دەستپێک
مامۆستا ئەحمەد عەزیز ئاغا یەكێك لەمامۆستا رۆشنبیرو پێشەنگەكانی شاری سلێمانیە، لەبواری پەروەردەدا خزمەتێكی زۆری بەخوێندكارانو رەوتی خوێندنو زمانی كوردی كردووە.
مامۆستا ئەحمەد خزمەتێكی زۆری بەزمانو رێنووسو ئەلفو بێی كوردی كردووەو بەیەكێك لە پێشەنگە دڵسۆزەكانی ئەو بوارە دادەنرێت.
ئەو ساڵی 1929 كتێبی ئەلفو بێی بۆ خوێندكارانی پۆلی یەكەمی سەرەتایی داناو لەچاپخانەی فورات لەبەغدا چاپی كرد، كە كتێبێكی سادەو ساكار بوو بۆ ناساندنی پیتە كوردییەكان بەخوێندكارانی كورد.
ئەم كتێبە بووە بە بناغەیەك كە دوای ئەو مامۆستا حامید فەرەج ئەلفو بێیەكی تری بەناوی (ئەلفو بێی كوردی) لەساڵی 1936 دانا.
دوای ئەویش مامۆستا ئیبراهیم ئەمین باڵدار لەساڵی 1948ئەلفوبێیەكی تری بەناوی ئەلف و بێی نوێ دانا كە كتێبێكی جوانی وێنەدار بوو، بەزمانێكی كوردی پاراو نووسرابوو.
ئەحمەدی كوڕی عەزیز ئاغا كوڕی عەبدوڵڵا ئاغا کوڕی ئاغا تەها یە ساڵی 1894 لەشاری سلێمانی لەدایكبووە.
لە قوتابخانەی ئاینیو روشدییەی مەدەنی خوێندوویەتی و لەسەردەمی حوكمداری مەلیك مەحموددا وەك مامۆستا خزمەتی كردووەو دەرسی بەخوێندكاران وتۆتەوە.
دواتر وەك فەرمانبەر لە فەرمانگەكانی پارێزگاو ناحیە خزمەتی كردووە.
مامۆستا ئەحمەد كەسێكی زیرەك و بەتوانا و قسەخۆش و خۆشەویست بووە.
د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح لەدایكبووی ساڵی 1960ی گەڕەكی بەرخانەقای شاری سلێمانییە و خوێندنی ئامادەیی لە سلێمانی تەواو كردووە. لە كۆتایی 1976 پێوەندی بە ریزەكانی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستانەوە كردووە، لە 1979 لەلایەن حزبی بەعسەوە دووجار گیراوە، چووەتە بەریتانیا و لە سەرەتای هەشتاكانی سەتەری رابردوو بووەتە ئەندامی رێكخستنەكانی ئەوروپای یەكێتی و بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی ئەو حزبە لە لەندەن.
ئەو خاوەن بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە ئەندازیاری مەدەنی لە 1983 لە زانكۆی كاردیف لە بەریتانیا و بڕوانامەی دكتۆرای لە ئامار و كۆمپیۆتەر لە بواری ئەندازیاری لە 1987 لە زانكۆی لێڤەرپوول هێناوەتەوە و وەك ئەندازیاری راوێژكار لە كۆمپانیایەكی ئەوروپایی كاری كردووە.
لە 1992 لە یەكەم كۆنگرەی ئاشكرای یەكێتی لە دوای راپەڕینی جەماوەری كوردستان وەك ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی هەڵبژێردراوە و نووسینگەی پێوەندییەكانی یەكێتی لە ئەمەریكا بەڕێوە بردووە، هاوكات بووەتە نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە واشنتن، لە كانوونی دووەمی 2001 تا ناوەڕاستی 2004 پۆستی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی وەرگرت، لە ناوەڕاستی 2004 بووە جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق و دواتر لە 2005 بووە وەزیری پلاندانان و دوای ئەوە لە سەردەمی نووری مالیكی وەك جێگری سەرۆك وەزیران كاری كردووە.
زانكۆی ئەمەریكی لە سلێمانی دامەزراند و بووە سەرۆكی ئەمینداری زانكۆكە و لە 16ی سێپتێمبەری 2009 بووە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و خێزاندارە و خاوەنی كچ و كوڕێكە.
ساڵی 2010 لە كۆنگرەی سێیەمی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لەسەر داوای جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتیی یەكێتی، لەگەڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی، بەدەنگدانی ئاشكرا بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی هەڵبژێردرانەوەو هەردووكیانی وەك جێگرانی سكرتێری گشتیی راگەیاند.
