27-02-2025
- دهقی پهیامهكهی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ، وردهكاری دانانی چهك و پهیامی بۆ گهریلاكان
شاندی دەم پارتی لە ئیستەنبووڵ پەیامی ئاشتیی ئۆجەلانیان بڵاوکردەوە، ئەحمەد تورک، سەرۆکی لەکارلادراوی شارەوانیی مێردین پەیامەکەی بەزمانى کوردى خوێندەوە. ئەوەش دوای ئەوەی شاندە 7 کەسییەکە ئەمڕۆ سەردانی ئیمراڵییان کرد.
لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بانگەوازی ئاشتی، شاندەکە وێنەیەکیان کە لە ئیمراڵی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان گرتبوو، بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان
بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکرات
پارتی کرێکارانی کوردستان لە سەدەی بیستەمدا لەدایک بوو، کە توندوتیژترین سەردەمی مێژوو بوو، لە سایەی دوو جەنگی جیهانی، سۆشیالیزمی واقیعی و کەشوهەوای جەنگی سارد کە جیهان بەخۆیەوەبینی، هەروەها نکۆڵیکردن لە واقیعی کوردی و سنوردارکردنی ئازادییەکان، لەسەرووی هەموویانەوە ئازادی دەربڕین.
لە رووی تیۆری و بەرنامە و ستراتیژی و تاکتیکەوە، حیزبەکە بە تووندی کاریگەر بوو بە سیستەمی سۆشیالیزمی واقیعیی سەدەی بیستەم. لەگەڵ رووخانی سۆشیالیزمی واقیعی لە نەوەدەکان بەهۆی هۆکاری نێوخۆیی و لەگەڵ پاشەکشەی سیاسەتی نکۆڵیکردن لە ناسنامە لە وڵاتدا و ئەو پێشکەوتنانەی کە لە ئازادی دەربڕیندا روویاندا، حیزبەکە گرنگیی خۆی لەدەستدا و دووچاری دووبارەبوونەوەی زێدەڕۆیانە بوو. لە ئەنجامدا، وەکو هاوتاکانی رۆڵی خۆی تەواو کرد و هەڵوەشاندنەوەی بووە پێویستییەک.
بۆ زیاتر لە هەزار ساڵ، تورک و کورد هەوڵیان داوە لە بەرامبەر هێزە زاڵەکاندا مانەوەی خۆیان بپارێزن و خۆڕاگر بن، هەر ئەوەش بوو وایکرد هاوپەیمانێتی لەسەر بنەمای ئارەزوومەندانە ببێتە پێویستییەکی بەردەوام بۆیان.
بەڵام مۆدێرنبوونی سەرمایەداری، لە ماوەی دوو سەد ساڵی رابردوودا، ئامانجی سەرەکی خۆی کردە هەڵوەشاندنەوەی ئەم هاوپەیمانێتییە. هێزە جیاوازەکان کاریگەرییان لێکرا و بەپێی بنەماکانی چینایەتی بەم ئاراستەیەدا رۆیشتن. بە لێکدانەوە تاکلایەنەکانی کۆمار، ئەم رێڕەوە خێراتریش بوو. ئەمڕۆ، دووربارە رێکخستنەوەی ئەم پەیوەندییە مێژووییە کە زۆر ناسک بووە، بە رۆحی برایەتی، لەگەڵ رەچاوکردنی باوەڕەکانیش پێویستە.
ناکرێت نکۆڵی لە پێویستیی هەبوونی کۆمەڵگەیەکی دیموکرات بکرێت. ئەگەر پەکەکە، کە درێژترین و بەرفراوانترین بزووتنەوەی یاخیبوون و توندوتیژی بوو لە مێژووی کۆماردا، توانیویەتی هێز و پشتگیری بەدەست بهێنێت، ئەوا لەبەر داخستنی دەرەچەکانی سیاسەتی دیموکراتی بووە.
