داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی سێیه‌م

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٢١:٥٣، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «=سلێمانی= شاری سلێمانی لەپاش ڕاپەرینی ئازاری ١٩٩١ەوە فراوانبوون و پێشکەوتنێکی ب...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

سلێمانی

شاری سلێمانی لەپاش ڕاپەرینی ئازاری ١٩٩١ەوە فراوانبوون و پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و ئێستا وەک یەکێک لە شارە ھێمن و خاوێنەکان لە عێراقی ئێستادا بەناوبانگە. بەو ھۆیەوە لە زۆربەی پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە خەڵکێکی زۆر ڕوویان تێکردووە و بووە بە پەناگەی ئەو ھاوڵاتییانەی کە لە خوارووی عێراق و ناوچەکانی ناوەڕاستەوە ڕوو دەکەنە ئەو شارە.

سلێمانی زانکۆیەکی گەورەی ھەیە کە بە زانکۆی سلێمانی ناسراوە. بە دووریی ٦٠ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانییەوە، بەنداوی دووکان ھەیە کە یەکێکە لە بەنداوە گەورەکانی عێراق. سلێمانی بە ھاوینەھەوارەکانی وەکوو ھاوینەھەواری ئەحمەدئاوا، سەرچنار، بەنداوی دووکان، سەرتەکی بەمۆ، کونەماسی، ئەزمڕ و قەرەداغ و چەندین ھاوینەھەواری دڵڕفێنی دیکەش بەناوبانگە.

درێژەی بابەت