لە ساڵی 2014دا بەرهەم ساڵح و فوئاد مەعسووم بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندید كران و فوئاد مەعسووم وەك سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرا.[١]
ناوی ئەحمەد کوڕی ئەلیاس کوڕی ڕۆستەم بووە. لە ساڵی 1061ی کۆچیی مانگی بەرامبەر بە 1650یان 1651 زایینی لەدایکبووە. نازناوی شیعری لە ھۆزی خانیان وەرگرتووە، بەشێکی ئەم ھۆزە لە دەوروبەری ناوچەی بۆتان بوون، بەڵام بنەماڵەی شاعیر باریان کردووە بۆ شاری بایەزید.
لە مەم و زینەوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە خانی لە جزیرە ژیاوە. خانی یەکێک بووە لە مەلا گەورەکانی سەردەمی خۆیی و شارەزاییەکی چاکی لە فەلسفە و زانستەکانی دیکەدا ھەبووە. خانی لە دێڕێک لە هۆنراوەکانیدا باسی لە دایکبوونی خۆی دەکات و دەڵێت:
خانی بۆ خۆی مێژووی لە دایكبوونی خۆی بۆ تۆماركردووین كە دەڵێت:
- لەو ڕاكو دەما ژغەیب فەك بوو
- تەئریخ ھەزار و شەست و یەك بوو
واتە لە كاتێكدا كە من لە نەبوون پەیدا بووم، ساڵی ھەزار و شەست و یەك بوو، واتە لە ساڵی (١٠٦١)ی كۆچی ھاتۆتە دونیاوە، كە دەكاتە (١٦٥٠)ز بەڵام لە كوێ؟ ھەندێك ھەر لەبەر ئەوەی لە بایەزید كۆچی دواییكردوە و لەوێ نێژراوە دەیكەین بە خەڵكی بایەزید.
بەڵام ئەگەر بە وردی مەم و زین بخوێنینەوە لەو تێدەگەین، كە خانی زۆر بە توندی بەستراوە بە جزیرەوە، ھەرچەندە ڕوودانی چیرۆكی مەم و زین لە ناوچەی جزیرەدا ھۆیەكی گەورەی ئەمەیە، بەڵام ئەوەش دیارە، كە خانی لە جزیرەدا زۆر ژیاوە، ھەر وەك لە مەم و زینەوە بۆمان دەردەكەوێت، كە خانی زانایەكی گەورە بوو و شارەزای فەلسەفە و گەلێك زانستی تر بوو.
ھەر ئەمە ڕاستی ئەوەمان بۆ دەردەخات، كە لە زۆر كتێبدا كە دەربارەی ژیانی خانی نووسراوە، لە زۆر شوێن خوێندوویەتی و بووە بە گەورە و لە جەزیرە و بایەزید وانەی گوتۆتەوە گەلێك مەلا و زانای تری پێگەیاندووە خانی لە ساڵی (١٧٠٦)ز كۆچی دواییكردووە.
د.: ئەمین ئەڤداڵ ( Emînê Evdal)
لە ساڵی 1906 لە گوندی یەمەنچایرێ (Yemançayîrê) سەر بە قەرس لەدایکبووە.
نووسەر، زمانزان و هۆزانەوانی کورد لە ئەرمینیا نیشتەجێ بووە . لە خێزانێکی ئێزدی لە گوندی یامانچەیر لە نزیک قەرس کە ئەوکاتە لەژێر کۆنترۆڵی ڕووسیادا بووە، لەدایک بووە .
گوندەکەیان لە کاتی جینۆسایدی ئەرمەنەکاندا وێران بوو کە لەوێدا هەم دایک و باوکی و هەم براکەی لەدەستدا. بەناچاری ژیان لە خانەی بێسەرپەرشتان بەرێ دەکات.
لە ساڵی 1924 خانەی بێسەرپەرشتان بەجێدەهێڵێت و گەشت دەکات بۆ تفلیس لە قوتابخانەی کرێکاران لە تفلیس خوێندوویەتی.
لە ساڵی 1926 دەستی بە وانەوتنەوە کردووە لە گوندە کوردنشینەکانی نزیک چیای ئێلێگز (ئەلاگیاز) (Alagyaz).
لە ساڵی1926 لە تفلیسەوە دەگەرێتەوە بۆ گوندە کوردنشینەکانی ئەرمینیا بۆ کاری مامۆستایی.
ساڵی 1931 چووەتە کۆلێژی ئاداب بەشی زمانەوانی زانکۆی یەریڤان دەبێتە خوێندکار و لەو ساڵەدا لە ڕۆژنامەی کوردی ڕێیا تازە دەستی بە کارکردن کردووە.
لە ماوەی ساڵانی 1933-1937دا بەشێک لە کتێبەکانی لەسەر فێرکردنی زمانی کوردی چاپ کردووە.
ساڵی 1944 دیراسەی ڕۆڵی ژنانی لە بنەماڵەی نەریتی کورددا کردووە و تێزی دکتۆرای تەواو کردووە.