ئەو چارەسەرانەی لەسەر بنەمای نەتەوەپەرستیی توندڕەو بنیاتنراون، وەک دامەزراندنی دەوڵەتێکی نەتەوەیی جیاواز، یان فیدراڵی، یان ئۆتۆنۆمی، یان چارەسەری کولتووری، پێداویستییەکانی مافە کۆمەڵایەتییە مێژووییەکانی کۆمەڵگە دابین ناکەن.
رێزگرتن لە ناسنامە، ئازادیی دەربڕین، رێکخستنی دیموکراتی و بنیاتنانی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی بۆ هەر گرووپێک بەپێی بنەماکانی تایبەتی خۆی، تەنها بە بوونی کۆمەڵگەیەکی دیموکرات و بواری سیاسی دیموکراسی جێبەجێ دەبێت.
سەدەی دووەمی کۆمار ناتوانێت مانەوەی هەمیشەیی و برایانە بەدەست بێنێت ئەگەر دیموکراسی بەدەستنەهێنێت.
هیچ رێگەیەکی دیکە جگە لە دیموکراسی نییە بۆ بەدەستهێنانی سیستەمی نوێ و جێبەجێکردنی و ناشبێت. رێگەی بنەڕەتی، رێککەوتنی دیموکراسیانەیە.
هەروەها پێویستە زمانێک پەرە پێ بدرێت کە لە ماوەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیدا لەگەڵ واقیع بگونجێت.
لە کەشوهەوای ئێستادا، کە بە بانگەوازی بەڕێز دەوڵەت باخچەلی دروست بووە، هەروەها ئەو ئیرادەیەی کە بەڕێز سەرۆک کۆمار نیشانیداوە و هەڵوێستە ئەرێنییەکانی پارتە سیاسییەکانی دیکە بەرامبەر بەم بانگەوازە، من بانگەواز بۆ چەکدانان دەکەم و بەرپرسیارێتی مێژوویی ئەم بانگەوازە دەگرمە ئەستۆ.
وەک چۆن هەموو کۆمەڵگە و پارتە مۆدێرنەکان دەیکەین، کە نەتوانراوە بە هێز کۆتایی بە هەبوونیان بهێنرێت، لەسەر بەستنی کۆنگرەیەک و بڕیاردان لەسەر تێکەڵبوون لەگەڵ دەوڵەت و کۆمەڵگە رێکبکەون و پێویستە هەموو گرووپەکان دەستبەرداری چەک بن و پەکەکە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
سڵاو بۆ هەموو ئەو گرووپانە دەنێرم کە باوەڕیان بە پێکەوەژیان هەیە و بەدەم بانگەوازەکەمەوە دێن.
25ی شوباتی 2025
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبهری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان له پهیامهكهیدا كه ئهمڕۆ بڵاوكرایهوه دهڵێت، ئەو بانگەوازییەی کە دەوڵەت باخچەلی کردی و ئەو ئیرادەیەی کە سەرۆک کۆمار (ڕهجهب تهیب ئهردۆگان) نیشانیدا، نزیکبونەوە و پەیوەندی ئەرێنی پارتەکانی دیكه، ئەم قۆناغەی هێنایە بەرهەم، "منیش لەم قۆناغەدا داوای دانانی چەک دەکەم و بەرپرسیارێتیی مێژویی ئەم بانگەوازییەش دەگرمە ئەستۆ"، دهشڵێت، "هەمو گروپەکان چەک دابنێن، پەکەکە هەڵبوەشێتەوە، لێرەوە سڵاو بۆ هەموتان دەنێرم".
پهیامهكهی عهبدوڵا ئۆجهلان لهلایهن ههریهكه له ئهحمهد تورك و پهروین بوڵدان خوێنرایهوه، كه تیایدا هاتوه، "پەکەکە؛ لە سەدەی بیستەمدا، لە توندترین سەدەی مێژودا دامەزرا، ئەو زەمینەیەی کە پەکەکە تێیدا دامەزرا، زەمینەی دو جەنگی جیهانیی بو، سەردەمی سۆسیالیزمی بونیاتنرا و سەردەمی جەنگی سارد بو لە جیهاندا، لەم زەمینەیەدا نکۆڵیکردن لە ڕاستینەی کورد، قەدەغەکردنی ئازادییەکان، بەتایبەت قەدەغەکردنی ئازادیی فکری لە ئارادا بو".
