کانی یڵماز- Kani Yilmaz
پێداچوونەوی ٠٩:٢٩، ٣ی شوباتی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
کانی یڵماز (ناوی خۆی فەیسەڵ دونلایجی، لەدایکبووی ١٩٥٠ لە جەیلان پنار - مردووی ١١ی شوباتی ٢٠٠٦ یەکێک لە سەرکردەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو.
سەردەمانێک کانی لە کودەتای ١٢ی تەممووز لە تورکیا گیرابوو و بۆ ١٢ ساڵ لە زیندانی عەسکەریی ئامەد مابووەوە.
دواتریش ئاوارەی وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا بووە و لەگەڵ عوسمان ئۆجەلانی برای عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا لە پەکەکە جیابوونەوە و پارتێکی تازەیان بەناوی پارتی وڵاتپارێزی دیموکراتیی کوردستان دروست کرد.
کانی ھاوسەری ژنەنووسەر شێری لەیزەر(Sheri-Laizer) بوو. لە ڕووداوێکی تیرۆریستیدا لە ١١ی شوباتی ٢٠٠٦دا لە سلێمانی کوژرا و تەرمەکەی لە ڕەحا نێژرا.
دوای ڕووداوەکە و لە ڕاگەیەندراوێکی پارتەکەیدا، بە فەرمی پارتی کرێکارانی کوردستان وەک ئەنجامدەری کارە تیرۆریستییەکە تۆمەتبار کرا.