عوسمانیدا هەبێت سەبارەت بە کورد و کوردستان. یەکێک لە زاناکان، ئۆزلان ئونسالان لە زانکۆی ئێگە (Ozlan Unsalan of Ege University)، کە هاوکات یەک لەو تیمە سێکەسییە لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت: تیمەکە بەدوای کۆمەڵێک وشەی سەرەکی وەرگێڕدراوی پەیوەندیداردا بوون وەک "نەیزەک"، "تۆپی ئاگر" و "بەرد لە ئاسمانەوە".لە کۆی ملیۆنان بەڵگەنامە، توانیان تەنیا دە بەڵگەنامە دەستنیشان بکەن سێ لەوانە نامەی جیاواز بوون لە بەرپرسە باڵاکانەوە کە هەریەکەیان هەمان ڕووداویان پشتڕاست کردەوە، لەنێویاندا پارێزگاری ناوچەکە کە دواتر بەردی نەیزەکەکانی بۆ سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم، دوا خەلیفەی عوسمانی نارد. بە گوتەی ئونسالان، پارچەی نەیزەکەکان دەرهێنراوەنەتەوە و لە شوێنی کۆکراوەتەوە و ڕەوانەی حکومەتی ناوەندی کراوە. بەڵام ئەو پێی وایە ڕەنگە ئەمانە لە ئەرشیفی لەبیرکراودا لە مۆزەخانەیەکدا ون بووبێت یاخود لە بیر کرا بێت.
تا دۆزینەوانەوەی ئەو بەڵگەنامانە، هیچ باسێک باوەڕپێکراو و بەڵگەدار لەبارەی کوژرانی مرۆڤەوە نەبووە کە بەهۆی نەیزەکەکانەوە کوژرابێت، هەرچەندە چەندین ئیدیعای مێژوویی هەیە بەڵام هیچیان بەڵگەدار نین. ت. ب: ئەگەری کوژرانی بەهۆی نەیزەکێکەوە بە نزیکەیی یەک لەسەر ٢٥٠ هەزارە
سەرچاوەكان. Meteoritics & Planetary Science گۆڤاری https://onlinelibrary.wiley.com/doi/full/10.1111/maps.13469 https://www.geologievannederland.nl/zwerfstenen/meteorieten/wat-zijn-meteorieten https://www.middleeastmonitor.com/20200515-ottoman-records https://www.dailysabah.com/life/history/ottoman-archives-divulge-evidence-of-1st-person-ever-killed-by-meteorite