پەکەکە گەیشتوەتە کۆتایی ژیانی خۆی و پێویستی بە هەڵوەشاندنەوەی هەیە ئاماژهی بهوهشكردوه، "لە ڕوی تیۆریی، بەرنامە، ستراتیژ و تاکتیکەوە، کاریگەری ڕاستینەی سیستەمی سۆسیالیزمی بونیاتنراوی سەدەکە لەسەر ئەم دەرکەوتنە درووست بوە، لە ساڵانی 1990ـەکاندا، بەهۆی ڕوخانی سۆسیالیزمی بونیاتنراو بە هۆکاری ناوخۆیی، شکاندنی نکۆڵیکردن لە ناسنامە لە وڵات و پێشکەوتنی ئازادیی فکریی، بوە هۆی ئەوەی کە پەکەکە لە واتای خۆی ببورێت و خۆی زۆر دوبارە بکاتەوە، بەو هۆیەشەوە ئەویش وەکو ئەوانی دیکە گەیشتوەتە کۆتایی ژیانی خۆی و پێویستی بە هەڵوەشاندنەوەی هەیە".
پەیوەندی کورد و تورک؛ لە مێژویدا زیاتر لە هەزار ساڵە ئۆجهلان له پهیامهكهیدا دهڵێت، "پەیوەندی کورد و تورک؛ لە مێژویدا زیاتر لە هەزار ساڵە، تورک و کورد بۆ ئەوەی بەردەوامیی بە هەبونی خۆیان بدەن و لە دژی هێزە هەژمونخوازەکان لەسەر پێی خۆیان بمێننەوە، هەمیشە بە پێویستیان زانیوە، کە بە دڵخوازیی بە هاوپەیمانیی بمێننەوە".
ئهوهشی خستوهتهڕو، "لە دو سەدەی کۆتایی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی، شکاندنی ئەم هاوپەیمانییەی کردوەتە ئامانجی خۆی، ئەو هێزانەی کە کاریگەرییان لەسەرە، لەگەڵ بنەما چینایەتییەکانیان، خزمەتی ئەم ئامانجەیان بە بنەما گرتوە، ئەم پڕۆسەیە بە پێناسەکردنی یەکڕەنگیی کۆمار خێراتر بوە، ئەرکی سەرەکی ئەوەیە، کە ئەو پەیوەندیە مێژوییە کە ئەمڕۆ شکاوە، بە ڕۆحی برایەتی و یەکێتیی و پشتگوێنەخستنی متمانە، سەرلەنوێ دەست بە ڕێکخستن بکەین".
پەکەکە لە مێژوی کۆماردا درێژترین و بەرفراوانترین تەڤگەری سەرهەڵدان و توندوتیژییە ئۆجهلان ڕونیكردوهتهوه، "پێویستیی کۆمەڵگای دیموکراتیک دەست لێبەرنەدراوە، پەکەکە لە مێژوی کۆماردا درێژترین و بەرفراوانترین تەڤگەری سەرهەڵدان و توندوتیژییە، لەبەر ئەوەی کە ڕێگای سیاسەتی دیموکراتیک داخرابو، پەکەکە بەهێز بو، پشتگیری بەدەستهێنا، دەوڵەت-نەتەوە جیاوازەکان، فیدراسیۆنەکان، خۆبەڕێوەبەری ئیداریی، ڕێبازە کەلتورییەکان، بون بە دەرئەنجامی نەتەوەپەرستییەکی توند، ناتوانن ببنە وەڵامدەرەوەی کۆمەڵناسی کۆمەڵگای مێژویی".
