نوری حەیران
پێداچوونەوی ١٢:١٤، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک ناوی تەوای نوری ئەحمەد خەلیل، ساڵی ١٩٤٤ لە گەڕەکی شێخانی شاری '''سلێمانی''' لەدایکبووە و لەسەرەتای ساڵانی حەفتاوە وەک ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی هاوکاری، دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردیی لە بەغدا کاری کردووە، کۆلێجی ئادا...»ەوە)
ناوی تەوای نوری ئەحمەد خەلیل، ساڵی ١٩٤٤ لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی لەدایکبووە و لەسەرەتای ساڵانی حەفتاوە وەک ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی هاوکاری، دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردیی لە بەغدا کاری کردووە، کۆلێجی ئاداب بەشی زمان و ئەدەبی کوردیی تەواوکردووە.
یەکێک بووە لەو شاعیرانەی لە ناوەڕاستی ساڵانی شەستەوە دەستی بە شیعرنووسین کردووە، بەداخەوە لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە، لە بەغدا بێسەروشووین بووە و تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە، هەندێک لە شیعرەکانی بەشێوازی نوێ و بەشێکیشی بەشێوەی کۆن(ستوونی) بەرهەمەکانی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردۆتەوە.
سەرچاوە: سەردار فەتاح