لە ساڵی 1959 لە لقی ڕۆژهەڵاتناسی لە ئەکادیمیای زانستەکانی ئەرمینیا دامەزراوە و لە ساڵی 1960 لەلایەن پەرلەمانی ئەرمینیا نازناوی مامۆستای کارمەندی پێبەخشراوە.
نووسینی: برایم محێدین عارف
شێخ مەحموودی حەفید (١٨٨١-١٩٥٦)لەنەوەی کاک ئەحمەدی شێخە. لەخێزانێکی ئایینی کوردپەروەرو خوێندەوارو ڕوناکبیر،هاتۆتە دنیاوە.
ساڵی ١٩٠٤لەگەڵ باوکیدا سوڵتانی عوسمانی عبدلحمید دەبینێ، لەگەڵ بینینی ئێشوئازاری میللەتەکەیدا گەورەدەبێت،دواتر دەیەوێ قەوارەیەک بۆ کورد دروستبکات و کوردستان لەژێر هەژمونی عوسمانیەکان دەربهێنێت،بەتایبەتی له ساڵانی شەڕی جیهانی یەکەمدا، زۆرتر دژی دەوڵەتی عوسمانی دەجەنگا، باوکی و برایەکی بەدەستی تورکەکان شەهید بون، شێخ دەیویست ئۆتۆنۆمیەک لەگەڵ ئینگلیزەکان بۆ کورد دەستەبەر بکات، چونکە تا ئەو بەروارە زۆرتر هاوکێشەی عوسمانیەکان دژی خواستەکانی گەلی کورد دەخولایەوە، لە دوا ساڵەکانی شەڕی یەکەمی جیهانیدا، توانی لەگەڵ بەریتانیەکاندا بگاتەڕێکەوتن، ئیدارەیەکی کوردی پێک بهێنێت وببێتە حوکمداری کوردستان.
ساڵی(١٩١٨)زایینی، دواتر وەک مەلیکی کورستان دانی پیادا بنێن،جارێ تر لە ساڵی (١٩١٩ز) لەگەڵ بەریتانیەکان،تێک دەچێت،چونکە نەیان هێشت وەفدێ بنێری بۆ کۆنگرەی پاریس بۆ چەسپاندندنی مافەکانی گەلی کوردلەونێوەندە جیهانیەدا،لەژیانیدا لەگەڵ حکومەتی عێراق،عوسمانیەکان، بەریتانیەکان،دەکەوێتە جەنگەوە، تائینگلیزەکان لەشەڕی دەربەند بازیاندا دەیگرن ودەینێرن بۆ هندستان، دوایی دەزانن جەماوەری زۆرە و بێ شێخ هیچیان پێناکرێت دەیهێننەوەجارێ تر دەیکەنەوە بەمەلیکی کوردستان ساڵی (١٩٢٢)، تا ئیدارەیەکی کوردی پێک دەهێنێ کەپایتەختەکەی لەشاری سلێمانی دەبێت، لەگەڵ سوپایەکی نەتەوەیی بەناوی سوپای نەتەوەیی، حکومەتەکەی شێخ مەحمودچەند خەسڵەتێکی تایبەت لە مێژووی کوردا لە خۆ دەگرێت، لێرەدا ئاماژە بەبەشێک لەخەسڵەتەکانی حکومەتەکەی شێخ دەدەین:
یەکەم کابینەی وەزاری کورد:
ناسنامەی پیشەیی: ڕێباز قەرەداخی
(شاعیر، دۆبلێر و ڕاهێنەری هونەری دەنگ)
زانیارییە کەسییەکان
- ناو: ڕێباز حەسەن کەریم
- نازناوی هونەری: ڕێباز قەرەداخی
- ساڵی لەدایکبوون: ٢/٤/١٩٩٠ (سلێمانی)
- دەستپێکی کار: ٢٠٠٨ (بواری نووسین و ئەدەب)
وێستگە ئەدەبییەکان (شیعرو قەسیدە)
وەک شاعیرێکی نوێخواز، خاوەنی چەندین بەرهەمی دیارە کە بە قووڵی و ڕەهەندی مرۆیی و فەلسەفی ناسراون:
1. خەیاڵێک بۆ کچێتی دایکم: تێکستێکی قووڵی مرۆیی و سۆزدارییە دەربارەی یادەوەرییەکانی ڕابردوو.
2. نامەیەک لە گوڵە مێخەکەوە: پڕۆژەیەکی ڤیدیۆ-شیعریی مۆدێرن و نوێخواز.
3. بەیانیت باش: قەسیدەیەکی کورت و کاریگەر بە زمانێکی سادە و مانا قووڵ.
نوێترین بابهت
باكور
رۆژئاوا
- ↑ سەرچاوە: wishe.net