ئهوهش هاتوه، "ڕێزگرتن لە ناسنامەکان، ئازادیی فکر، بەڕێکخستنبونی دیموکراسیی، دامەزراندنی کۆمەڵگای-ئابوریی و سیاسیی هەمو پێکهاتەکان، تەنها بە هەبونی کۆمەڵگا و گۆڕەپانی سیاسیی دیموکراتیک بەدیدێت".
پێویستە زمانی سەردەمی ئاشتیی و کۆمەڵگای دیموکراتیکی، بەگوێرەی ئەم ڕاستییانە پێشبخرێت باسی لهوهشكردوه، "100 ساڵی دوەمی کۆمار، تەنها کاتێک بە دیموکراسیی ڕەنگڕێژ دەبێت، دەتوانێت ببێت بە خاوەنی یەکگرتویی و مانەوە و بەردەوامییەکی مسۆگەر، لە دیموکراسیی بترازێت هێچ ڕێگایەکی بەرەوپێشچون و دامەزراندنی سیستەم نییە و بەدینایەت، هەماهەنگی دیموکراسیی ڕێبازیی بنچینەییە، پێویستە زمانی سەردەمی ئاشتیی و کۆمەڵگای دیموکراتیکیش، بەگوێرەی ئەم ڕاستییانە پێشبخرێت".
داوای دانانی چەک دەکەم و بەرپرسیارێتیی مێژویی ئەم بانگەوازییەش دەگرمە ئەستۆ پهیوهست به بانگهوازهكهی باخچهلی، ئۆجهلان دهڵێت، "ئەو بانگەوازییەی کە بەڕێز دەوڵەت باخچەلی کردی و ئەو ئیرادەیەی کە سەرۆک کۆمار نیشانیدا، نزیکبونەوە و پەیوەندی ئەرێنی پارتەکانی دیكه، ئەم قۆناغەی هێنایە بەرهەم، منیش لەم قۆناغەدا داوای دانانی چەک دەکەم و بەرپرسیارێتیی مێژویی ئەم بانگەوازییەش دەگرمە ئەستۆ".
ئۆجهلان دهشڵێت، "چۆن هەر کۆمەڵگا و پارتێکی سەردەم، هەبونی بە فشار و زۆرەملێ کۆتایی پێ نەهاتوە، ئێوەش بە دڵخوازییەوە کۆنگرەی خۆتان ئەنجام بدەن و بڕیار بدەن، دەبێت هەمو گروپەکان چەک دابنێن، پەکەکە هەڵبوەشێتەوە، لێرەوە سڵاو بۆ هەموتان دەنێرم کە بڕواتان بە ژیانی هاوبەش هەیە و گوێ لە بانگەوازییەکەم دەگرن".
دهقی پهیامهكه “بانگەوازیی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک
پەکەکە؛ لە سەدەی بیستەمدا، لە تووندترین سەدەی مێژوودا دامەزرا، ئەو زەمینەیەی کە پەکەکە تێیدا دامەزرا، زەمینەی دوو جەنگی جیهانیی بوو، سەردەمی سۆسیالیزمی بونیاتنرا و سەردەمی جەنگی سارد بوو لە جیهاندا، لەم زەمینەیەدا نکۆڵیکردن لە ڕاستینەی کورد، قەدەغەکردنی ئازادییەکان، بەتایبەت قەدەغەکردنی ئازادیی فکری لە ئارادا بوو.
لە ڕووی تیۆریی، بەرنامە، ستراتیژ و تاکتیکەوە، کاریگەری ڕاستینەی سیستەمی سۆسیالیزمی بونیاتنراوی سەدەکە لەسەر ئەم دەرکەوتنە درووست بووە. لە ساڵانی ١٩٩٠ـەکاندا، بەهۆی ڕووخانی سۆسیالیزمی بونیاتنراو بە هۆکاری ناوخۆیی، شکاندنی نکۆڵیکردن لە ناسنامە لە وڵات و پێشکەوتنی ئازادیی فکریی، بووە هۆی ئەوەی کە پەکەکە لە واتای خۆی ببورێت و خۆی زۆر دووبارە بکاتەوە، بەو هۆیەشەوە ئەویش وەکو ئەوانی دیکە گەیشتووەتە کۆتایی ژیانی خۆی و پێویستی بە هەڵوەشاندنەوەی هەیە.
پەیوەندی کورد و تورک؛ لە مێژوویدا زیاتر لە هەزار ساڵە، تورک و کورد بۆ ئەوەی بەردەوامیی بە هەبوونی خۆیان بدەن و لە دژی هێزە هەژموونخوازەکان لەسەر پێی خۆیان بمێننەوە، هەمیشە بە پێویستیان زانیوە، کە بە دڵخوازیی بە هاوپەیمانیی بمێننەوە.
لە دوو سەدەی کۆتایی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی، شکاندنی ئەم هاوپەیمانییەی کردووەتە ئامانجی خۆی، ئەو هێزانەی کە کاریگەرییان لەسەرە، لەگەڵ بنەما چینایەتییەکانیان، خزمەتی ئەم ئامانجەیان بە بنەما گرتووە، ئەم پڕۆسەیە بە پێناسەکردنی یەکڕەنگیی کۆمار خێراتر بووە. ئەرکی سەرەکی ئەوەیە، کە ئەو پەیوەندیە مێژووییە کە ئەمڕۆ شکاوە، بە ڕۆحی برایەتی و یەکێتیی و پشتگوێنەخستنی متمانە، سەرلەنوێ دەست بە ڕێکخستن بکەین.
پێویستیی کۆمەڵگای دیموکراتیک دەستلێبەرنەدراوە، پەکەکە لە مێژووی کۆماردا درێژترین و بەرفراوانترین تەڤگەری سەرهەڵدان و توندوتیژییە. لەبەر ئەوەی کە ڕێگای سیاسەتی دیموکراتیک داخرابوو، پەکەکە بەهێز بوو، پشتگیری بەدەستهێنا.
دەوڵەت-نەتەوە جیاوازەکان، فیدراسیۆنەکان، خۆبەڕێوەبەری ئیداریی، ڕێبازە کەلتوورییەکان، بوون بە دەرئەنجامی نەتەوەپەرستییەکی توند، ناتوانن ببنە وەڵامدەرەوەی کۆمەڵناسی کۆمەڵگای مێژوویی.
ڕێزگرتن لە ناسنامەکان، ئازادیی فکر، بەڕێکخستنبوونی دیموکراسیی، دامەزراندنی کۆمەڵگای-ئابووریی و سیاسیی هەموو پێکهاتەکان، تەنها بە هەبوونی کۆمەڵگا و گۆڕەپانی سیاسیی دیموکراتیک بەدی دێت.
١٠٠ ساڵی دووەمی کۆمار، تەنها کاتێک بە دیموکراسیی ڕەنگڕێژ دەبێت، دەتوانێت ببێت بە خاوەنی یەکگرتوویی و مانەوە و بەردەوامییەکی مسۆگەر، لە دیموکراسیی بترازێت هێچ ڕێگایەکی بەرەوپێشچوون و دامەزراندنی سیستەم نییە و بەدی نایەت، هەماهەنگی دیموکراسیی ڕێبازیی بنچینەییە.
پێویستە زمانی سەردەمی ئاشتیی و کۆمەڵگای دیموکراتیکیش، بەگوێرەی ئەم ڕاستییانە پێشبخرێت.
ئەو بانگەوازییەی کە بەڕێز دەوڵەت باخچەلی کردی و ئەو ئیرادەیەی کە سەرۆککۆمار نیشانی دا، نزیکبوونەوە و پەیوەندی ئەرێنی پارتەکانی تر، ئەم قۆناغەی هێنایە بەرهەم، منیش لەم قۆناغەدا داوای دانانی چەک دەکەم و بەرپرسیارێتیی مێژوویی ئەم بانگەوازییەش دەگرمە ئەستۆ.
چۆن هەر کۆمەڵگا و پارتێکی سەردەم، هەبوونی بە فشار و زۆرەملێ کۆتایی پێ نەهاتووە، ئێوەش بە دڵخوازییەوە کۆنگرەی خۆتان ئەنجام بدەن و بڕیار بدەن، دەبێت هەموو گرووپەکان چەک دابنێن، پەکەکە هەڵبوەشێتەوە، لێرەوە سڵاو بۆ هەمووتان دەنێرم کە بڕواتان بە ژیانی هاوبەش هەیە و گوێ لە بانگەوازییەکەم دەگرن.
٢٥ـی شووباتی ٢٠٢٥
- پەیامەكەی ئۆجەلان خرایەڕو: "داوای دانانی چەك دەكەم
پەیامەكەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە لەلایەن شاندی ئیمراڵیی دەمپارتییەوە خرایە رو. ئۆجەلان لە پەیامەكەیدا دەڵێت، داوای دانانی چەك دەكەم.
ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەفدی ئیمراڵی دەم پارتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، پەیامەكەی ئۆجەلانیان لەژێر ناوی "بانگەواز بۆ ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتی" خستەڕو.
ئۆجەلان لە پەیامەكەیدا دەڵێت، دەستپێشخەرییەكەی دەوڵەت باخچەلی و خواستی سەرۆك كۆمار و تێڕوانینی ئەرێنی لایەنەكانی دیكە، ئەم پڕۆسەیەی لێكەوتەوە. "من لەم پڕۆسەیەدا داوای دانانی چەك دەكەم و بەرپرسیارێتی مێژویی ئەم بانگەوازەش لە ئەستۆ دەگرم."
ئۆجەلان لە پەیامەكەیدا داواش دەكات پەكەكە كۆنگرەی خۆی ببەستێت و بڕیاری خۆی بدات لەبارەی خۆهەڵوەشاندنەوە.
نوێدەكرێتەوە...[٣]
- یەکەمین لێدوانی پارتەكەی ئەردۆگان لەبارەی پەیامەكەی ئۆجەلان
دوای ئەوەی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەكەكە ئەمڕۆ 27-02-2025 پەیامێكی بڵاوكردەوە و داوایكرد "ئەو پارتە چەك دابنێت"، لە یەكەمین لێدواندا جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان-ی دەسەڵاتداری توركیا ڕایگەیاند، "چاوەڕوان دەكەین بۆ ئەوەی بزانین ئەنجامی دەبێت یان نا" و دەشڵێت، "بە چەكدانانی پەكەكە توركیا ڕزگاری دەبێت". [٤]
.....
- خەڵکی سلێمانی بە گڕوتینەوە پێشوازییان لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد
پاش دیدارەکەی شاندی ئیمراڵی، بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ خرایەڕوو، خەڵکی سلێمانی بە گڕوتینێکی مەزنەوە تەماشای بانگەوازەکەیان کرد.
خەڵکی سلێمانی بەشێوەی جەماوەریی لە پارکی ئازادی لەبەردەم شاشەیەکی گەورە کۆبوونەوە.
بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، بە جۆشوخرۆشێکی مەزنەوە پێشوازی لێ کرا.[٥]
- لە ئامەد هەزاران کەس گوێبیستی بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بوون
لە گۆڕەپانی شێخ سەعید لە ئامەد بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" تەماشاکرا. هەزاران کەس کۆبوونەوە، پۆستەری ڕێبەر ئاپۆیان هەڵگرت و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە"یان بەرزکردەوە.
لە گۆڕەپانی شێخ سەعید لە ئامەد بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" تەماشاکرا.
هەزاران کەس تەماشای ڕاگەیاندراوەکەیان کرد و پۆستەری ڕێبەر ئاپۆیان هەڵگرت.
پاش ڕاگەیاندراوەکە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە" بەرزکرایەوە.[٦]